ما 5187 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کوڕەکە ئەگەرچی گەلێک جار بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵیدا، بەڵام نەیتوانی درەختەکە لە ریشەوە هەڵکێشێ. پیاوەکە لێی رووانی، بزەیەکی کرد و پاشان گوتی "سەبارەت بە خووەکانیش هەمان شتە، جا چ خراپ بن یان چاک."

 

خووی خراپ

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

پیاوێکی دەوڵەمەند سەبارەت بە خووە خراپەکانی کوڕەکەی نیگەران بوو. هەر بۆیە چوو بۆ لای پیاوێکی زانای پیر و مشوری لێخواست.

پیاوە پیرەکە داوای لە کوڕەکە کرد پێکەوە بچنە دەرەوە بۆ ئەوەی پیاسەیەک بکەن. بۆ ئەم مەبەستە رێگای دارستانیان گرتەبەر. هێشتا زۆر نەڕۆیشتبوون پیاوە زاناکە نەمامێکی بچووکی پیشانی کوڕەکە دا و داوای لێکرد لە ریشەوە هەڵیکێشێ. کوڕەکە بە ئاسانی هەڵیکێشا و، پاشان درێژەیان بە رێگاکەی خۆیان دایەوە.

کەمێکی تر پیاوە پیرەکە داوای لێکرد گیایەکی بچووک لە عەرزەکە هەڵکێشێ. کوڕەکە توانی بە کەمێک هەوڵدان ئەمەیش بکات. کاتێک درێژەیان بە رێگاکەیان دایەوە دیسان پیاوە پیرەکە داوای لێکرد ئەمجارە گیایەکی گەورەتر لە رەگەوە هەڵکێشێ، کوڕەکە ئەمەیشی کرد. دوواتر نۆرەی درەختێک هات و کوڕەکە دەبا بۆ لە رەگەوە هەڵکێشانی هەوڵێکی زۆر بدات. سەرئەنجام پیاوەکە داوای لێکرد درەختێکی گەورەتر لە ریشە هەڵکێشێ.

کوڕەکە ئەگەرچی گەلێک جار بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵیدا، بەڵام نەیتوانی درەختەکە لە ریشەوە هەڵکێشێ. پیاوەکە لێی رووانی، بزەیەکی کرد و پاشان گوتی "سەبارەت بە خووەکانیش هەمان شتە، جا چ خراپ بن یان چاک."

وانەی ئەخلاقی:

خووە خراپەکان کاتێک تیاماندا جێگیردەبن بە زەحمەت لێیان قوتاردەبین. واباشترە زووتر خۆمان لەدەستیان رزگار کەین.

 

 

 

Bad habits

 

گەڕان بۆ بابەت