ما 5807 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

لاسایی کردنەوەکە یەکجار تووڕەی کرد. بۆیە بڕیاری دا بچێتە جەنگی و خۆی هاویشتە ناو بیرەکەوە. ئەوسا زانی هیچ سەگێکی تیا نیە. لە هەژمەت گیانی خۆی دەستی کرد بە وەڕین و بە مەلەکردن هەتا خاوەن مەزراکە هات و نەجاتی دا.

 

سەگی ناو بیر

 

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

 

سەگێک لەگەڵ تووتکەکانی لە مەزرایەکدا دەژیان. لە مەزراکەدا بیرێکی تیابوو. دایکی بە بەچکەکانی گوت قەت لە بیرەکە نزیک نەکەونەوە و لەوێ لە دەورووبەریا کایە نەکەن. یەکێک لە تووتکەکان بیری لەوە کردەوە بۆچی نابێ بچنە ئەوێ و بۆیە بڕیاری دا گوێ بە قسەکەی دایکی نەدا و هۆکارەکە بدۆزێتەوە. کاتێک گەیشت بە دیوارەکەدا سەرکەوت و لە ناو بیرەکەی رووانی.

لە ناو ئاوەکەدا وێنەی خۆی بینی. لای وابوو سەگێکی ترە. ئەوەی ئەم دەیکرد سەگی ناو بیرەکەیش دەیکردەوە. لاسایی کردنەوەکە یەکجار تووڕەی کرد. بۆیە بڕیاری دا بچێتە جەنگی و خۆی هاویشتە ناو بیرەکەوە. ئەوسا زانی هیچ سەگێکی تیا نیە. لە هەژمەت گیانی خۆی دەستی کرد بە وەڕین و بە مەلەکردن هەتا خاوەن مەزراکە هات و نەجاتی دا.

تووتکەکە وانەی خۆی فێربوو.

 

گەڕان بۆ بابەت