ما 13155 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کڕۆنا و مەرگ

سەرهەڵدانی کڕۆنا دیسان پرسی مەرگی بە فراوانی هێنایەوە بەرباس. دیاردەیەک کە هەمیشە جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە و مرۆڤ هەوڵیداوە بە شێوازی جۆراوجۆر هەم لێی تێبگا و هەم گەر بۆی کرا رێگاچارەیەکی بۆ ببینێتەوە!

ئەشقی مرۆڤ بۆ ژیان بووەتە هۆی ئەوەی لە خەیاڵ و فەنتازیای خۆیشیدا بیر لە ژیانی دووای مەرگ بکاتەوە و بەم شێوەیە نەمری بۆ خۆی دەستەبەربکا، لانیکەم لە خەیاڵیدا.

پرسی مەرگ و هەڵوێستی مرۆڤ لە ئاستیدا بە گوێرەی دۆخ دەکرێ گٶرانی بەسەردابێت. لە ئاستی تاکەکەسیدا بە گوێرەی باری دەروونی دەکرێ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەرگ لای کەسەکان جیاواز بێت، یاخود بە گوێرەی ئایدیۆلۆژیا.

بەڵام پێدەچێ بە گوێرەی دوورکەوتنەوە مرۆڤ لە سروشت و ژیانبەسەربردن لە ناو شارستانییەتدا، مەرگ هەتا دێت زیاتر دەبێ بە دیاردەیەکی غەریب و مرۆڤ کەمتر خووی پێدەگرێ. پێدەچێ مرۆڤ تا لە ناو باوەشی سروشتدا ژیاوە و لە نزیکەوە ئاگای لە سووڕی سروشت بووە و خۆیشی بەشێکی جیانەکراوە بووە لێی، رەنگە مەرگ وەک ئیستاکە ئەوەندە لە لای پرسیارێکی قورس نەبووبێ کە هەڵیدابێتە پرسی فەلسەفی و فکری.

کڕۆنا دیسان وەک هەموو سەردەمێک کە تێیدا مرۆڤ بەتووش مەرگی بە کۆمەڵەوە بووە، دیسان پرسی مەرگی لە بەربڵاوترین ئاستی خۆیدا هێناوەتەوە بەر باس.

داخۆ ئەمەیش بیانوویەکە بۆ ئەوەی زیاتر لە مردن بترسین، یاخود بیانوویەکە بۆ ئەوەی زیاتر بگەڕێینەوە سەر لایەنی سروشتیانەی هەست؟

کەس وەڵامی لا نیە. بەڵام لەم جۆرە سەردەمانەدا سەرەڕای هاتنی ترس، دەکرێ بەرەبەرە عادەتیش ببێ بە هاونشینی ماڵمان. بەم شێوەیە مرۆڤەکان ئەگەرچی هێشتا لەناو شارستانییەتدا دەژین، بەڵام خووبگرن بە دیاردەیەک کە جاران یەکجار غەریبتر دەینواند.

 

سایتی قەڵەم

١٧ مانگی چواری ٢٠٢٠
مرگ = شدیداً زندگی کردن - نور خِـرد

گەڕان بۆ بابەت