لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەلەم

کاتێک مەرەتیس دەگاتە شوێنی کارەکەی، سڵاو لە سکرتێرەکەی دەکا. ناوی سکرتێرەکەی 'بێڵ'ە و ئەویش زۆر حەزی بە رێک و پێکییە. بێل لیستێک لەو کارانەی وا مەرەتیس دەبێ ئەنجامیان بدا دەداتە دەستی. هەروەها لیستێک لەو کەسانەی وا لەوەپێش زەنگیان داوە.

 

رۆژەکانی مەرەتیس

لە ئینگلیزیەوە: سایتی قەڵەم

مەرەتیس حەزی بە رۆتینی ژیانی رۆژانەیەتی. هەم لە شوێنی کارەکەی هەموو شتێ زۆر رێک و پێکە وهەم لە ژیانیشیدا!

ئەو وەک هەمیشە کاتژمێر شەش لە خەو هەڵدەستێ. گەر ئالارمەکەی زەنگ نەدا ئەو دیسان هەر لە هەمان کاتدا خەبەری دەبێتەوە! ئەمە عادەتی رۆژانەیەتی.

'کێلی'ی هاوژووریشی زوو لەخەو هەڵدەستێ. ئەگەر کێلی قاوە دروستبکا، مەرەتیس ناشتا ئامادەدەکا. بەڵام ئەو رۆژانەی کێلی ناچێ بۆ کار تا کاتژمێر حەوت و نیو دەخەوێ. هەروەها ئەو کاتانەی کێلی ناچێ بۆ کار مەرەتیسەیە قاوە سازدەکا.

کاتێک مەرەتیس دەگاتە شوێنی کارەکەی، سڵاو لە سکرتێرەکەی دەکا. ناوی سکرتێرەکەی 'بێڵ'ە و ئەویش زۆر حەزی بە رێک و پێکییە. بێل لیستێک لەو کارانەی وا مەرەتیس دەبێ ئەنجامیان بدا دەداتە دەستی. هەروەها لیستێک لەو کەسانەی وا لەوەپێش زەنگیان داوە.

ئەگەر هەندێ کەس هەبن کە مەرەتیس دەبێ زەنگیان بۆ بداتەوە، ئەوا پێش لە هەر شتێک ئەو ئەم کارە دەکا. مەرەتیس حەزناکا خەڵکی چاوەڕوان بهێڵێتەوە.

تەنیا کێشە لەوەدایە کاتێک مەرەتیس دەچێ بۆ کار، ئەوەندە زووە هێشتا کەسی تری لێ نیە. بۆیە ئەو لەوێ قاوەیەکی تریش دەخواتەوە. ئینجا دەستدەکا بە تەلەفۆنکردن بۆ ئەوانەی وا لەوە پێش زەنگیان داوە!