ما 6186 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

باوکە!

رووناکیم نیشان بدە

گەلێک ساڵە

پەیامبەرێک هات

لە کەنار خانووەکەمانەوە گوزەری کرد

تا پێمان بڵێ

کچەکان ئیتر زیندەبەچاڵ ناکرێن

 

کچیەتی

مرضیە حسینی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

باوکە!

دروێنەی کە

نەک نەمامی لاوازی چواردەساڵە

بەڵکو ئەو دڕک و داڵەی دەورووبەری

وا داس دەبێ بیانگاتێ

 

باوکە!

خۆزگە دروێنەت دەکرد

دڕک و داڵی زەوییەکەت

تا وشک نەدەبوو

ریشەی من لە خاکدا

 

باوکە!

من لەتاریکایی دەترسم

رۆشناییم نیشان بدە

کچەکەت خەوتووە

تێدەگەی؟

جوانییەکانی داپۆشە

بیپۆشە پێش ئەوەی نیگایەکی ناحەز کچیەتییەکەی بکاتە نیشانە

 

باوکە!

بیپۆشە

پێش ئەوەی چپەکان

گوێی شار پڕبکەن

 

باوکە!

رووناکیم نیشان بدە

گەلێک ساڵە

پەیامبەرێک هات

لە کەنار خانووەکەمانەوە گوزەری کرد

تا پێمان بڵێ

کچەکان ئیتر زیندەبەچاڵ ناکرێن

خۆزگە ئەو پەیامبەرە دەبوو و

دەیدیت

چلۆن ئارەزووەکانم زیندەبەچاڵ کران

کاتێک لە ژێر خەروار خەروار خاکدا چاڵ دەکرام.

گەڕان بۆ بابەت