لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

'دادا' بزووتنەوەیەکی پووچگەرایانە بوو کە لە کاتی شەری یەکەم لە زوریخ پەیدا بوو. ئەم بزووتنە دژە هونەر و بێ مانایە ئاکامی جۆرێک لە هەڵچوون و شۆکی عەسەبیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ بوو کە لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩٢٢ بەردەوامبوو. بەناوبانگرتین نموونەی دادائیستی وێنەیەک لە مونالیزا بوو کە 'دوشان'ی نیگارکێشی فەڕەنسی سمێڵێکی بۆ دانابوو

 

ئابستراکت

لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

هونەری ئابستراکت هونەرێکە باوەڕی بە ناوەڕۆکی بەرهەمی هونەری نیە و تەنیا پێ لە سەر بایەخە جوانناسییەکانی فۆڕم و رەنگ دادەگرێ. بەم پێیە گەلێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی بواری رازاندنەوە دەچنە خانەی هونەرەوە (ئابستراکت).

لە سەردەمی نوێ سەبارەت بە ناسراوانی هونەری ئابستراکت دەتوانین ئاماژە بە ڤاسیلی کاندیسکی بدەین. لە هونەری ئابستراکت لقی جۆراوجۆر بووەتەوە، بۆ وێنە: ئابستراکتی ئێکسپێرسیونیزم، ئەکشنی پین تینگ و تاشیزم. لەم سێ شیوازەی دوواتردا پێ لەسەر خۆهەڵخڕاندن و نەبوونی دەربەست لە کاتی خوڵقاندنی شکڵەکاندا دادەگیردرێ.

بەرهەمی واسیلی کاندیسکی


سورریالیزم

'دادا' بزووتنەوەیەکی پووچگەرایانە بوو کە لە کاتی شەری یەکەم لە زوریخ پەیدا بوو. ئەم بزووتنە دژە هونەر و بێ مانایە ئاکامی جۆرێک لە هەڵچوون و شۆکی عەسەبیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ بوو کە لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩٢٢ بەردەوامبوو. بەناوبانگرتین نموونەی دادائیستی وێنەیەک لە مونالیزا بوو کە 'دوشان'ی نیگارکێشی فەڕەنسی سمێڵێکی بۆ دانابوو. دەتوانین بڵێین بزووتنەوەی دادا یەکێک لە بنەماکانی سەبکی سورریالیزم بوو. سوریالیزم لە یەکیەتی هەندێ لە لایەنەکانی کوبیزم وەک (کلاژ و پووچگەرایی دادا) پێکدەهات. لە مێژووی هونەر رابردوویەکی دێرینەی هەیە کە لە دووای لەناوچوونی دادائیزم لە ساڵی ١٩٢٢ ئاندرە برۆتۆن پاشماوەی دادائیستەکانی لە ژێر ناوی سورریالیزم کۆکردەوە. مەبەستی ئەم گروپە تازە پێکهاتووە ئەوە بوو کە هونەرمەند لە دایرەی باوی ئایدیا وێنەییەکان و هەروەها لە هەموو شێوازە باوەکان دووربکاتەوە تا بتوانێ بە گوێرەی بزوێنەرەکانی دەروونی ناوشیار دەست بداتە ئەفراندن. کەواتە دەتوانین بڵێین سورریالیسم خەون و راستی پێکەوە تێکەڵ دەکا. شێوازی سورریالیزم لە دوو ئاستدا گەشەی کرد: یەکیان فەنتازایا و ئەوی تریان سازکردنەوەی وشیارانەی جیهانی خەون.

شیریکۆ، ماگریت و سالوادۆر دالی لە روخسارە بەناوبانگەکانی سوریالیزمن.

'بەردەوامیی حافزە' بەرهەمی سالوادۆر دالی

پاپ ئارت

پاپ ئارت یان هونەری رەشۆکی، شێوازێکە لە کۆتایی ساڵەکانی دەیەی پەنجای زایین لە ئینگلستان و لە ساڵەکانی دەیەی شەست لە ئامریکا سەریهەڵدا. لەم هونەردا کەڵک لە وێنە، شتی دەستکرد، پەڕەی رێکلامەیی و شتی لەم بابەتە وەردەگیردرێ.

ئەم هونەرە لە پۆسترە سینەماییەکان، شێوازەکانی رێکلامە، کۆمیک ستریپ، گۆڤارەکان و... گەشەی کرد. ئەمڕۆکە زۆربەی پۆسترە رێکلامەییەکان کەڵک لەم سەبکە وەردەگرن.

هونەرمەندانی ئەم بوارە بەمەبەستی ئەفراندنی بەرهەمە هونەرییەکان لە بابەتە باو و رۆژانەییەکانی ژیانی خەڵکی کەڵک وەردەگرن، تەنانەت لە کەلوپەلی وەک قوتوو، بتڵ، تیکە و لیکەی رۆژنامەکان و... .

پائۆلۆزی و هامیلتۆن لە ئینگلستان، هەروەها ژاسپێر جۆنز و ڤێرشێن بێرگ لە ئامریکا لە دامەزرێنەرانی ئەم شێوازەن.

بەرهەمی ریچارد همیلتۆن