ما 8507 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لەوە دەچوو کچەکە لە کاتێکا لەسەر بانی خەریکی یاریکردن بووە سەری یەکێک لە تانکی ئاوەکان کراوە بووبێ. پێدەچێ ئەویش سەیری ئاوەکەی کردبێ و لە پڕدا کەوتبێتە ناویەوە. تەرمی کچەکە بۆ سێ مانگ بە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێ لەناو تانکی ئاوەکەدا مابووەوە.

 

ئاوی خواردنەوە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کیژۆڵەیەک لە ئاپارتمانێکدا دەژیا. رۆژێکیان بە دایکی گوت دەچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی کایەبکا. کاتێک دایکی بۆ ژەمی نیوەڕۆ چووە دەرەوە بۆ ئەوەی کچەکەی بانگ بکاتەوە، بینی لەوێ نیە.

دایکی لە هەموو ئەو منداڵانەی وا لە ئاپارتمانەکدا دەژیان پرسیاری کچەکەی کرد، بەڵام هەموویان گوتیان ئەوان ئەمڕۆ هیچ کیژۆڵەیەکیان نەبینیوە. هەواڵە ترسناکەکە رۆحی دایکەکەی گرتە خۆی،... کیژۆڵەکەی ون ببوو.

دایک و باوکی کچەکە پۆلیسیان ئاگادارکردەوە و پۆلیسیش هەموو ئەو دەوروبەرەیان پشکنی. تەنانە هەموو دایک و باوکەکانی تریش هاتن بۆ یارمەتی، بەڵام قەت نەیانتوانی کچەکە بدۆزنەوە.

سێ مانگ دوواتر هەندێ لە خەڵکی ئاپارتمانەکە دەستیان کرد بە گلەیی لەسەر ئاوی خواردنەوە. ئەوەی کە کاتیک شێری ئاوەکە دەکەنەوە بۆنێکی ناخۆشی لێدێ.

هەتا دەهات خەڵکێکی زۆرتر سەبارەت بە بۆن و تامی ئاوەکە دەکەوتنە کەوتنە گلەیی و گازندەوە، بۆیە لیژنەی بەڕێوەبەریی بڕیاری دا داوا لە بەرپرسی ئەو بەشە بکا تا بچێ چاوێک لە تانکی ئاوەکانی سەر بانی بکا. ئەویش چووە سەر بانی و سەری تانکی ئاوەکانی یەک بە یەک لابرد و کەوتە پشکنین و تاقیکردنەوەیان. کاتێک دوواسەری تانکی هەڵدایەوە، بەتووش بۆنێکی یەکجار ناخۆشەوە بوو کە لە تانکییەکەوە دەهاتە دەرەوە. کاتێک جوان لە ئاوەکە وردبووەوە، جەستەی داڕزاوی منداڵێکی بینی.

لە دووای ئەوەی پۆلیس هات وتاقیکارییە پێویستەکانی ئەنجامدا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە جەستەکە هی کیژۆڵە ونبووەکە بوو کە سێ مانگ لەوە پێش ون ببوو.

لەوە دەچوو کچەکە لە کاتێکا لەسەر بانی خەریکی یاریکردن بووە سەری یەکێک لە تانکی ئاوەکان کراوە بووبێ. پێدەچێ ئەویش سەیری ئاوەکەی کردبێ و لە پڕدا کەوتبێتە ناویەوە.

تەرمی کچەکە بۆ سێ مانگ بە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێ لەناو تانکی ئاوەکەدا مابووەوە.

بۆ سێ مانگی رەبەقیش دانیشتووانی ئاپارتمانەکە لەو ئاوەیان خواردبووەوە وا تەرمی کیژۆڵەکەی تیابوو.

 

Drinking Water

گەڕان بۆ بابەت