لە فارسییەوە: نەژاد عزیز سورمێ
ئه‌م ڕووباره
ئه‌م ژانه‌م
سنووری چیرۆكه كلۆم دراوه‌كان نازانن
چاوت پڕ بوون... لێیان ده‌ڕژێ!
ئه‌ی ئومێدی پیرۆزی من
عاتیفه‌یێ گورگین
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
چاوم پڕن له وێرانه‌ی شاره دێرینه‌كان
شاری نێوان ڕووتیی و
كاولگه‌ی به‌ردین
وه‌ك كه‌زیه ڕه‌شه‌كانم تاریك
ئه‌وه‌تان له به‌رابه‌ری مندا
خه‌و بردوونیه‌ته‌وه
(بۆچی له ئاست هێزی یه‌كگرتنی مندا
نابووت ده‌بی) و
به‌و ئاسانییه
من ده‌ده‌یته ده‌ستی بایێ
له خیانه‌تكاریی خه‌وه‌وه دێ؟
ئاسۆ له نێو چاوه‌كانمدا پاڵ كه‌وتووه
هه‌رچی بخوازم ده‌ستی ده‌خه‌م
من بێ ئاسۆیش، ده‌ڕوانمه تۆ
ئه‌م ڕووباره
ئه‌م ژانه‌م
سنووری چیرۆكه كلۆم دراوه‌كان نازانن
چاوت پڕ بوون... لێیان ده‌ڕژێ!
كاتێ سه‌رپه‌نجه ناسكه‌كانی تۆ
نه‌شونمای كه‌زییه‌كانم ده‌خه‌وێنێ
من دیماهی تۆ
له بروسكه‌ی هه‌ر نیگایه‌كتا، تێ ده‌گه‌م
كاتێ تۆم
ئا له‌و سپێده كپه دیت
یه‌كێ له ده‌روونی مندا
هاواری لێ هه‌ستا
تێگه‌یشتم، بێجگه له تۆ
ئه‌من تاوم به هیچی دی لێ هه‌ڵنایێ
ئه‌وه‌تا له پشت په‌نجه‌ره‌وه
یه‌كێ با‌نگم ده‌كا
بینیم تۆی ، به ده‌ستی زبره‌وه
له سپێده‌وه دێی
وه‌ستام و
ده‌سته‌كانم واڵا كردن.
* له (راهیان شعر امروز) ی داریوش شاهین –
لاپه‌ڕه 309 كراوه به كوردی.