ما 10640 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

بودیکا بوو بە نموونەیەک بۆ رێبەرە ژنەکانی تری وەک ئێلیزابێتی یەکەم و شازادە ڤیکتۆریا. بەربەرەکانێی بودیکا یەکێک لە بەرچاوترین بەربەرەکانییەکان بوو لە بەرامبەر رۆمەکاندا. ئیستاکە بودیکا وەک یەکێک لە قارەمانە ژنەکانی ئینگلیز یادی دەکرێتەوە.

 

بودیکا

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

داخۆ لەسەر 'بودیکا'ت بیستووە، ئەو شازادە ژنەی قەبیلەی ئایسینا کە ٢٠٠٠ ساڵ لەوە پێش لە ئینگلیزی رۆژهەڵات لە بریتانیا دەژیا؟ بودیکا خاوەن باڵایەکی بەرز بوو بە قژێكی زۆر درێژی سوورەوە، هەروەها بە گەردنبەندێکی ئاڵتون و گوڵێکی سینەی جوانەوە. ئەو زۆر زیرەک بوو و رەنگە لە قوتابخانەی جەنگاوەرەکانیش بووە. جا بۆیە شارەزای شەڕکردن بوو. دەورووبەری ساڵی ٤٣ی پاش زایین رۆمەکان باشووری ئینگلیزیان داگیرکرد. سەرەتا ئیزنیاندا بودیکا و هاوسەرەکەی بەردەوام بن لە دەسەڵاتیان. بەلام کاتێک هاوسەرەکەی مرد، رۆمەکان هەموو خاک و سەرەوت و سامانیان لێ سەندەوە و بڕیاریاندا خۆیان ئایسینا بەڕێوەبەرن. رۆمەکان زۆر لەگەڵ خەڵکی خراپ دەجووڵانەوە و دەیانچەوساندنەوە. بۆیە لە ساڵەکانی ٦٠ و ٦١، بودیکا و ئایسینیەکان لەگەڵ ئەو قەبیلانەی تر وا لە لایەن رۆمەکانەوە دەچەوسێنرانەوە، لە دژی رۆمەکان دەستیان کرد بە بەربەرەکانێکردن. بودیکا و هێزەکەی شکستیان بە لەشکرێکی گەورەی رۆمەکان هێنا و پایتەختی ئینگلیزیی ئەوانیان بەناوی کۆڵچستر وێران کرد. لە کۆڵچێستر ئەو پەرستگایەیان وێران کرد وا بۆ ئیمپراتور کلاودیوس سازکرابوو. ئەوان هەروەها دوو شاری تریشیان وێران کرد. گەلێک خەڵک کوژران.

ـ ئێمە بۆ ئازادی دەجەنگین، جا یان دەمرین، یان رزگار دەبین. با ئەو خەڵکانەی وا دەیانەوێ بە کۆیلەیی بژین با بژین، بەڵام نەک من.

سەرئەنجام بودیکا و لەشکرەکەی شکستیان خوارد. ئەو ئایسینیانەی وا نەکوژران، هەڵاتن و ئەوانی تریش کرانەوە بە کۆیلە. لەوە دەچێ بودیکا خۆی بە ژار کوشتبێ. قەت تەرمەکەی نەدۆزرایەوە. بەڵام بەرهەڵستکاران نێرۆ ئیمپراتوری رۆمەکانیان زۆر لا سەیربوو کاتێک بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ئینگلیز دا.

دیارە رۆمانەکان بۆ زیاتر لە ٣٥٠ ساڵی تر ئینگلیزیان داگیرکرد، بەڵام عادڵانەتر لەگەڵ خەڵکی هەڵسوکەوتیان کرد و باجی کەمتریان لێ دەستاندن. بودیکا بوو بە نموونەیەک بۆ رێبەرە ژنەکانی تری وەک ئێلیزابێتی یەکەم و شازادە ڤیکتۆریا. بەربەرەکانێی بودیکا یەکێک لە بەرچاوترین بەربەرەکانییەکان بوو لە بەرامبەر رۆمەکاندا. ئیستاکە بودیکا وەک یەکێک لە قارەمانە ژنەکانی ئینگلیز یادی دەکرێتەوە.

What did the Romans ever do for Ireland?

گەڕان بۆ بابەت