ما 3895 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئازاد سەیدئیبراهیمی(هۆگر)

 

تۆ لە تاڵان و لە کوشتن چەنە شاکەشگە دەبی! 

عەبووئاسا هەڵ‌ئەدەی داوی خەلافەت کە دەمێ

لە موسوڵمان و یەزیدی ومەسێحی دەکوژی

نیەسی لای ئەتۆ فەرق و تەوافەت کە دەمێ

شندڕ و بندڕە چی جەرگی ئەویندارە بە هەق 

دەر‌ئەهێنی کە چەقۆی ئەو چەمە جافەت کە دەمێ

 وە شەرافەت!

 ئازاد سەیدئیبراهیمی(هۆگر)

 نیە وێنەت کە دەلەنگی وە شەرافەت! کە دەمێ

خۆزەم ئاوەی کە بڕی ئەو بەنی نافەت کە دەمێ

 

جەد و ئابادی دەرێنی لە قەبر بێت و کەسێ

بخشێنێت قژی لەو قژە سافەت کە دەمێ

 

کاولی خۆتە تەنا ئەو دڵە لاسارەم و بەس

بایەخی نیشە کە بێژن لەڕە یا fat  کە دەمێ

 

 وەکوو ماتیک لە لێوم بدە ئێوارەدەمێ

یا لە سەربەندی خەوی بمکە مەلافەت کە دەمێ

 

سەری تۆ پێ‌گەیی هێن سەیرە نەحەسیاوە منم

لە پشوو خێڵی خەیاڵت وەسە ئافەت کە دەمێ

 

شەرتموو جاڕی بدەم خەڵوەتی بەو شێ‌حەسەنە!

مامە حاجی کە نەدا ئەو هەق و مافەت کە دەمێ

 

تەنە هێن بێ‌بەزەی ئیتر وتم هەر تامی نەکەم

نە شەراوێ نە قومێ مەی، چمە کافەت کە دەمێ

 

 کڕی کردۆ لە بەرت گەورە و بووچک دە بزا

کێ دەوێرێ بە خەسی بێتە مەرافەت کە دەمێ

 

تۆ لە تاڵان و لە کوشتن چەنە شاکەشگە دەبی!

عەبووئاسا هەڵ‌ئەدەی داوی خەلافەت کە دەمێ

 

لە موسوڵمان و یەزیدی ومەسێحی دەکوژی

نیەسی لای ئەتۆ فەرق و تەوافەت کە دەمێ

 

شندڕ و بندڕە چی جەرگی ئەویندارە بە هەق

دەر‌ئەهێنی کە چەقۆی ئەو چەمە جافەت کە دەمێ

 

سەیرم ئاوەس کە ئەڵێن چەندە دەکاڵێتەوە لی

دەمی هەڵدێت و دەڵێ "لابە کەسافەت!!" کە دەمێ

 

 

گەڕان بۆ بابەت