و. نەژاد عزیز سورمێ
نوستووی؟
نه‌ء بێداریی؟
ئایا تۆ خۆر
بۆ شار ده‌به‌ی
تا گڕ له كۆڵانه نوستووه‌كانی به‌ر باران و
چیمه‌نه شێداره‌كانی نێوانیان به‌رده‌ی؟
نوستووی به‌ر باران
خو‌سره‌وی گوڵسورخی
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دیواره
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دڵ نییه
ئا ، ئاوه‌ها به‌بێ پێ
له په‌یژه‌كاندا خلۆر ده‌بمه‌وه
له‌یلای من هه‌میشه له پشت په‌نجه‌ره‌دا ده‌نوێ و
باش ده‌زانێ
كه من سپێده‌ده‌مان
بێ ده‌ست دێم و
ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌م نییه
زیخی ده‌م كه‌ناره‌كانی (عومان)
ڕه‌نگ ناگۆڕن
ئه‌وه گۆنای منه
ڕه‌نگی ده‌شتی سووتاوی هه‌ڵگرتووه
كه تۆ ، بێ په‌نا
له‌نێو ده‌ریادا ده‌بینم ،
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دیواره
ده‌ستێ له‌نێوان چه‌قۆ و دڵ نییه ..
نوستووی؟
نه‌ء بێداریی؟
ئایا تۆ خۆر
بۆ شار ده‌به‌ی
تا گڕ له كۆڵانه نوستووه‌كانی به‌ر باران و
چیمه‌نه شێداره‌كانی نێوانیان به‌رده‌ی؟
تا هه‌ردوو به‌ری ڕووباری بزانن
هه‌رگیز ئاگر
له ژێر خۆڵه‌مێشدا نانوێ
له ژێر ڕێژنه‌ی بارانی چه‌قۆیێ ڕووت
ده‌زانم- تۆ كراسێكت ده‌وێ- ده‌زانم
تا بۆ كه‌نار بێیته‌وه‌و
په‌نجه‌ره‌كان
ڕووبه‌ڕووی سپێده واڵاكه‌ی
من به ڕه‌شایی دووچاوی ڕه‌شی تۆ، ده‌نووسم:
له هه‌ر لایه‌كی ئه‌م باخچه‌یه‌دا
ده‌ستێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكی تره
چاوێ هه‌یه هه‌رگیز ناچێته خه‌و.
- له (راهیان شعر امروز) ی داریوش شاهین لاپه‌ڕه 304 كراوه به كوردی .