لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
تۆ رۆیشتبووی
منیش لەگەڵ شیعرەکانم و
قاپی وێنەیەک کە تەنیا وێنەی تۆی تیابوو...
پەنجەرەکە پێوەدە
من لێرە زیندانی کراوم.
سێ شیعری فارسی
صابر خوشبین صفت
لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
ماڵئاوایی زستان
جێ هەنگاوەکانت
بەفر دایپۆشیبوو
لەدووا ماڵئاوایی زستان
ئیستا لێرە
زستان ماوەتەوە و
ئەو خەونانەی وا تەڕن.
خانووی بێ بیرەوەری
خۆزگە ئەو پەنجەرەیەت دەکردەوە
تا ئەم باڵندەیە
لەم خانووە بێ بیرەوەرییەوە بفڕێ.
زیندانی
تۆ رۆیشتبووی
منیش لەگەڵ شیعرەکانم و
قاپی وێنەیەک کە تەنیا وێنەی تۆی تیابوو...
پەنجەرەکە پێوەدە
من لێرە زیندانی کراوم.