خالید عەبدل
به‌راوردێكى جوانى كردووه، فه‌لسه‌فه‌يشى تێدايه، گوند گه‌نجينه‌ى سێ به‌شى ژيانى منداڵييه‌تى، واته: كانگاى هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانيه‌تى كه تايبه‌تن به كرداری رۆژ، به‌شه‌كه‌ى ديكه‌شى گوێ گرتن بووه له داپيره كه داستان و مه‌ته‌ڵى بۆ گێڕاونه‌ته‌وه، كه تايبه‌تن به‌كرداری شه‌و.
دژه‌باوه‌كان له شیعرى هاوچه‌رخی كوردیدا
خالید عه‌بدل
به‌ر له گشت
سه‌ره‌تا به‌ر له هه‌ر وشه‌يه‌ك به‌كار بێنم ده‌ڵێم: به‌لاى منه‌وه قسه كردن له‌سه‌ر شيعر كارێكى ئاسان نييه ،شيعر سركه، به سانايي خۆى به‌ده‌سته‌وه نادات ، زوو ده‌سته‌مۆ نابێت . پێويستى به‌سه‌رنج و تێڕامانى ورده‌و پشوو درێژى ده‌وێت .به‌جارێك و دوو جار خوێندنه‌وه ناگه‌يت به ئاقارى مه‌به‌ست و ويستى شاعير هه‌تا به ناوه‌ڕۆكى شيعره‌كه بگه‌يت.
پێويسته باسێك و پێناسه‌يه‌كى (دژه‌باو) بكه‌ين . هه‌موو قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌و داب و نه‌ريت و ياساو رێساگه‌لێك كه له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كدا هه‌بن و خه‌ڵكه‌كه په‌يڕه‌وى لێ بكه‌ن ، ئه‌وانه شته باوه‌كانن . هه‌ركه‌سێكيش دژى ئه‌وانه بێت ، په‌يڕه‌ويان نه‌كات، ئه‌وا پێى ده‌گوترێت (دژه باو). لێره‌داو له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بوێرى شاعيره كورده دژه‌باوه‌كان ده‌كه‌ين، شيعر گه‌لێكى شاعير گه‌لێكم به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه‌به‌ڕاستى له رۆژگارى خۆيان‌دا دژه باو بوونه . له‌سه‌ر رێگه‌و رێباز‌و شێوازى كه‌سانى پێش خۆيان نه‌ڕۆيشتوونه‌و كارى ئه‌وانيان دوو باره نه‌كردووه‌ته‌وه. گۆڕانكارى و داهێنان گه‌لێكيان كردووه، كه‌جێگاى سه‌رنج و تێڕوانينن، چونكه پڕ له جورئه‌ت و بوێرى و چاوقايمى و خۆڕ‌اگرى و به‌رده‌وامى بوونه. له توانج و قسه‌و باس و پلارى كه‌س نه‌ترساون، نه‌پرينگاونه‌ته‌وه ، به‌ڵكو وه‌ڵامى ئاماده به‌ده‌ستيان پێ بووه ، يا ره‌نگه هه‌ر بيريشيان لێ نه‌كردبێته‌وه و به دێڕێكيش چييه وه‌ڵاميان نه‌داونه‌ته‌وه. گوێيان پێنه‌داوه ، مه‌به‌ستيان بووه كارێك بكه‌ن كه كه‌سانى پێش ئه‌وان نه‌يان كردبێت و پێى هه‌ڵنه‌ستابێتن. هه‌شيانه هه‌ر به‌ته‌واوى ئه‌وانه‌ى پێش خۆيانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه .
ئه‌م شاعيرانه قاڵبه باوه شيعرييه‌كانيان وه‌لا ناوه و قاڵبى تازه‌يان دۆزيوه‌ته‌وه‌و به‌كاريان بردوون و قسه‌ى خۆيان خستووه‌ته ئه‌و قاڵبانه‌وه ، ئه‌وان گرنگيان به فۆرم و ناوه‌ڕۆك داوه، هيچيان نه‌كردووه‌ته قوربانى ئه‌ويتريان.
له‌ئه‌م كورته لێكۆڵينه‌وه‌یه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌م دژه‌باوانه هه‌وڵمداوه له سياسه‌ت و له‌لايه‌نگيرى به‌دووربم، به‌ڵكو قسه‌م له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى شيعره‌كان و هونه‌ركارى له‌شيعره‌كانيانداو ئيستاتيكاى شيعرى ئه‌و لێهاتوو (شاعير)انه بكه‌م .
به‌ڕاستى ئه‌م شاعيرانه ئه‌گه‌ر هيچيان نه‌كردبێت، ئه‌وه‌نده به‌سه كه جيا له هاوسه‌رده‌مه‌كانى خۆيان نووسيويانه . به‌شێوازێك كه‌به ئه‌و رۆژگاره‌ى ئه‌ده‌بى كوردى نامۆ بووه. هه‌ر وه‌ك گوتمان، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و نووسينانه‌يان تانه‌و ته‌شه‌رى زۆريان لێدراوه ، ره‌فتارى نادروست و ناشيرينيان له‌به‌رامبه‌ردا كراوه. له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێت: (به‌به‌رچاوى خۆمه‌وه ميزيان به‌سه‌ر كتێبه‌كه‌مدا كرد)، ئه‌وه‌ش كارێك بووه هه‌تا ئه‌وپه‌ڕى نه‌زانين و ناڕۆشنبيرى بووه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسه‌ره نواندوويانه.
كاتى خۆى له زۆرشوێن له‌لايه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه. گه‌لێ ناو و ناتۆره‌شيان له‌سه‌ر گوتوون. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانه‌وه هه‌تا كۆتايى هه‌شتاكان له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانى ئه‌و رۆژگاره‌دا شتى ناجۆرو نادروستيان ده‌رباره گوتراوه‌و نووسراوه ، به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه تونده‌كان ره‌خنه‌باران كراون ، به‌ڵام نه‌يان توانيوه له هه‌ڵوێست و كار‌و كرده‌وه‌يان سارديان بكه‌نه‌وه .
بێگومان هه‌ريه‌كه له‌و دژه‌باوانه ده‌قه‌كانيان هه‌ڵگرى ماناى ته‌واو بوونه، به‌ڵام تۆزێك له ده‌قه‌كانى پێش خۆيان گرانتر و كه‌مێكيش ئاڵۆزتر بوونه . تێگه‌يشتنيان قووڵبوونه‌وه‌ى زياتريان ويستووه. ئه‌و ئاڵۆزييه له هه‌مووشياندا نه‌بووه. ئاڵۆزييه‌كه‌ش له‌وێدابووه كه خه‌ڵكى ئه‌و رۆژگاره به‌ئه‌و شێواز‌و رێچكانه ئاشنا نه‌بووبوون. بۆيه به‌ئاڵۆز هاتوونه‌ته به‌ر ديديان و به‌باشى پێيان ئه‌زم نه‌كراوه .
ئه‌و دژه‌باوييه له ئه‌ده‌بى كورديدا به‌شێكه له ئه‌زموونى شيعرى كوردى ، چونكه له‌لايه‌ن شاعيرانێكى به‌تواناوه ئه‌زموون كراوه كه پێگه‌ی له ئه‌ده‌بى كورديدا دياره‌و ناتوانرێت ناديده بكرێت .
گيانى داهێنه‌رانه‌ى ئه‌و شاعيرانه به‌رز بووه، باوه‌ڕی نوێخوازى و نوێخوازيش بووه به‌شێك له گيانى هونه‌رمه‌ندانه‌يان ، بۆيه ده‌ست به‌ردارى نه‌بوون و نه‌گه‌يشتنه بن به‌ست، به‌ڵكو له‌رووى نوێخوازييه‌وه داهێنانيان كردووه به‌و كاره‌شيان گه‌يشتوونه‌ته مه‌به‌ست و نه‌يان هێشتووه ئاگرى كوده‌تا دژه باوييه‌كه‌يان بكوژێته‌وه. به‌ڵكو به‌رده‌وام ديوه‌خانى شيعرى خۆيان گه‌رم كردووه‌و به‌رده‌وامييان پێداوه‌و هه‌م رووناكييان به‌خشى و هه‌م گه‌رمى. نوێخوازييه‌كه‌يان كه‌ف و كوڵى هه‌رزه‌كارى و سه‌رده‌مێكى تايبه‌ت نه‌بووه ، ئه‌وه‌تانێ كه ئه‌مڕۆ چوونه‌ته ته‌مه‌نيشه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامن و كانييه‌كانيان چكى نه‌كردووه . به‌ڵكو گۆران گوته‌نى: هه‌ر كانييه روونه‌كه‌كانى به‌ر تريفه‌ى مانگه‌شه‌ون و ئاوه سازگاره‌كه‌يان به‌رده‌وامه‌و كه‌ڵكيشيان لێوه‌رده‌گرن .
به‌بڕواى من ئه‌م شاعيرانه‌ى كه‌من ناوم هێناون دژه‌باوه‌كانى بوارى شيعرى كوردين، چونكه به يه‌كه‌م به‌رهه‌ميان به دژه باوى ده‌ستيان پێكردووه ، بريتين له :
1-جه‌لالی ميرزا كه‌ريم
2-له‌تيف هه‌ڵمه‌ت
3-ئه‌نوه‌ر شاكه‌لى (فه‌رهاد شاكه‌لى)
4-سه‌باح ره‌نجده‌ر
پێويسته ئه‌وه‌ش بڵێم ، كه جه‌لالى ميرزا كه‌ريم پێش گرووپى كفرى ده‌ستى پێكردووه‌و گرووپى كفريش پێش روانگه ده‌ستيان پێكردووه . ئه‌و شاعيرانه‌ى كفرى ، يا گه‌رميانيش ئه‌گه‌ر (فه‌رهاد شاكه‌لى و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)، لێم قبووڵ بكه‌ن ، زۆر پێش روانگه تێكستى نوێيان نووسيوه و پێشكه‌ش به ئه‌ده‌بى كوردييان كردووه . تێكستگه‌لێك كه‌له رووى زمان و شێوه‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه به‌ئاشكرا جياكارييه‌كه‌ى له ئه‌زموونه‌كه‌ى گۆران ده‌بينرێت . ئه‌و شاعيرانه زۆر به وريايى و ئاگادارييه‌وه به‌زانينه‌وه هه‌وڵيان داوه تێگه‌يشتنى هونه‌رى خۆيان له چوارچێوه‌ى تێكستدا جێ بكه‌نه‌وه و به‌زمانێكى ديكه مه‌لى ده‌روونيان به‌گۆ بهێنن
له ژماره ( 265 ) ى رۆژى 24 / ئه‌يلوولى 2008 دا حه‌مه‌سه‌عيد حه‌سه‌ن بابه‌تێكى به ناوى (ئازادى و زمانى شيعرى) بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: (ئه‌م يه‌ك دوو شاعيره دژه‌باوانه‌ى لێره‌دا ناويان هاتووه قسه‌م له‌سه‌ر كردوون ، شاعير گه‌لێك نين كه‌ته‌كنيكى شيعرى بۆ دروشم و تاكتيكى حيزب هێنابێته‌وه ، گه‌وره‌يى ئه‌م شاعيرانه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌نه‌شاباش له خشته‌ى بردوون و نه‌كوته‌ك سه‌رى پێ نه‌وى كردوون . ئه‌مانه هه‌رگيز بۆ پاداشت نه‌ياننووسيوه ، هه‌تا له‌گه‌ڵ پاداشته‌كه‌دا شيعره‌كه‌يان بمرێت . ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و جۆره بوونه كه هه‌بوونه ، ئه‌وانه‌يان كه‌له ژياندا ماون هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و جۆره‌ن كه هه‌بوون)[1] . ئه‌م چه‌ند دێڕه نووسينه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وايه كه ئێستا خۆم نووسيبێتم . چونكه ئه‌م شاعيرانه‌ى كه‌من له‌سه‌ر خۆيان و يه‌كه‌م ديوانى شيعريانم نووسيوه ئه‌م نووسينه پڕ به پێستى ئه‌وانه بۆ وه‌سف كردنيان .
جه‌لالی ميرزا كه‌ريم
له هه‌موو كاتێدا كه‌سانێك هه‌ن له كار‌و داهێنانه‌كاندا ده‌ستپێكه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ر و رچه‌شكێنن ، ده‌بن به‌يه‌كه‌م كه‌س و ئيتر كاروانه‌كه ده‌بێته شوێنكه‌وته‌ى ئه‌وان ، ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وته‌يان هه‌بێت . هه‌ندێ جاريش چه‌ند ساڵ و بگره دواى ماوه‌يه‌كى درێژ ئينجا كه‌سانێك په‌يدا بوونه ، يا بڵێين په‌يدا ده‌بن و بير ده‌كه‌نه‌وه و به‌و شێوازه ده‌نووسن . باشتر بڵێم ئه‌سپى خۆيان تاو داوه . هه‌شيانه كه‌س شوێن پێى هه‌ڵنه‌گرتووه و ئيتر به‌ته‌نها خۆى بووه .
له ناو دژه باوه‌كانى كوردستاندا له بوارى ئه‌ده‌ب و به‌تايبه‌تى له بوارى شيعردا ( جه‌لالی ميرزا كه‌ريم ) پێشه‌نگه . يه‌كه‌م كه‌س بووه ، ساڵى 1958 شيعرێكى له‌و جۆره‌ى نووسيوه و دواتر له‌شه‌سته‌كاندا له ئيستگه‌ى كوردى چه‌ند شيعريكى تر بڵاوده‌كاته‌وه ،له په‌يدا بوونى روانگه‌شدا يه‌كێك بووه له روانگه‌ييه‌كان ، واته 13ساڵ پێش روانگه ئه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ناوه و شيعره‌كه‌يشى بڵاو كردووه‌ته‌وه .
ئه‌م شاعيره له‌نێوان ساڵانى 1970 – 1974 دا به‌چڕو پڕى هاتوووه‌ته ده‌نگ و له مه‌يدانه‌كه‌دا كارى مه‌زنى ئه‌نجام داوه . ده‌توانين هه‌ردوو شيعرى ( ژانى رۆژانى هۆنراوه ) و ( روانينه‌كانى چاوى شه‌قام ) به مانيفێستى شيعرى دابنێين .
سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى مانيفێستى شيعرى له‌م دوو شيعره‌دا بوونيان هه‌يه ، چونكه مۆركى خه‌سڵه‌تى قۆناغى شيعرييان پاراستووه و ئه‌زموونێكى زيندوويان تێدايه و خه‌ياڵ ده‌بزوێنن ، بۆيه ده‌ڵێين : جه‌لالى ميرزا كه‌ريم مانيفێستى شيعرى نووسيوه . به‌و كاره‌يشى پێشه‌نگى گرتووه .
جه‌لالى ميرزا كه‌ريم شيعرێكى به ناوى ( دوو چاوى ) له ژماره 11 و 12 ى كانوونى يه‌كه‌مى 1958 گۆڤارى ( شه‌فه‌ق ) دا له كه‌ركووك له لاپه‌ڕه 20و 21 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوو چاوى
( دوو چاوى ) شيعرێكه به ته‌كنيكى نوێ نووسراوه‌ته‌وه ، كه له‌وه‌وپێش به‌و ته‌كنيكه شيعر نه‌نووسراوه . ئه‌م شيعره به بۆنه‌ى سه‌ر هه‌ڵدانى شۆڕشى 14 ى ته‌مووزه‌وه نووسراوه ، ده‌ڵێت :
رۆژى تازه
له خاك هه‌ڵهات ..
له كوخته‌ى پياوى چه‌وساوه ،
له تاريكى زيندانى ره‌ش ،
له‌و دايكه رۆڵه كوژراوه
به‌يانى نوێ
خۆرى هه‌ڵهات
بێگومان كه خۆرى نوێ هه‌ڵدێت له هه‌موو كه‌س و له هه‌موو شوێنێك هه‌ڵدێت .هه‌موو لايه‌ك ده‌گرێته‌وه . كۆليته‌ى چه‌وساوه‌كانى گرتووه‌ته‌وه ، ئه‌وكۆليتانه‌ى كه كۆڵۆنیاليزم تاريكى كردبوو، رووناكييه‌كه‌ى دزى بوو . رووناكى كونجى زيندانه ره‌شه‌كانيشى گرته‌وه كه هه‌مووكات خۆرى لێدزرابوو . خۆر له‌و دايكانه هه‌ڵهات كه رۆڵه‌كانيان به‌ده‌ستى ديكتاتۆر كوژرابوون و ببوونه مه‌شخه‌ڵى ئه‌و رۆژه .
كام گوڵ دوێنى كه ژاكاو بوو
گه‌شايه‌وه
هه‌مووئه‌و كه‌سانه‌ى كه حاڵ و باڵيان ناخۆش بوو ، ئه‌مڕۆ خه‌ميان ره‌وييه‌وه و روويان كرايه‌وه :
به‌يانى ، گه‌ل
ده‌نگى ئه‌هات
بۆ رۆژى دواتر گه‌ل هاوارى خۆشى و شادى لێ به‌رز بووه‌وه كه:
قه‌ڵاى سه‌ختى زۆردار رووخا
ئه‌وه راگه‌ياندنى هه‌واڵێكى كه‌م وێنه بوو .
جوانكاری و هونه‌ری شیعری
ئه‌مه سه‌ره‌تايه‌ك بوو له‌سه‌ر شيعره‌كه . بابچينه سه‌ر به‌شه‌كانى شيعره‌كه‌و قسه له‌سه‌ر تايبه‌تمه‌ندى شيعره‌كه بكه‌ين بابزانين شاعير له‌ڕووى جوانكارى و هونه‌رى شيعرييه‌وه چى كردووه هه‌تا شايانى پێشڕه‌وييه‌تى كردن بێت:
ئه‌م شيعره ، جوانييه‌كه‌ى له‌وه‌دايه كه هيچ به‌شێك له به‌شه‌كانى به‌سه‌ر به‌شێكى ديكه‌يدا زاڵ نييه . كه وه‌ك له‌لاى زۆرێك له شاعيران له زۆر شيعردا ئه‌و زاڵبوونه ده‌بينين ، هه‌ر بۆيه له‌سه‌ره‌تاى شيعره‌كه‌وه ئه‌و هه‌سته‌مان له‌لا زيادو كه‌م ناكات ، چونكه رێكبوون و گونجانى به‌شه‌كانى شيعره‌كه له‌گه‌ڵ يه‌كدا ته‌واون ، يه‌كێتى و گونجانه‌كه جوانييه‌كه‌ى پێكهێناوه .
شاعیر بيرۆكه‌ى نيشتمانى و دڵدارى تێكه‌ڵ به‌يه‌ك كردووه ، چونكه له‌و ئاهه‌نگ و شادييه‌دا ئه‌ميش خۆرى لێ هه‌ڵهاتووه . ئا ئه‌له‌و رۆژه‌دا كه خۆرى تازه هه‌ڵهاتووه و ته‌م و تاريكى ره‌ويونه‌ته‌وه ، حه‌قيقه‌تى شته‌كان بێ په‌رده‌و رووتووش كه‌وتوونه‌ته به‌ر چاو، ئه‌ميش رۆژى لێهه‌ڵهاتووه ، چى رۆژێك ؟! دووچاوى تێدا بينيوه ،دوو چاوى مه‌ست ، بارودۆخى ئه‌ميان(شاعیر)یان گۆڕيوه ،دوو چاوه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌جوان بوونه هه‌مان كات شه‌رمنيش بوونه ، شه‌رمن بوونيش سه‌نگينى ده‌گه‌يه‌نێت ، ره‌نگه وايش نه‌بن ، هه‌رخۆی ده‌ڵێت ؛ ئه‌شێ به‌هۆى شه‌وبێدارى و چاودێرى كردنه‌وه كفت بووبێتن ، به‌ڵام هه‌ر كاريگه‌رن .
دوو چاوم دى
جوان و شه‌رمن
جا نازانم ، شه‌رمن له‌من
ياهه‌ركفتن
كه تادوێنێ
كراوه بوون رووه‌و دوژمن ؟
وه‌ك ده‌زانين له سه‌رده‌مى پاشايه‌تيدا شيعرى سياسى زياتر به‌ره‌و لاى خوازه‌و شاراوه‌ييدا رۆيشتبوو . بۆيه ئه‌و خوازراوى و شاراوه‌ييه لێره‌شدا هه‌رماوه ، به‌ڵام له چوار چێوه‌يه‌كى روونتردا ، به ئيقاعێكى زۆر شيرينه‌وه و به‌دڵێكى پڕ مه‌يله‌وه ، به مێشكێكى ئاسووده‌وه ده‌ڵێت :
ئه‌ى تازه گوڵ
ره‌نگت جوانه
سه‌د كاره‌سات نات ژاكێنێ
تۆ گوڵێك نيت
هه‌ڵوه‌ريو بى
گێژه‌ڵوكه بتفڕێنێ
به‌دڵێكى پڕ له هيواو بڕواى پته‌وه‌وه رووده‌كاته گوڵه سووره‌كه‌ى كه ( حزبى شيوعی ) يه به خۆڕ‌اگرى داده‌نێت :
گوڵى سوورم
گوێم لێ گره
زۆرجار هاتم بۆنت بكه‌م
به‌ڵام ئاخۆ
ئه‌زانى كه
كۆسپێك هه‌يه له‌سه‌ر رێگام ؟
ئه‌ويش دڵه
دڵى تۆيه
نازانم دووتوێى چى تيايه
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌يى ده‌كات و ره‌خنه ده‌گرێت ، كه‌سێك ئه‌گه‌ر پێشتر ئاگادارى ژيان و هه‌نگاوه‌كانى شاعير نه‌بووبێت ، ره‌نگه بۆ لێكدانه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌گه‌لى تر بچێت ، ئه‌وه‌تانێ ده‌ڵيت:
ئاخۆ منى
لامه‌به‌سته
گوێ ئه‌داته ئه‌م هه‌ڵبه‌سته ؟
تابۆى سازكه‌م
ئاهه‌نگێكى نوێ
پڕبێ له گۆرانى و به‌سته
گۆرانى ياد
به‌سته‌ى خه‌بات
به‌سته‌ى هه‌ميشه كۆڵنه‌دان
هى ئه‌و چاوه
گه‌ش و كاڵه
كه ئيلهامه بۆ شيعرى جوان
سه‌ره‌ڕاى هاتنى ئه‌و رۆژه نوێيه و روودانى گۆڕانكارى نوێ ، ده‌يه‌وێت خۆى ئاهه‌نگێكى نوێش ساز بكات ، پڕبێت له خۆشى و شادييه‌كانى تێكه‌ڵ به گۆرانييه هه‌ميشه نوێيه‌كانى هه‌وڵدان .
شاعير له شه‌فافييه‌تى شيعره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه ، چونكه شيعره‌كه وات لێده‌كات و پاڵت پێوه ده‌نێت دوو باره‌و سێ باره به‌سه‌ريدا بچيته‌وه ، له چه‌ند باره كردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى جار له‌دواى جارى زياتر چێژى لێ وه‌ربگريت .
شاعير سوودێكى باشى له به‌كارهێنانى پێكه‌وه گرێدانه‌وه وه‌رگرتووه و توانيويه‌تى هه‌ر دوو بيروڕا نه‌ته‌وه‌يى و نێو نه‌ته‌وه‌ييه‌كه تێكه‌ڵ بكات و پێكه‌وه‌يان بگونجێنێت .
شيعره‌كه له‌ناوه‌ڕۆكدا قووڵه‌و به ده‌ربڕينێكى ساده‌و ساكارى بێ گرێ و گۆڵ نووسراوه ، كه له‌وه‌و به‌ر كه‌س به‌و شێوازه نه‌ينووسيوه . له شيعره‌كه‌دا يه‌كێتى بابه‌ت رۆڵى كاريگه‌رى هه‌يه و بوونى خۆى ده‌سه‌لمێنێت .
شاعير رووداوێكى راسته‌قينه‌ى تێكه‌ڵ به خه‌ياڵێكى رۆمانسيانه كردووه و كردوونى به كه‌ره‌سته‌ى شيعرێكى سياسى ، بۆ بۆنه‌يه‌ك گوتراوه ، كه‌له واقيعدا روويداوه . هه‌روه‌ها خه‌مى مرۆڤ و خۆشييه‌كان و كاره‌ساته‌كانى رابردووى تۆمار كردووه و شيعره‌كه‌ى لێيان پێكهێناوه .
له هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شيعره به‌نموونه ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستمانه باسى بكه‌ين جوانكاری و هونه‌ری و ته‌كنيكه شيعرييه‌كه‌يه ، كه هه‌تا ئه‌وكاته هيچ شاعيرێكى كورد به‌و شێوازه شيعرى نه‌نووسيوه ، دووره له شێوازه شيعرييه‌باوه‌كانى ئه‌و رۆژگاره شێوازه‌كه‌ى ئه‌م نه عه‌روزه نه جووت سه‌روايه ، به‌ڵكو ئازاده .
گيانى ياخى بوون و به گژدا چوون
چه‌ند شيعرێكم له شيعره‌كانى وه‌رگرتووه كه به‌تايبه‌تى باسى شۆڕش وخه‌بات و سه‌ربه‌ستى ده‌كه‌ن ، ئاوێنه‌ى سه‌رده‌مى خۆيان بوونه . ئه‌م شيعرانه به‌نزيكه‌ى دوازده بۆ سيازده ساڵ دواى شيعرى ( دوو چاوى ) نووسراون . رۆژگارى شيعرى يه‌كه‌م رۆژگارى شۆڕشى 14 ى ته‌مووز بووه و رۆژى ئازاد بوونى خه‌ڵكى عێراق بووه له كۆت و به‌ندى رژێمى پاشايه‌تى . رۆژگارى ئه‌م شيعرانه گه‌رمه‌ى شۆڕشى ئه‌يلوول و سه‌رده‌می رۆڵى پێشمه‌رگايه‌تى بووه . كاتى هه‌ڵگرتنى چه‌ك و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمنانى كورد و كوردستان بووه . شاعير له رۆژگارى ئه‌يلوولدا كه‌ژاوه‌ى رۆمانسييه‌ت ده‌سووتێنێ و هه‌مان كات بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ریدا زاڵتر ده‌بێت ، بۆده‌ربڕينى خه‌مى خه‌ڵك و هه‌ڵگيرساندنى خه‌بات ده‌چێته ناو سه‌نگه‌ره‌وه .
له شيعرێكدا شاعير پرسيار له ره‌شه‌با و شنه‌ى ته‌م ڕه‌وێن ده‌كات . ره‌شه‌با بۆ تۆڵه و شنه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ته‌م :
كوا ره‌شه‌باى گڕ پژێنى
ناو گه‌رداوى دڵى تۆڵه
كوانێ شنه‌ى ته‌م ره‌وێنى
باخى لێوى ،...
بيابانى سنگى ئه‌م وڵاته چۆڵه
بۆ وه‌ڵامى ئه‌و گڕى تۆڵه و ئه‌و شنه‌ى ته‌م ره‌وێنه ، وه‌ڵامێكى پێيه كه ئه‌و رۆژگاره هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه ده‌درايه‌وه ئه‌ویش گه‌يشتن به ئازادى بوو ، به‌ڕێگاى خه‌بات و شۆڕش ، شۆڕش و خه‌باتێك هه‌موو شوێنێكى غه‌در لێكراو بگرێته‌وه . وه‌ك : كوردستان و پۆليڤيا و سوودان كه ره‌مز(هێما ) ى به‌رگرى و شۆڕش بوونه:
شه‌قام : من كيشوه‌رى زامم
زام : من شۆڕشى په‌يامم
په‌يام : من چه‌كى ئه‌نجامم
ئه‌نجام : من گۆرانى ناو سه‌نگه‌رى شۆڕشگێڕى
جيهانم ..
من پۆليڤيام
من سوودانم ..
من شۆڕشى كوردستان‌م ...
له شيعرى ( گۆرانى رێبوارێكى ياخى بوو ) دا ياخى بوونێكى مه‌زن راده‌گه‌يه‌نێت بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ى دوژمنان :
ئه‌سووتێنم
ئه‌و وێنه بێ روخسارانه‌ى
لكاوى ديوارى هۆشن
ئه‌خنكێنم
ئه‌و ئاوازه بێ ده‌نگانه‌ى
به چڵپاوى درۆ كۆشن
ستوونێكى به‌رز و بۆشن
رواڵه‌تى ئه‌و وتانه‌ى
بۆ چڵكى ده‌ست خۆفرۆشن
له شيعرى (ياد و ياقووت ) دا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه كاره‌ساته‌كه‌ى رۆژى 6 ى ئه‌يلوولى 1936 ى سلێمانى ئه‌مڕۆ له ئه‌م ئه‌يلووله نوێيه‌دا واى له خه‌ڵك كرد راچه‌نێت و هه‌ڵمه‌ت ببات و چه‌كى بڕوايشى به ميلله‌ت داوه ئه‌یلوولی 1970 ده‌ڵێت:
له پرووشه‌ى گه‌رده‌لوولا
له گێژاوى
ره‌نگ زه‌رد و هه‌ڵبزڕكاوى
رۆژانى ره‌شى ئه‌يلوولا
ده‌نگى راچه‌نين و هه‌ڵمه‌ت
چه‌كى بڕواى دا به ميلله‌ت
هه‌ر چه‌نده مانگى ئه‌يلوول رۆژانێكى وشكه و له‌دوای ئه‌و ئیتر پاییزه‌و ده‌شت و ده‌ر و باخ و باخاته‌كان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن ، به‌ڵام په‌ڵه ، په‌ڵه‌ى ئاگر و بارووت ، هه‌روه‌ك په‌ڵه‌ى باران و پاكبوونه‌وه و پاراوبوون هيواى نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌پشكوێنێت و ئه‌بووژێنێته‌وه:
باخى زه‌ردى ئه‌يلوولى رووت
په‌ڵه‌ى ئاگرو بارووت
گوڵاڵه‌ى هيواى شۆڕشى
نه‌ته‌وه‌ى كوردى تيا پشكووت
ديسان له‌شيعرى ياقووت و نه‌هه‌نگدا سه‌باره‌ت به رۆژانى گفتوگۆى ساڵانى حه‌فتا بڕواى نييه كه هه‌موو شت هاتبێته دى ، بۆيه پێمان ده‌ڵێت : خواست و مه‌رام له‌كوێدان :
ئه‌ى كوردستانى پێشمه‌رگه
راستى دڵى چياكانت
چاوى گه‌شى مناڵانت
ئه‌مساڵ پڕشايى و ئاهه‌نگه
به‌ڵام ...قسه ، هێشتا ...ره‌نگه
خواست و مه‌رام
ياقووتێكى شه‌و چراغى
ناوگه‌رووى تارى نه‌هه‌نگه
ئه‌نجام
1_ به بڵاوكردنه‌وه‌ى شيعرى ( دوو چاوى ) ده‌ركه‌وت كه سه‌ر قافڵه‌ى دژه‌باوه‌كانه و خاوه‌نى يه‌كه‌م هه‌نگاوه .
2_ به خوێندنه‌وه‌ى شيعره‌كانيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ ده‌رد و مه‌ينه‌تى و ئازاره‌كانى ميلله‌ته‌كه‌يدا ژياوه .
3_ يه‌كه‌م كه‌س بووه كه‌له ئه‌ده‌بى كورديدا مانيفێستى شيعرى نوێى نووسيوه .
سه‌رچاوه :
1_ ژماره‌كانی گۆڤاری (روانگه) ساڵانی سه‌ره‌تای حه‌فتاكان .
2_ رێگا دووره‌كانى چاومان – شيعر ، جه‌لالی ميرزا كه‌ريم ، ساڵى چاپ / 1992 .
3_ روانينه‌كانى چاوى شه‌قام – شيعر ، جه‌لالى ميرزا كه‌ريم ، ساڵى چاپ / 2018 .
4- شيعرى ( دوو چاوى ) له ژماره 11 و 12 ى كانوونى يه‌كه‌مى 1958 گۆڤارى ( شه‌فه‌ق ) دا له كه‌ركووك.
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت
به‌ر له‌وه‌ى بچمه سه‌ر شيعره‌كانى له‌تيف هه‌ڵمه‌ت به پێويستى ده‌زانم ئه‌وه بڵێم كه له‌تيف به كرده‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتيش دژه‌باو بووه . ئه‌و له‌و رۆژگاره‌دا يا قژى به‌ته‌واوى درێژكردووه ، يان لايه‌كى سه‌رى تراشيوه ، ياخود لايه‌كى ريشى تراشيوه .. له‌تيف له‌منداڵييه‌وه هه‌تا ته‌مه‌نى لاوى زۆر بزێو و سه‌رشێت و لاسار بووه . دژى داب و نه‌ريته‌كان بووه ، هه‌مووكات به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتارى كردووه . له‌ديمانه‌يه‌كدا ده‌ڵێت : ( خواى گه‌وره له لاسارييه‌كانى لاويمان ببوورێ )[2]
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت وه‌كو خۆى ده‌ڵێت : له‌رێگاى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بييه‌وه و به تايبه‌تى به‌رێگاى گۆڤارى ( شيعر ) ه‌وه كه ئه‌و رۆژگاره به ده‌ستيان ده‌گه‌يشت زۆر شت فێربوونه. ئه‌وه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك شێواز و جۆرى نووسين فێر ببن كه‌له ئه‌ده‌بى كوردى ئه‌و رۆژگاره‌دا بوونى نه‌بووه . نه‌ك هه‌ر شێواز ، به‌ڵكو جۆرى نووسينيان بگۆڕن . وه‌ك له شيعره‌كانى له‌تيف و فه‌رهاد شاكه‌ليدا ده‌يان بينين ، به‌ڵام له‌تيف توانى شيعره‌كانى به چاپ بگه‌يه‌نێت و پێش هاوڕێكانى بيانخاته بازاڕه‌وه‌و به‌خوێنه‌ريان بناسێنێت وپێشه‌نگ بگرێت .
به‌ڵێ شيعره‌كانى له‌تيف هه‌ڵمه‌ت جۆره په‌يام و گوتارێكن كه‌تايبه‌تمه‌ندى خۆيان هه‌يه ، به‌ئاسانى له شيعرى يه‌كێكى تر جياده‌كرێنه‌وه . له ديمانه‌يه‌كدا ده‌ڵێت : ( ناكرێت ئێمه ئه‌مڕۆ شييعرێك بنووسين لاساييكردنه‌وه‌ى نالى و ئه‌حمه‌دى خانى و مه‌لاى جه‌زيرى و مه‌حوى بێت ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ( زياتر باسى فۆرم ده‌كه‌م فۆرمى شيعر ، يا فۆرمى ده‌قه ئه‌ده‌بييه‌كان ...) هه‌تا ده‌ڵێت : ( ده‌بێ شيعريش خۆى نوێ بكاته‌وه ... شيعريش نابێ له قاڵبێكدا بێت ، ئه‌گه‌ر له قاڵبێكدا بێت ده‌مرێ . به بۆچوونى من شيعرو ده‌قه ئه‌ده‌بييه‌كان ده‌بێ رۆژ به رۆژ له‌خۆ تازه‌كردنه‌وه‌دا بن ، به بێ ئه‌زموونگه‌رى كفن و دفنى خۆيان ده‌كه‌ن ) . [3]
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت هه‌ر له هه‌ڵنانى هه‌نگاوى يه‌كه‌مييه‌وه هه‌وڵى بۆ دۆزينه‌وه‌ى شتى نوێ بووه . شتگه‌لێك هه‌موو كه‌سێك ناياندۆزێته‌وه ،داهێنانه‌كانى ئه‌وى زياتر و جوانتر كردووه . ئه‌وانه‌ى له ئه‌و رۆژگاره‌دا كه له‌تيف هه‌ڵمه‌ت گوتوونى ، گوتنيان كارێكى هه‌روا ئاسان نه‌بووه . وه‌ك : ( ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم ، ...) ، شكاندنی كووله‌كه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌فسانه‌یه‌كی ئایینییه .
ده‌قى كراوه
يه‌كه‌م كه‌سێك كه ده‌قى كراوه‌ى نووسي بێت له‌تيف هه‌ڵمه‌ت بووه . وه‌ك : شيعره‌كانى ( ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم ، له‌باوڵێكى كليل ونبوودا ) . دوو ده‌قى كراوه‌ن ، كه شاعير پێش ساڵی حه‌فتا نووسيونى و بڵاويشى كردوونه‌ته‌وه . له ده‌قى كراوه‌دا شاعير له ده‌ربڕينى په‌يامه‌كه‌يدا زياتر سه‌ربه‌سته . ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌وه ده‌كات و دروستى ده‌كات .
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت يه‌كه‌م شيعرى له ژماره ( 9 ) ى گۆڤارى رزگارى ئه‌و رۆژگاره‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه . شيعره‌كه به شێوازێكى نوێ نووسراوه‌و وه‌ك خۆيشى له چاوپێكه‌تنێكيدا ده‌ڵێت : بۆ ئه‌وه‌م بووه كه كۆتايى به شيعرى كۆن بێت و به شێوازێكى نوێ بنووسين . [4]
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێت : له‌رۆژنامه‌ى هاوكارى ساڵى 1970 يه‌كێك له ئه‌ندامانى روانگه به‌بێ ناو وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌وان داواى ده‌قگه‌لێكى نوێگه‌رى وه‌ك (خوا‌و شاره بچكۆله‌كه‌مان ) ده‌كه‌ن . كه يه‌كه‌م ديوانى شيعرى ( له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ) ه و له ساڵى 1970 دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه . ناوه‌ڕۆكى وتاره‌كه‌يش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه روانگه‌ييه‌كان تا ئه‌و كاته ده‌قگه‌لێكى نوێگه‌رى وه‌هايان نه‌بووه شانازى پێوه بكه‌ن . [5]
سه‌باره‌ت به نوێگه‌رييه‌كه‌ى شيعرى كورديش ده‌ڵێت :(من نايشارمه‌وه ئه‌وه چامه‌ى ئيليۆت و چامه‌ى هذا هو اسمى ادونيس ، كه له ژماره 2ى گۆڤارى "شيعر 69 " ى عێراقيدا بڵاوبووه‌ته‌وه منيان فێرى نوێگه‌رى راسته‌قينه كرد و رێگايان بۆ خۆش كردم و چرايان بۆ هه‌ڵكردم تاوه‌كو پلانێك بۆ بزاوتى نوێگه‌رييه‌كى ديكه له‌دواى بزاوته مه‌زنه نوێگه‌رييه‌كه‌ى گۆران له شيعرى كورديدا ده‌ستنيشان بكه‌م و بزاوته‌كه به‌رپا بكه‌م . [6]
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ( من الشعر العالمى الجديد ) كه به‌در شاكر سه‌ياب له ساڵى 1955 دا به‌چاپى گه‌ياندبوو ، من له ناوه‌ندى شه‌سته‌كاندا خوێندمه‌وه كاريگه‌ريى له‌سه‌ر بزاوتى نوێگه‌ريم هه‌بوو ) . [7]
ناوه‌ڕۆكى شيعره‌كانی
ناوه‌ڕۆكى شيعره‌كانى له‌تيف هه‌ڵمه‌ت بريتين له : ( شانازى ، هه‌ستى مرۆڤ ، پێشكه‌وتن ، نه‌سره‌وتن ، ياخى بوون ، ديارى كردنى ئاوات و ئامانج ، تووڕه‌يى و ره‌تكردنه‌وه ) ، ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوه‌ڕۆكانه‌يش دروستكراوى شۆڕشى ئه‌و رۆژگاره بوون و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى شاعير بۆ ئه‌ده‌بى بێگانه و ئاگادارى شاعير له ره‌وتى شيعرى بيانى به‌تايبه‌تى شيعرى عه‌ره‌بى .
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت بۆ راگه‌ياندنى ئه‌و ناوه‌ڕۆكه شێوازێكى بۆ خۆى هه‌ڵبژارد و شيعرى پێ نووسى به‌ئاڵۆزى به‌خه‌ڵكى نه‌فرۆشته‌وه ، به‌ڵكو به‌ساده‌و به‌ساكارى داوييه به‌گوێياندا و خستوويه‌تييه به‌ر چاويان .بۆيه به‌ڕوونى نووسينى له‌تيف هه‌ڵمه‌ت نيشانه‌ى پێگه‌يشتن و تێگه‌يشتنى بووه . هه‌ر ئه‌وه‌ش واى لێكردووه كه شيعره‌كانى ده‌لاله‌تى گه‌وره ببه‌خشن و داهێنانێكى هونه‌رييانه‌ى به‌رز بكات و خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى شيعره‌كانيدا چێژيان لێوه‌ر بگرێت و تام و بۆيه‌كى خۆش به‌ده‌ست بهێنێت و پێى بوروژێت :
به‌ڵام ئاوازى خۆشه‌ويستيمان
وه‌ك ده‌نگى تۆڵه ئه‌مێنێته‌وه
هه‌تاهه‌تايه گوريسى نه‌مان
بۆ داگيركه‌ران ئه‌هۆنێته‌وه ل 14
خۆى و خۆشه‌ويسته‌كه‌ى دوو نه‌مامى تازه پێگه‌يشتووى ئه‌م خاك و ئاوه‌ن . ئاوازه‌كه‌ى ئه‌وينيان كاريگه‌ره و هه‌مان كات خۆڕاگره‌و به‌رده‌وامه ، بۆيه بۆ هه‌ميشه له‌به‌ره‌نگارى و له ناو بردنى دوژمنان ناوه‌ستێ و گوريسى نه‌مان بۆ خنكاندنيان ئه‌هۆنێته‌وه . به‌ته‌ونى بڕوا كفنيان بۆ ده‌دوورێت و له‌گۆڕيان ده‌نێت :
گڵۆڵه‌ى يادێك له هه‌ناومايه
به‌ته‌ونى بڕوام ئه‌يكه‌م به كفنێك
به‌رله‌كۆتايى ئه‌م ره‌شه‌بايه
تيا ئه‌نێمه گۆڕ هه‌موو دو‌ژمنێك ل 15
يادگارى تاڵ و سوێر له هه‌ناويدا گرد بووه‌ته‌وه‌وگڵۆڵه بووه ، بڕوايشى هه‌ر وه‌ك خۆى ماوه و نه‌له‌قيوه ، هه‌ر له كاردايه كفنێكى پێ دروست ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى كاروانداو به‌ر له كۆتايى هاتنى ناخۆشييه‌كانى هه‌موو دوژمنێكى پێ له‌گۆڕ ده‌نێت :
قه‌ڵاى زامى ته‌مه‌نى مێژووم
ئاوسى تۆڵه‌و رزگارى و مه‌رگه
به‌سته‌يه‌ك ئه‌ڵێ
ده‌روونى تينووم
مناڵ هان ئه‌دا بێ به پێشمه‌رگه ل 16
زامه‌كانى مێژووى ته‌مه‌نى قووڵن ، ئه‌وه‌ش واى لێكردووه كه هه‌ميشه له‌بيرى تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا بێت . بۆ رزگارى ، رزگارى له‌چى ؟! له مه‌رگ . ئه‌و زامه مێژووييه‌ى ده‌روونه تينووه‌كه‌ى به‌سته‌يه‌كى وا ده‌ڵێت كاريگه‌ر ، به‌سته‌يه‌كى زوڵاڵ ، كه ته‌نانه‌ت منداڵيش هان ده‌دات ببێت به پێشمه‌رگه ، كه پێشمه‌رگايه‌تى كارێكى قورسه .
ئه‌فسانه و په‌ند و رووداوه مێژووييه‌كان
شاعير له به‌كاهێنانى ئه‌فسانه و ره‌مزه‌كاندا سه‌ركه‌وتووانه سوودى له ئايين وه‌رگرتووه ، چونكه خۆى له بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينييه ، هه‌ر له منداڵييه‌وه له‌ناو خێزانه‌كه‌يدا ئه‌و ناوانه‌ى له زارى باوك و دايكى بيستووه . هه‌روه‌ها ره‌مزه ئايينييه‌كانى ئايينه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك: ( زه‌رده‌شتى و مه‌سيحى ) و ئه‌وانى ديكه‌ى به‌كار بردووه . ئه‌فسانه و كه‌له‌پوورى له‌بير نه‌كردووه و به‌زۆرى به‌كارى بردوونه . وه‌ك : ( ئاده‌م ، حه‌وا ، زه‌رده‌شت ، عيسا ، كه‌ليسا ، په‌رستگا ، ده‌نگى زه‌نگ ، مزگه‌وت ) .
له‌و گه‌شته دوور‌و درێژانه‌ما
ده‌ستى ئاده‌مم دى له‌ژێر چه‌نه‌ى
په‌شيمانى ره‌شى خۆي‌دا
حه‌وا به زه‌نگۆڵه‌ى فرميسكه تاساوه‌كانى
بۆى ئه‌شۆرێ ل 40
ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم
ئه‌مه باوه‌ڕى منه ل 47
په‌رستگاكان ئه‌ڕووخێنم ل 47
ئه‌و هێلكانه ئه‌شكێنم كه شه‌وگار
وه‌ك بيابانى دووكه‌ڵێك گڕگرتووه به‌سه‌ريانا ل 48
ده‌نگى زه‌نگه‌لاڵه‌كانى
كليسا بێ ده‌رگاكان و
سۆزى كه‌فاوى نوێژى مزگه‌وته
په‌نجه‌ره له جاجك گيراوه‌كان
هه‌ميشه له‌نێوانى
لوتكه‌كان و قووڵاييه‌كانا
رائه‌وه‌ستێ ل 60
چه‌ند پشكۆيه‌كى شينم خسته چنگى دڵمه‌وه
زه‌رده‌شت ويستى لێم زه‌وت كات
وتم : زۆر پێويستمه
ئه‌مه‌وێ چه‌ند وشه‌يه‌كى لێ دروست بكه‌م
وتى : وشه‌ت بۆ چييه ؟
وتم : هه‌ڵبه‌ستێكى تازه‌ى پێ ئه‌نووسم
له سه‌ر تروسكه‌ى مۆمى
دانه‌گيرساوى ئاره‌زووما
پێكه‌نى و به تووڕه‌ييه‌وه وتى :
ئه‌گه‌ر نووسيت فوويه‌كى لێ بكه
با خۆڵه‌مێشى كه‌ڕووى
ساڵگارى چۆك شكاوى
له قيرا چه‌قيوى پێوه نه‌مێنێ ل 62- 63
به‌كار بردنى وشه له‌جێى خۆي‌دا
كاتێك شيعره‌كانى له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ده‌خوێنيته‌وه، هه‌ر زوو بۆت ده‌ده‌كه‌وێت كه شاعيرێكى لێزان و ئه‌ندازيارێكى به‌توانايه له دانانى وشه له ته‌لارى شيعردا . وشه له‌جێى شياوى خۆى دانراوه . ئه‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌ى جوان كردووه‌و بووه‌ته جێى سه‌رنجى خوێنه‌ر .
باخ و گوڵزارى به‌هارى به‌ختم
كه‌وته به‌ر ته‌مى هه‌ناسه‌ى خه‌زان ل45
كه‌ف و شه‌وگارى ره‌ش و ناوه‌ختم
سازى كه‌مانى لاويمى خنكان ل 45
هه‌ورى سامناكى ئاسۆى پاييزم
توێژى برينى قووڵى داماڵى ل45
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت به‌هره‌يه‌كى گه‌وره‌ى شيعر بووه ، هه‌ر به قاڵبوویی يه‌وه ، به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه به ده‌سه‌ڵاتێكى پته‌وه‌وه به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانى ده‌ربڕين و هونه‌رى شيعره‌وه هاته مه‌يدانه‌كه‌وه . هه‌ڵوێستێكى ئايديۆلۆژى جێگيرى هه‌بووه .
نيگاى چاوه‌ماندووه‌كانم
بارووتى تۆڵه‌يه ل 48
چى ئه‌ڵێن بڵێن
ئه‌م شاره كه‌ڕووى نه‌كردووه ل48
په‌نجه‌ره ژه‌نگاوييه‌كان ئه‌وه‌رێنم ل 49
گه‌رووى ئازار تێر ناخوات ل50
ئه‌و رۆژژمێرانه بدڕێنن
ئه‌لبوومه‌كانتان بسووتێنن ل 50
ده‌سا سيخه‌كانتان ساو ده‌ن ل 50
ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌م بير كه‌وته‌وه
كه خليسكايه رووباره‌كه‌وه ل 51
دوێنێ مناڵێك له سه‌ر سه‌ربانه‌كه‌مان
راى ئه‌كرد ل 51
رۆڵه تۆ بۆ ئه‌وه‌نده لاسارى
چه‌ندت پێ ئه‌ڵێم وێنه له زوقم دروست مه‌كه ،
فيكه له كچى هاوسێكه‌مان مه‌كه ل 51-54
دووباره شمشێره‌كه‌م ساو دايه‌وه ل 54
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت به‌باگراوندێك و رۆشنبيرييه‌كى تۆكمه‌وه ده‌ستى پێكرد ، ئه‌و چه‌ند دێڕه شيعره‌ى سه‌ره‌وه كه‌له شيعرى ( ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم ) دا ده‌رمان هێناون به جوانى ئه‌و بۆچوونه‌مان ده‌سه‌لمێنن . بۆچوونه چه‌وت و هه‌ڵه‌كانى كۆمه‌ڵى ره‌ت كرده‌وه و نه‌يان توانى چۆك به‌له‌تيف دابده‌ن ، ئه‌وه‌بوو دواتر له‌تيف دڕى به‌تاريكى دا‌و داهێنان له‌دواى داهێنانى هێنايه ناو ئه‌ده‌بى كوردييه‌وه . له‌تيف نه‌كه‌وته دواى بير و باوه‌ڕه پووچه‌ڵه‌كان ، به‌ڵكو ئه‌وانى بۆ لاى خۆى و بۆ لاى كاره‌ناوازه‌كانى راكێشا .
دووباره كردنه‌وه
دووباره كردنه‌وه كاريگه‌رى و تام و چێژى خۆى هه‌يه . ئه‌وه‌ى كه باوه ئه‌وه‌يه كه بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌يه . نازك ئه‌لمه‌لائيكه ده‌ڵێت ( دووباره‌كردنه‌وه‌ى پارچه‌يه‌ك پێويستى به هوشيارييه‌كى گه‌وره‌ى شاعير هه‌يه ) (1) ئه‌و هوشيارييه‌ش له‌لاى له‌تيف بوونى هه‌يه . به‌ڕاى من بۆ سه‌ركه‌شى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يشه ، ئه‌وه‌تانێ له هه‌ڵبه‌ستى ( ناونيشان ) دا له سێ جێگادا سێ جار دووباره كردنه‌وه‌ى كردووه ، ده‌ڵێت :
من هه‌ر زيندووم
تاسه‌ر زيندووم ل 25
مه‌رگ ئه‌كوژم
به‌ڵام مردن
ناگاته من
من باى ژيان هه‌ر ئه‌مژم ...هه‌ر ئه‌مژم ل28
من هه‌ر زيندووم
وه‌كو ژيان
ناونيشانم كوردستانه
كوردستانه ، كوردستان ل 30
لادانى زمان
بريتييه له به‌كارهێنانى وشه‌ى دژ به‌يه‌ك له دێڕێكدا ، كه پێى ده‌گوترێت : لادانى زمانه‌وانى . لادانى زمان و شكاندنى ياسا پێشتر له‌لاى نالى و هاوڕێكانى و له‌لاى مه‌وله‌وى و دواتر له‌لاى حاجى قادريش هه‌بووه ، به‌ڵام له‌و مه‌رج و به‌ندانه لايان نه‌داوه كه مه‌رجى شاعيرييه‌تى بوون .
له‌تيف هه‌ڵمه‌ت له زۆرێك له شيعره‌كانيدا لادانى زمان هه‌ن ، شتگه‌لێكى گوتووه كه به‌ر له‌ئه‌و كه‌س جورئه‌تى واى نه‌كردووه ، بوێرێت ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه هه‌ڵبنێت . ده‌ڵێت : به‌ردو ئاسمان گيانيان هه‌يه ، پێڵاو زمانى هه‌يه ، ئه‌وى راستى بێت ئه‌و لادانى زمانه له شيعرى جيهانيدا ده‌مێكه هه‌يه چه‌سپاويشه ، بڵام له‌لاى ئێمه كه‌س نه‌يوێراوه ده‌ستى بۆ ببات . هه‌ر كه‌سێك كتێبى كليله و ديمنه‌ى دانراوى به‌يده‌باى فه‌يله‌سووفى هيندى خوێندبێته‌وه ئه‌وا له‌وێدا بينيويه‌تى كه‌نه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵ به‌ڵكو بێگيانه‌كانيش قسان ده‌كه‌ن .
شيرين بێ وه‌ك گۆشتى ئه‌و له‌شه پاراوه
كه‌له تيشكى خۆر و باران چنراوه
گۆشتى له‌ش پاراو ده‌بێت ، رسته‌يه‌كى جوان ، پڕ مانا ، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له‌شيرين مه‌به‌ستى جوانييه ، ئه‌وه‌ى كه لادانه چنينێكه له تيشكى خۆر و باران . پێم وايه له‌و چنراوه په‌لكه‌زێڕينه دروست ده‌بێت كه ئه‌ويش جوانترين ديمه‌نى سروشتييه .
( په‌يكه‌رێك له پشكۆ ) ناونيشانى شيعرێكه له شيعره‌كانى ديوانه‌كه . بيستوومانه‌و له‌لامان ئاشكرا‌و روونه په‌يكه‌ر له‌دار و به‌رد و هه‌ر ته‌نێكى ره‌ق دروست ده‌كرێت ، به‌ڵام نه‌مانديوه و نه‌مان بيستووه كه له پشكۆ دروست بكرێت .
نموونه‌گه‌لێك له‌لادانى زمان له ديوانى ( خواوشاره بچكۆله‌كه‌مان ) دا :
زه‌وى ئاوسى بوركانێكى به‌فراوييه ل 37
كۆشكى چنگيان پڕه له زێڕێكى سه‌وز ل 39
به چرۆى ئاگرى خۆشه‌ويستى و تۆڵه‌مان ل 47
شيعرى ( ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم ) كه شيعرێكى درێژ و كاريگه‌ره له ديوانه‌كه‌دا ، سه‌ره‌ڕاى ناونيشانه‌كه كه له‌مه‌وبه‌ر باسمان لێوه كردووه ، ئه‌م شيعره پڕه له‌لادانى زمان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌شێكيانن :
ژيانى من
چڵى ئاگر و چرۆى پشكۆ ئه‌گرێ ل 48-49
لمى ئه‌م بيابانه كه‌فاوييه ئه‌ڕژێنمه
گلێنه‌ى
ئه‌و تارماييانه‌ى
كه ده‌رگاكان دائه‌خه‌ن ل 49 – 50
تاريكايى بخزێننه ئه‌و شووشانه‌وه
كه به تيشكى مناڵه‌كانتان
دروستى ئه‌كه‌ن ل 50
به‌و كۆتره‌م وت كه‌له سه‌ر
مناره‌ى مزگه‌وتێكى وێرانا
شاباڵه‌كانى رائه‌وه‌شاند
چيت پێيه !؟
وتى : لقێك به‌فر ل 51
زامى بارانه‌كان ل 53
باوه‌شى ماندووى
پڕه له شالقى هه‌تاو ل56
به‌و نموونانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شيعره پڕه له شتگه‌لى نوێ ، شتگه‌ڵێكي سه‌رنجڕاكيشى وا كه پێويسته هه‌ڵوێسته‌يان له‌سه‌ر بكرێت . به وردى ته‌ماشايان بكرێت . چونكه ئه‌م شاعيره شتى باو و ئاساييمان پێ ناڵێت ، به‌ڵكو داهێنانمان پيشان ده‌دات . كارگه‌لێكى كردووه ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌و ده‌ستيان بۆ نه‌بردووه ، نه‌يان وێراوه هه‌ر به‌لايشيدا بڕۆن .
له شيعرى ( هه‌ڵبه‌ستێكى تازه له چه‌ند پشكۆيه‌كى سوور ) دا چه‌ند نموونه‌يه‌كى ديكه‌ش هه‌ن :
وه‌ك سێبه‌رى ئاو
رووناكى هه‌ڵيان ئه‌مژێ ل60
له ژه‌نگى به‌فرى ره‌شى چاوه‌نواڕيدا
هه‌ڵئه‌وه‌رێ ل60
له پشت هه‌تاوى بێ گه‌ڵاى
نوقمى سه‌هۆڵى فرمێسك و ئازارا
كه‌ف و كوڵى تينوێتيم
هه‌ر دانامركێ ل 62
ناونيشانى شيعره‌كه ئاوهايه : ( لقى شه‌و هه‌تاو ئه‌گرێ ) ل 73 ، له كۆتايى شيعره‌كه‌يشدا ده‌ڵێت :
ئه‌و كرمانه‌ى ئه‌يانه‌وێ
گه‌ڵاى ئاگره‌كه‌مان هه‌ڵوه‌رێنن ل 74
ناونيشانى شيعرێكى تريشى ئاوهايه : ( گه‌ڵاى خوێ ئه‌وه‌رێ ) . ل 74 ، له كۆتايى شيعره‌كه‌دا ده‌ڵێت :
وا تفه‌نگه‌كه‌م گۆرانيت بۆ ئه‌ڵێ ل 76
ئه‌نجام
ده‌توانين بڵێين :
1- ديوانى خوا‌و شاره بچكۆله‌كه‌مان سه‌ره‌تاى هه‌نگاونان بوو بۆ ئه‌ده‌بى كوردى بۆ رزگار بوون و ياخى بوون له شێوازى كۆن ، له فۆرم و ناوه‌ڕۆكدا .
2-زمانى شيعرى شاعير ، وێنه‌ى شيعرى نوێى ، ناونيشانى شيعره‌كانى ،بيروبۆچوونه نوێيه‌كانى ، دژايه‌تى بيرو بۆچوونه كۆنه‌كان ، ره‌تكردنه‌وه‌ى نه‌ريته ئه‌فسانه‌ييه‌كان ، هه‌موو ئه‌وانه تواناى داهێنه‌رانه‌ى شاعير ده‌گه‌يه‌نن .
3-يه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌قى كراوه‌ى نووسيوه .
سه‌رچاوه‌كان :
1-خوا‌و شاره بچكۆله‌كه‌مان – شيعر ، له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ، ساڵى چاپ / 1970
2رووبه‌روو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌تدا_ دیدار : شه‌مێران سلێمان ، كتێبی ئاراس ،ژماره : 1109 ، هه‌لیر ، چاپخانه‌ی ئاراس ، چاپی یه‌كه‌م ، سالی / 2011
3 نازك الملائكة – قضایا الشعر المعاصر، دار الملاین ، الطبعة الرابعة عشرة / 2007
فه‌رهاد شاكه‌لى
فه‌رهاد شاكه‌لى ئه‌ندامێكى گرووپى كفرييه ، وه‌ك پێشتر گوتمان ئه‌و گرووپه به‌ماوه‌يه‌ك پێش روانگه سه‌ريان هه‌ڵداوه و هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى شێواز‌و ناوه‌ڕۆكى شيعرى كوردى . بۆ چوونه ناو دنياى شيعرى ئه‌م شاعيره‌و وردبوونه‌وه و توێژينه‌وه له زمانى شيعرى و وێنه‌ى شيعرى و مۆسيقاى شيعرى و ره‌تكردنه‌وه‌ى شێوازه‌كانى شيعر نووسينى پێش خۆى هه‌ندێ جورئه‌ت نواندنى ديكه له‌لایه‌ن شاعیره‌وه ، ده‌بێ به‌سه‌رنجێكى ورد قسه له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى و شێوازه شيعرييه‌كه‌ى بكه‌ين . ئه‌م قسه‌كردنه‌ى ئێمه ته‌نها له‌سه‌ر شيعره‌كانى ناو ديوانى يه‌كه‌مى شاعيره كه به‌ناوى ( پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى ) یه كه له ساڵى ( 1973 ) دا به‌چاپى گه‌ياندووه .
بۆ نووسين له‌سه‌ر فه‌رهاد و شيعر و شێوازى شيعرى ئه‌و، هه‌روه‌كو گوتم ، ده‌بێ چاپى يه‌كه‌مى ديوانه شيعرى ( پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى ) له‌به‌ر ده‌ستى خۆماندا دابنێين و له‌به‌رگه‌وه و له ناونيشانى ديوانه‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ين و بچينه ناو ديوانه‌كه‌يه‌وه كه به‌ر له شيعره‌كان نووسيويه‌تى : (پێشكه‌شه به‌وه‌ى نازانم كێيه ؟ له كوێيه ؟ چۆنه ؟ به‌ڵام هه‌ر به‌دوايدا وێڵم ) .
پرۆژه‌ى كوده‌تاكه‌ى شاعير نهێنييه ، نهێنييه‌كه‌ش له خوێندنه‌وه‌ى شيعره‌كاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت . ئه‌و پێشكه‌شكردنه‌يش كارێكى ناوازه‌يه ، به‌ڕاستى سه‌رنج راده‌كێشێت و هه‌ڵوێسته به‌خوێنه‌ر ده‌كات ، سۆسه ده‌خاته دڵيه‌وه ، ده‌ڵێت : ده‌بێ ئه‌و كه‌سه كێ بێت ؟ مرۆڤه ؟ واته ئافره‌تێكه ، كه زۆرجار بير‌ى خوێنه‌ر هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات ..ياره‌نگه شتێكى ناديار بێت ، زۆر كه‌متر بير‌ى به‌لاى ته‌سه‌وفدا ده‌چێت كه ره‌نگه ئه‌وه بۆ خودا بێت ، یاره‌نگه شێخێكی ته‌ریقه‌ت بێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه شاعير له‌و ديوانه‌دا هه‌ندێ شتى دژ به‌ئه‌و بۆچوونه‌مان له‌شيعره‌كانيدا به‌ر ديده ده‌كه‌ون ، بۆيه ده‌ڵێین : هه‌رگيز وانييه ئه‌وه به‌ڵگه‌يه‌كه له‌و شيعره‌دا هه‌يه ، كه‌وانييه .
شيعره‌كانى ديوانى ( پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى ) به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوونه ، شيعرى (دڵدارى و سياسى ) . وه‌ك خۆى ده‌ڵێت : (به‌شێكيان پێوه‌ندى به ده‌ربڕينى گه‌نجێكى ياخييه‌وه هه‌يه كه چۆن بير‌ى له كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ و سياسه‌تى سه‌رده‌مى خۆى كردۆته‌وه ) [8]
شيعره‌كانى فه‌رهاد شاكه‌لى له چاو شيعرى شاعيرانى هاوسه‌رده‌مى چڕ و پڕتر و مانادارترن . .
پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى
(پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى ) ناونيشانى يه‌كه‌مين كتێبى شاعيره كه ساڵى 1973 به‌چاپى گه‌ياندووه . له ديمانه‌يه‌كى تايبه‌تيدا سه‌باره‌ت به‌م ناونيشانه لێم پرسى : بۆچى كوده‌تا ؟ ئه‌مه‌چ پرۆژه‌يه‌كه ناوه‌كه‌ى كوده‌تايه ؟!
له وه‌ڵامدا گوتى :( ئه‌و ماوه‌يه چ من و چ له‌تيف حه‌زمان له، ناوێك ، يا ناونيشانێك ده‌كرد ، ته‌قينه‌وه بێت ، شتێكى جياواز بێت . هه‌ر چه‌نده كوده‌تا خۆى توند و تيژييه ، به‌ڵام من كوده‌تاى سه‌ربازيم نه‌كردووه ، به‌ڵكو كوده‌تاى شيعريم كردووه )[9] . به‌ڕاستى كوده‌تاى كرد . كوده‌تايه‌كى شيعرى به‌رپا كرد ، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌يشى به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له‌ئه‌و ديمانه‌يه‌دا پێى گوتم :له‌تيف حاميدى چيرۆكنووس كه‌ناونيشانه‌كه‌ى بينى پێى گوتم: (خۆزگه ئه‌و ناونيشانه من بمنووسيبايه ) . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى مامۆستاى زمانى عه‌ره‌بى بوو ده‌م و ده‌ست ناوه‌كه‌ى كرد به عه‌ره‌بى ( مشروع انقلاب السرى ) ، چه‌ند جارێك له‌به‌ر خۆيه‌وه گوتييه‌وه.[10]
به‌ياننامه‌ى شێته‌كان
پێم گوت : ئێوه له‌گه‌ڵ له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ، دوو لاوى سه‌ركه‌ش بوونه ، زۆر كارى سه‌ير و سه‌مه‌ره‌تان ئه‌نجام داوه ، له‌وانه ( به‌ياننامه‌ى شێته‌كان ) تان ده‌ركردووه ، پێم خۆشه بزانم ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌تان چۆن ده‌ركرد ؟!
گوتى : ( به‌ياننامه‌ى شێته‌كان ) مان له كه‌ركووك له‌ماڵى له‌تيف حاميدى چيرۆكنووس شه‌و كاتى نووسن له‌سه‌بان نووسيمانه‌وه . نه‌مان هێشت كاك له‌تيف حاميد پێى بزانێت ، چونكه گوتمان ئه‌گه‌ر پێى بزانێت ، يا ره‌تى ده‌كاته‌وه ، يان ده‌ستكارى ده‌كات و ئه‌و سا ره‌نگه به‌دڵى ئێمه نه‌بێت، يان ڕه‌نگه هه‌ر له‌نووسينى په‌شيمانمان بكاته‌وه. به‌ده‌ستنووس بيست دانه‌مان لێى نووسييه‌وه و بۆ سبه‌ينێ له كۆنگره‌ى (يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد) بڵاومان كرده‌وه . [11]
جورئه‌ت نواندن و خۆشه‌ويستى
هه‌تا ئه‌و رۆژگاره هيچ شاعيرێكى كورد ئه‌و جورئه‌ته‌ى نه‌كردووه كه‌ناوى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى (دڵداره‌كه‌ى ) به‌تاكه پيتێكيش بنووسێت ، به‌ڵام فه‌رهاد دژه باوييه‌كه‌ى ئه‌و جورئه‌ته‌ى پێداوه كه ناوى خۆشه‌ويسته‌كه‌ى به ئاشكرا بنووسێت ، كه ناوى ( ئه‌مه‌ل) بووه . له‌ژێر شيعرى ( گۆرانى ... ناسۆر ...بۆكێ وتران ؟ ) نووسيويه‌تى پێشكه‌شه به (ئه‌مه‌ل) ، پێى گوتم ئه‌مه‌ل ئه‌و كچه بوو كه خۆشم ده‌ويست . [12]
حه‌مه‌سه‌عيد حه‌سه‌ن ده‌ڵێت : ( شاعير ئه‌گه‌ر سوور بشزانێت ، به‌نووسينى شيعرێك ،ژيانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسى راسته‌قينه‌وه ، هه‌ر ده‌ينووسێت )[13] ، فه‌رهاد شاكه‌ليش شاعيرێكى راسته‌قينه‌بووه ، بۆيه نه‌ترساوه‌و ئه‌و شيعره‌ى نووسيوه و ناوى ئه‌و كه‌سه‌يشى له‌ژێر ناونيشانى شيعره‌كه‌دا نووسيوه كه خۆشى ويستووه .
به شيعره دڵدارييه‌كانيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆشه‌ويستى كردووه . به‌و شيعره‌ى كه بۆ (ئه‌مه‌ل) ى نووسيوه زياتر بۆمان روون ده‌بێته‌وه . خۆى ده‌ڵێت : ( له‌ته‌مه‌نێكى كرچ و كاڵدا كچێكم خۆش ويست و ئه‌و پێوه‌ندييه سێ چوار ساڵى خاياند . به‌شێك له شيعره دڵدارييه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌م بۆ ئه‌و نووسيون ، به‌ڵام به هۆى خه‌باتى سياسييه‌وه ئه‌ويشم به جێ هێشت و ئيتر نه‌مبينييه‌وه . دواى بيست و پێنج ساڵ چوومه‌وه بۆ ئه‌و گه‌رميانه ، بيستم كه دوومانگێك له‌وه‌و به‌ر كۆچى دوايى كردبوو . يادى به‌خێر و رۆحى شاد بێت )[14]
فه‌رهه‌نگى شيعرى شاكه‌لى
به‌هۆى زۆر خوێندنه‌وه‌و ئاگادارى و شاره‌زايى له ئه‌ده‌بى گه‌لاندا ، شاعير زانيويه‌تى ئه‌ركى شيعر چييه . شيعر چێژ و سۆزه ، ده‌بێت چێژ ببه‌خشێت ، سۆز بجووڵێنێت . ئه‌مه‌ى كه ده‌يڵێين له ناو شيعره‌كانيدا بوونى هه‌يه . به هۆى ئه‌و شاره‌زاييه‌وه شته جوانه‌كانى ئه‌و رۆژگاره و شته دزێوه‌كانيش باس ده‌كات و خه‌ڵك له شته دزێوه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه ، تا خه‌ڵك، خوێنه‌ر، قينى له شته قێزه‌ون و دزێوه‌كان ببێته‌وه ، كه بريتين له كرداره نامرۆڤانه‌كانى رژێم ، چونكه دوژمنى هه‌مان سه‌رچاوه.گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه ، ئه‌وانه‌يشى له شيعره سياسييه‌كانيدا به‌رجه‌سته كردوون .
وشه‌ى داهێناوه و له رسته شيعرييه‌كاندا له پاڵ وشه ساده‌كاندا داى ناون و شيعرى جوانى لێ پێكهێناون . وه‌ك :(شه‌وى شه‌پۆلدار ، ئه‌ندێشه‌ى ته‌ڕ ، ئاگرى حه‌زێكى قورس ،دورگه‌ى سه‌هۆڵى خنكاو ، په‌رده‌ى ناسۆر ئه‌سووتێنێ ، چزووى دڕك ، روومه‌تى ئاوێنه ، توێى شه‌وى گۆرانى ، راوى په‌پووله‌ى تريفه‌ى پێكه‌نين ، له گێژه‌نه‌ى شه‌وى چاوه‌ڕوانيمانا ، دڵى هه‌ورى به‌زه‌ييمان ، روومه‌تى وێنه‌كانمان ، بووكى ئه‌ندێشه و تاسه ، ده‌رياى چاوى بێبوار ، شه‌و بۆى وشه‌ى پاراو ، وێنه‌ى شێواوى گۆمى بيره‌وه‌رى ئاره‌زووم گريا بۆ كه‌نارى گيان ،ئاوسى داخ و يادگارى تاڵ ، كوێستانى سپى و نه‌رمى شان ، سه‌ما چه‌قۆى ناو برينه ، شه‌پۆلى شه‌و ماچتان ئه‌كا ، له‌گه‌نجينه‌ى مانگى چاوتا ئه‌له‌وه‌ڕێن ، له په‌رداخى چاوى شينيا) [15]. له‌گه‌ڵ ده‌يان وشه‌و رسته‌ى ديكه كه هه‌ريه‌كه‌يان سه‌رچاوه‌ى تاسان و چوونه ناو خه‌ياڵ و ئه‌ندێشه‌ن .
وشه‌ى شيعرى
شاره‌زايى شاعير له شێوه زاره‌كاندا و زۆر خوێندنه‌وه‌ى بووه‌ته هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى و گه‌وره‌يى خه‌رمانه شيعرييه‌كه‌ى ، خه‌رمانێك پڕ له وشه‌ى جوان و جۆراو جۆر و ره‌نگا وره‌نگ . ئه‌وه‌ش واى كردووه كه شيعره‌كان له كاتى خوێندنه‌وه‌دا لێكدانه‌وه‌ى زۆر و به‌ر فراوان هه‌ڵبگرن . هه‌مان كات مه‌به‌سته شيعرييه‌كانى به جوانى بگه‌يه‌نێت ، له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا ده‌توانێت يارى به‌وشه بكات . له هه‌ندێ جێگايشدا به‌جوانى پاش و پێشيان پێ بكات .
به‌وشه‌كان شته‌كانمان بۆ وێنا ده‌كات:
له ناكاو
كوره‌ى ئاگر كۆشك و ديوار وێران ئه‌كا
گلێنه‌ى چاو ديمه‌نى ژيان ئه‌خواته‌وه ل27
بێگومان چاو رۆڵى بينين ده‌بينێت و له چاويشدا گلێنه رۆڵه سه‌ره‌كييه‌كه ده‌بينێت و ديمه‌نه‌كانى ژيان تۆمار ده‌كات و ره‌وانه‌ى خه‌زێنه‌ى بيره‌وه‌رى ده‌كات .
مناڵه‌كانى ناو بيشكه و ده‌سرازه‌ى پان
ئه‌ترسێنێ ، وێڵيان ئه‌كا له گڕو گاڵ ل 24
يا ده‌ڵێت :
شه‌قامه‌كان تاريكايى دايپۆشيون ل 30
وه‌ك هونه‌رى شيعرى شوێن گۆڕكێيه‌كى جوانى كردووه ، واته يارى به وشه كردووه . كه خۆى له‌ڕاستيدا ده‌بێت شيعره‌كه ئاوها بنووسرێته‌وه ( تاريكايى شه‌قامه‌كانى داپۆشيوه ) ئه‌م ده‌ربڕينه ئێستاتيكايه نێوان شاعير و هونه‌رى خۆش كردووه ، ئه‌ڵقه‌ى به‌يه‌كگه‌يشتنه خۆى له‌ڕاستيدا رسته شيعرييه‌كه ئاوهايه ( تاريكايى شه‌و شه‌قامه‌كانى داپۆشيوه ) ، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه وشه‌ى (شه‌و ) قرتێندراوه . رسته‌كه چه‌ند مانايه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ، له‌وانه: هه‌ر تاريكايى شه‌و خۆى ناخۆشه ، هه‌م وشه‌ى (شه‌و) زوڵم و سته‌مى داگيركه‌ر شته جوانه‌كان ده‌شارێته‌وه و له‌ناويشيان ده‌بات . چه‌ندين نموونه‌ى ديكه‌مان له‌لايه كه هونه‌ركارى شاعير ده‌گه‌يه‌نن ,وه‌ك :
بيره‌كانم ئه‌خاته چاڵ ل 13
وشه‌ى (بير) دووماناى هه‌يه ، يه‌كه‌ميان : بۆ بيرۆكه‌يه ، بيرۆكه‌كانى كه بريتييه له خه‌ياڵ و ئه‌ندێشه‌كانى . دووه‌م : بير ، بير‌ى ئاو ، بير‌ى نه‌وت ، بير‌ى هه‌ر كانزايه‌ك . كه هه‌مان كاتيش چاڵ ده‌گه‌يه‌نێت . جا كه مادامه‌كى وشه‌ى (چاڵ ) له‌كۆتايى دێڕه‌كه‌دا هاتووه ، بۆيه ماناى يه‌كه‌م ته‌واوتره و بۆ لێكدانه‌وه‌كه ده‌گونجێت ، جگه له‌وشه‌ى ( چاڵ ) ، وشه‌ى ( ئه‌خاته ) ، واته (ئه‌كاته ) كه وشه‌يه‌كى گه‌ر‌ميانى جوانه و له شيعره‌كه‌دا دارێژراوه . وشه سيحر ئامێزه‌كانى هێزى هه‌ڵگرتنى مانايان زۆره و ده‌قه‌كانيان ناوازه كردووه . خوێنه‌ر ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌وداى خوێندنه‌وه‌ى خۆيان :
سه‌رما چه‌قۆى ناوبرينه
خوێيه بۆ ناو گلێنه‌ى چاو ل 14
سه‌رماو چه‌قۆ له‌يه‌ك جياوازن ، به‌ڵام له‌يه‌ك شت‌دا له‌يه‌ك ده‌چن ، هه‌ردووكيان تيژن ، برين ده‌شێوێنن . له‌ئه‌وان خراپتر بۆناو برين و تێكدانى ماده‌ى (خوێ) يه، خوێش شته نه‌رم و نيانه‌كان ده‌شێوێنێت .
دوو قۆزاخه‌ى لۆكه‌ى سپين
بانيان ئه‌دات ل 14 ، 15
قۆزاخه داپۆشه‌ره ، داپۆشه‌رى شتێكه ئه‌ويش لۆكه‌يه ، لۆكه‌ى سپى كه نيشانه‌ى پاكييه ، نيشانه بێگه‌ردييه . قۆزاخه‌كه داپۆشه‌ره ، ئه‌ويش وه‌ك لۆكه هه‌ر داپۆشه‌ره . چ وێنه‌يه‌كى خه‌ياڵ بزوێن و وروژێنه‌ره .
با پاييزى ماتى شادى
رووباره‌كان پڕ كاته‌وه ل 20
به‌ڕاستى پاييز له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماته هه‌ربه‌ماتيش دێت و ده‌ڕواتيش ,رووباره‌كان پڕ ده‌كاته‌وه ، پڕيان ده‌كات له گه‌ڵا زه‌رده هه‌ڵوه‌ريوه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى وه‌رزى باران بارينه پڕيان ده‌كات له ئاو ، ئاويان تێده‌زێنێته‌وه . هه‌ربۆيه ماته و شاديشه .
شاعيرێكى ياخى
فه‌رهاد كه‌له ته‌وژمه‌كانى شيعر ياخى بوو ، تا راده‌ى ياخى بوون له ژيان ياخى بوو ، خۆى له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت : ( ياخى بوون ده‌كرێ به‌شێوه‌ى جۆرا و جۆر ده‌رببڕدرێت . له هه‌ر ته‌مه‌نێكداو له‌هه‌ر پله‌يه‌كى زانياريدا هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ڵوێسته ئيپيستيمۆلۆژييه‌كانمان شێوه‌ى جياواز وه‌رده‌گرن ، ئه‌گه‌ر چى له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ر ئه‌و وزه‌و گوژم و هێزه ده‌روونى و عه‌قڵييه‌ن كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له ناو مرۆڤدا ، لێره‌دا باسى تاكه كه‌س ده‌كه‌م ، هه‌ن و هه‌بوون . من ئه‌و ياخى بوونه ، ئه‌و ته‌وژمه‌م له ته‌مه‌نێكى كرچ و كاڵدا به به‌يانێكى شيعرى ، يا به نووسينى ديوانى < پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى > ده‌رده‌بڕى)[16]
شاعير له ديوانى ( پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى ) دا ياخى بوونى خۆى له‌به‌رامبه‌ر شێوه باوه‌كانى شيعرى كوردى ده‌رده‌بڕێت ، ده‌ركه‌وتنى دژه‌باوييه‌كه‌ى له ئه‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێب و نووسراوانه بووه كه‌له ساڵانى سه‌ره‌تاى لاوييه‌تيدا خوێندبوويانييه‌وه .
زمانى شيعرى
زمان ئه‌و كه‌ره‌سته پێويسته‌يه كه شاعير له نووسيندا پێويستييه‌كى زۆري پێيه‌تى . تايبه‌تمه‌ندييه‌كى ديكه كه فه‌رهاد شاكه‌لى كه له نووسه‌رانى تر جيا ده‌كاته‌وه ( زمانه شيعری ) يه‌كه‌يه‌تى، كه‌بووه به تايبه‌تمه‌ندييه‌كى ئه‌و ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه شاعير زۆر گرنگى پێده‌دات .زمانى شيعرى فه‌رهاد ساده‌يه ، دووره له ئاڵۆزى . له مانادا قووڵه‌و كاريگه‌رى خۆى هه‌يه . شاعير نه‌يويستووه بۆ تێگه‌يشتن له شيعره‌كانى خوێنه‌ره‌كانى ماندوو بكات . به زمانه ساده‌كه‌ى وێنه گه‌لێك ده‌خاته به‌ر ديده ، كه‌پڕن له په‌يامى قووڵ ، پڕن له ئازار و مه‌ينه‌تى و ژانه‌كانى گه‌ل . ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه كۆمه‌ڵ له‌چى مه‌ينه‌تييه‌كدايه و دوژمن چ رێگا گه‌لێك بۆ سڕينه‌وه‌ى ده‌گریته‌به‌ر .
فروغ ده‌ڵێت : ( شيعر حاڵه‌تێكى مرۆييانه‌يه و هه‌ر شيعرێكيش ده‌ربڕى واقيعى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌و كۆمه‌ڵگايه نه‌بێت شيعر نييه ) . شاعير ئازاره‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى و دژايه‌تى و دڕندايه‌تى دوژمن له شيعره‌كانيدا ته‌وزيف ده‌كات ، ئه‌وه واقيعى ئه‌و رۆژگاره بووه ، كه شاعير خۆى تێيدا ژياوه .
شاعير توانيويه‌تى به‌راشكاوانه و بوێرييه‌وه قسه له‌سه‌ر رووداوه‌كان به شوێن و شێوازى روودانيان بكات . باس له پێويستى وه‌رگرتنى هه‌ڵوێست ده‌كات و كه‌ره‌سته‌كانيش ئاماده ده‌كات ، كه چى بگوترێت و چى بكرێت . روانينه‌كانى شاعير بۆ رۆژگارى ئه‌و رۆژانه و رووداوه‌كانى له روانينه‌كانى پێش خۆى زۆر جياوازترن . شيعره‌كانى پڕن له وێنه گه‌لى جۆرا و جۆر به ئاشكرا ده‌كه‌ونه به‌ر ديدى خوێنه‌ر و خۆيان نمايش ده‌كه‌ن .
شاكه‌لى زانيويه‌تى كه كاريگه‌رى شيعر په‌يوه‌سته به شوێن و شێوازى بيركردنه‌وه‌وه ، به بيروباوه‌ڕه‌وه ، زانيويه‌تى ئه‌و رۆژگاره چى گه‌ره‌كه ، هه‌ر بۆيه شيعره‌كانى به دڵ باوه‌شيان بۆ كراوه‌ته‌وه. راسته دوو سێ ساڵێك ئارامى به‌رقه‌رار بووه ، به‌ڵام خه‌ڵك ناخۆشييه‌كانيان له‌بير نه‌چووبووه‌وه . هۆكارو كه‌ره‌سته‌كانى تێكدانى ژيانيان به‌بير دێنێته‌وه . چونكه قه‌ناعه‌تى وابووه كه دوژمن به‌قاى پێ ناكرێت و ديسانه‌وه ده‌ست ده‌داته‌وه خراپه كردن . شاعير له‌و بڕوايه‌دا بووه كه به وێناكانى گيانى خه‌ڵكه‌كه ئارام ده‌كاته‌وه و ناشهێڵێت پشتى لێبكه‌نه‌وه . زانيويه‌تى كه شيعر كاريگه‌ره‌و خه‌ياڵ بزوێنيشه .زانيويه‌تى گيانى مرۆڤ حه‌ز و ئاره‌زووى بۆ شيعر زۆره .
وێنه‌ى شيعرى
بنه‌مايه‌كى گرنگى شيعر وێنه‌ى شيعرييه . ره‌گه‌زێكه له ره‌گه‌زه‌كانى جوانى شيعر . وێنه ، واته : شتێك كه بوونى هه‌يه . نيشاندانى شتێك به‌ڕێگاى وشه‌وه . وێنه‌ى شيعريش به وشه دروست ده‌كرێت . وێنه‌ى شيعرى وا له خوێنه‌ر ده‌كات كه چێژ وه‌ربگرێت و بۆ ماوه‌يه‌كى دريژ له ياده‌وه‌ريدا بمێنێته‌وه .
فه‌رهاد شاكه‌لى بۆ به‌ر جه‌سته كردنى هه‌ندێ بابه‌ت به‌شێوه‌يه‌كى فراوان وێنه‌ى شيعرى به‌كار بردووه وێنه شيعرييه‌كانى به‌رجه‌سته كردنى په‌نگ خواردووه‌كانى ناخيه‌تى . وێنه‌ى شيعرى چه‌ند جۆرێكى هه‌يه وه‌ك :
-وێنه‌ى شيعرى زيهنى .
-وێنه‌ى شيعرى هه‌ستى .
-وێنه‌ى شيعرى ئاوێته .
فه‌رهاد شاكه‌لى زياتر گرنكى به وێنه‌ى زيهنى و ئاوێته داوه . له رێزگرتن له شيخ مه‌حموودى نه‌مردا ده‌ڵێت :
مناڵه‌كان دێن و ده‌چن
خرمه خرمى چه‌پڵه رێزان ئه‌ڕێژنه
سه‌ر په‌يكه‌رى شێخى گه‌وره‌ى وڵاته‌كه‌م ل 20
ره‌مز و ئه‌فسانه
ره‌مز به‌كابردنى وشه‌يه‌كه ، شتێكه كه هه‌يه ، رسته‌يه‌ك له‌باره‌ى بوونه‌وه‌رێكه‌وه ، به‌جۆرێك قسه ده‌رباره‌ى كراوه ، واته ره‌مز به‌كار بردراوه .
به‌كارهینانی هێما (ره‌مز) له نووسیندا چ شیعر ، یا چیرۆك ، یان رۆمان بێت ده‌بێته هۆكاری بیركردنه‌وه له‌لای خوێنه‌ر . چونكه هێما ئاماژه‌یه بۆ لێكدانه‌وه‌ی فراوانتر و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له ده‌سته واژه‌كانی ناو ده‌ق .
له شيعرى ( ون بوون له‌ناو وشه‌دا ) ده‌ڵێ:
من نازانم
ده‌رگاكه‌مان چۆنه ره‌نگى ؟
زين پێكه‌نين ئه‌خاته سه‌ر لێوى شه‌نگى ...؟ ل 23
داستانی (مه‌م و زین) ، داستانێكی ئه‌وینداری مه‌زنه كه ئه‌حمه‌دی خانی نووسیویه‌تییه‌وه . زین خۆشه‌ویستی مه‌م بووه . له شیعرێكی دیكه‌شدا ناوی زینی هێناوه‌ته‌وه .
ئاسۆ ديار بوو كه سواره‌كان به‌تاو هاتن ،
ئاڵاى رۆژيان هه‌ڵگرتبوو
رووخسارى پڕ له تووڕه‌يى ( سپارتاكۆس ) ،
چاوى ( سيزيف )
له روومه‌تيانا ده‌رئه‌كه‌وت ،
له ژێر گه‌ردوو تۆزى چڕى
سمى وڵاخه‌كانيانا
ئاسۆ له چاو ون بوو ، نه‌ما . ل27
لێره‌دا ره‌مز گه‌لێكی جیهانی وه‌ك ( سپارتاكۆس و سیزیف ) ی به‌كار هێناوه .
له شيعرى ( بروسكه‌يه‌ك بۆ خواى تاوان ) دا ده‌ڵێت :
پشكۆى ده‌ستى سه‌ربازێكت
ريشى گيڤارا و كاسترۆ ئه‌سووتێنێ ... ل35
له شيعرى ( نامه‌ى شه‌يدايه‌كى بێزار ) دا ده‌ڵێت :
كه نازانن
له‌كام دورگه ناونيشانى ( رۆميۆ ) ى ناكام
په‌يدا ئه‌بێ ل 38
لێره‌شدا سوودی له داستانه دڵدارییه ئینگلیزییه‌كه وه‌رگرتووه كه رۆمیۆ كاراكته‌ری سه‌ره‌كی داستانه‌كه‌یه .
ئه‌نجام
1-بوێری (جورئه‌ت) له‌لای فه‌رهاد به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه ، بووه‌ته هۆكار شتی چاك بڵێت .
2هه‌ردوو بواری دڵداری و سیاسه‌ت له‌شیعره‌كانیدا گرنگییان پێدراوه .
3 ئه‌فسانه‌و هێما خۆماڵی و جیهانییه‌كانی به‌كار بردووه .
سه‌رچاوه‌كان :
1-پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى – ديوانى شيعر ، فه‌رهاد شاكه‌لى ، ساڵى 1973 .
2-زمانى گه‌رده‌لوول ، خه‌ونى شنه‌با – كۆمه‌ڵه ديدارێك –فه‌رهاد شاكه‌لى ، ده‌زگاى ئاراس، هه‌ولێر ، چاپى دووه‌م / ساڵى 2011 ، ژماره ( 1120 ) .
3- ديدارێكى تايبه‌تى بڵاونه‌كراوه‌ی خۆم، له‌گه‌ڵ شاعیر .
4- فڕين به‌باڵى شيعر – توێژينه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى - حه‌مه سه‌عيد حه‌سه‌ن ،چاپى يه‌كه‌م /ساڵى 2018 له‌چاپكراوه‌كانى ناوه‌ندى ئاوێر، ژماره (430) ، ل 265 .
سه‌باح ره‌نجده‌ر
له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووبوو ، له سنوورى شارى هه‌ولێر لاوێك شۆڕشێكى نوێى له شيعرى كورديدا به‌رپاكرد . به‌ته‌كنيك و شێوازێكى نوێوه ده‌ركه‌وت . ئه‌و لاوه نوێخوازه‌ش ( سه‌باح ره‌نجده‌ر ) بوو . بێ ئه‌وه‌ى گوێ به ده‌ورووبه‌ر و وته ناحه‌زه‌كان بدات ، ورد و له‌سه‌رخۆ هه‌نگاوى هه‌ڵنا ، به‌جۆرێك ده‌قه شيعرييه‌كانى له ده‌قه شيعرى شاعيرانى ئه‌و ساڵانه زۆر جياوازتر بوو ، مۆركێكى تايبه‌تى خۆى هه‌بوو .
هاتنه‌كایه‌ی سه‌باح ره‌نجده‌ر له نیوه‌ی دووه‌می هه‌شتاكاندا پێویستییه‌ك بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌له شیعری كوردیدا هه‌بوو . به‌تایبه‌تی خاسیه‌تی رۆمانه شیعر .
سه‌باح ره‌نجده‌ر ته‌كنيكێكى ناوازه‌ى به‌كار برد ، كه هيچ هاوسه‌رده‌مێكى نه‌يان وێرا وه‌كو ئه‌و به‌و كاره هه‌ڵسن . هه‌رچه‌نده دژه باوگه‌لێك پێش ئه‌م هه‌بوون ، رێيان خۆش كردبوو وه‌ك: ( جه‌لالی میرزا كه‌ریم و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و فه‌رهاد شاكه‌لی ) ، به‌ڵام ئه‌م له‌ئه‌وان دژه باوتر بوو ، سه‌رپێچى كرد و به‌ئه‌و كاره ناوازه‌يه‌ى ئه‌وان دڵى ئاوى نه‌خوارده‌وه و ئه‌وانيشى تێپه‌ڕاند . ده‌ربڕينێكى جياوازى خسته روو. ده‌قه‌كانى به وشه‌و رسته‌ى جياوازه‌وه پڕ له بابه‌ت گه‌لى سه‌رنج راكێش كرد . خه‌ڵكانێكى تووشى سه‌ر سووڕمان كرد ، هه‌ندێكيش گاڵته‌يان پێكرد ، به‌ڵام به‌بای خه‌یاڵیدا نه‌هاتن .
نه‌فه‌س درێژی شاعیر له‌م رۆمانه شیعرییه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌كنیكه شیعرییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت .
زێوان
( زێوان ) ناوى يه‌كه‌م كتێبی شيعرى سه‌باح ره‌نجده‌ره ، كه‌له نێوان ساڵانى ( 1983 بۆ 1987 ) دا پێوه‌ى سه‌رقاڵ بووه و نووسيويه‌تى و له‌ساڵى 1988 دا له‌شێوه‌ى كتێب به‌چاپى گه‌ياندووه . چاپى دووه‌ميشى له ساڵى 2009 دا بڵاو كراوه‌ته‌وه . له‌ساڵى 2018 يش له دوو توێى به‌رگى يه‌كه‌مى (ديوانى سه‌باح ره‌نجده‌ر ) دا چاپكراوه‌ته‌وه ، كه حه‌فتا لاپه‌ڕه‌ى كتێبه‌كه‌ى له‌لاپه‌ڕه ( 5 ) ه‌وه هه‌تا لاپه‌ڕه ( 75 )ی گرتووه‌ته‌وه . ئه‌م ده‌قه ده‌قێكى كراوه‌يه ، درێژترین شیعره له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا ، شيعرێكه ده‌توانم بڵێم : ( رۆمانه شيعر ) ه ، چونكه هه‌ر هه‌موو بنه‌ماكانى رۆمانه شيعرى تێدايه. هه‌ر وه‌كو من بزانم كاتى خۆى بۆ چاپكردن ، چه‌ند جارێك ره‌تكراوه‌ته‌وه و نه‌يان هێشتووه ديده‌ى خوێنه‌ران بڕێژێت و خۆى پێيان بناسێنێت . هه‌ر جاره‌ى به‌چه‌ند بيانوويه‌كه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه .يه‌كێك له‌و بيانووانه ئه‌وه‌بووه كه ئه‌م جۆره نووسينانه ده‌بێ نووسينى نووسه‌رى به‌تواناو ناوداربێت ، ئه‌وكات ئه‌م لاوێك بووه كه ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌نى ته‌واو نه‌كردبوو .
( زێوان ) ناوێكى كورته ، ساده‌يه ، به‌ڵام پڕ مانا‌و سه‌رنج راكێش و فانتازييه . به‌لاى منه‌وه دووره له ته‌مومژ ، ناوى كاراكته‌رێكه له شيعره‌كه‌دا رۆڵى هه‌يه . ناوى پيشه‌يى كاراكته‌ره‌كه‌يه ، چه‌ند جارێك ناوه‌كه هاتووه. زێوان ناوى ئه‌وكه‌سه‌يه كه‌پاش به‌خاك سپاردنى مردوو ، له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر قه‌بران ، وه‌ك چاو‌دێر بۆ ماوه‌يه‌ك به‌ديار گۆڕه‌كه‌يه‌وه هه‌تا خۆرئاوابوون ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وام قورئان ده‌خوێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ى مردووه‌كه له گۆڕه‌و شاردان به‌دوور بێت . ئه‌و رۆژگاره ئه‌و داب و نه‌ريته كورده‌وارييه له‌هه‌ندێك ده‌ڤه‌ردا ، له‌ناو گوند نشيناندا باو بووه ، ئه‌م ڕووداوه‌ش په‌يوه‌ندى به مه‌رگى باوكى شاعيره‌وه هه‌يه .
ناونيشان
ناونيشان يه‌كێكه له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانى ده‌ق . كليله بۆ چوونه ناو تێكست و راڤه‌ى ده‌ق . رووداوه‌كانى ده‌ق له ناونيشاندا چڕ ده‌بێته‌وه . به‌بۆچوونى من ناونيشان هه‌ميشه جێى سه‌رنجى خوێنه‌ره و خوێنه‌ريش بۆ لاى خۆى راده‌كێشێت . بۆيه هه‌ميشه گرنگى خۆى هه‌يه .
له‌ساڵانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكان بارودۆخى سياسى ناونيشانى جۆش و خرۆشيان ده‌ويست ، چونكه تێكستى به‌رگرى بوون ، ئه‌وه‌ش ده‌بووه هۆكار و رێگر له به‌رده‌م ناونيشانه ناسك و جوان و فه‌نتازييه‌كاندا . هه‌ر بۆيه توانا هونه‌رييه‌كان له‌دانانى ناونيشاندا رۆڵيان نه‌ده‌بينى ، به‌ڵام سه‌باح ره‌نجده‌ر به پێچه‌وانه‌ى هاوسه‌رده‌مه‌كانى ناونيشانێكى ئاسايى، له‌هه‌موو روويه‌كه‌وه ئاسايى بۆ شيعره‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه . هه‌رچه‌نده له شيعره‌كه‌دا ئاماژه به دوو رووداوى سياسى مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌كات ، ئه‌وانيش رووداوى ساڵى (هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست و سێ و هه‌زارو نۆسه‌د و حه‌فتاو پێنج)ن .
نواڵه هێنده‌ى ئاگرى شه‌ست و سێ دڕنده‌ى
گوندى گه‌نجينه‌ى منداڵيمى كرد به پاشماوه‌ى باخچه‌يه‌كى سڕ
نواڵه هێنده‌ى ئاگرى حه‌فتاو پێنج دڕنده‌ى
گوندى گه‌نجينه‌ى منداڵيمى كرد به پاشماوه‌ى باخچه‌يه‌كى سڕ ل 54
گونده‌كه‌يان دووجار له( شه‌ست و سێ و حه‌فتاوپێنج ) راگوێزراوه ، كه‌ئه‌وانه‌ش دوو رووداوى زه‌قن له مێژووى ژيانى شاعير، بۆيه هه‌ر به زيندوويى له يادگه‌ى شاعيردا ماونه‌ته‌وه . يه‌كه‌م هێرشه ناڕه‌واكه‌ى حه‌ره‌س قه‌ومييه‌كانه كه‌دواى تاڵان كردن گونده‌كانيشيان ده‌سووتاند . دووه‌ميش نسكۆى شۆڕشى ئه‌يلووله كه هيواو ئاواتى خه‌ڵكى كوردستان بووه . ديسان گونده‌كه‌يان سووتێندراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ى راگوێزراون .
خۆشه‌ويستى هه‌موو كات نه‌رم و نيانى و سۆز نييه ، ئه‌وه‌تانێ خۆشه‌ويست غه‌درێكى وه‌هاى له سه‌باح ره‌نجده‌ر كردووه ، به‌دڕنده ناوى ببات ، به‌ڵكو له رووداو و كاره‌ساته گه‌وره‌كان رۆڵى خراپتر بێت . ئه‌وه ئه‌و په‌ڕى بێ ئومێدييه مرۆڤ بتوانێت به خۆشه‌ويسته‌كه‌ى بڵێت تۆ دڕنده‌ى !!
رۆمانه شيعر
رۆمانه شيعر له‌ئه‌ده‌بى كورديدا ژانرێكى تازه‌يه پێشينه‌يه‌كى وه‌هاى نييه ، كه بمانه‌وێت ئاماژه‌ى پێبكه‌ين و باس له سه‌رهه‌ڵدانى بكه‌ين . سه‌رهه‌ڵدان و پێگه‌ى رۆمانه شيعر له ئه‌ده‌بى كورديدا بۆ پسپۆڕانى خۆى به‌جێده‌هێڵين ، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستمان بۆ برد ئه‌وا له‌م كورته نووسينه‌ى ئێمه‌دا مافى خۆى وه‌رناگرێت و سته‌مى لێده‌كه‌ين ، كه‌ره‌نگه لێمان نه‌بوورن .
زاراوه‌ى ( رۆمانه شيعر ) به‌ناوه‌كه‌يدا دياره كه له دوو لايه‌ن پێكدێت ئه‌وانيش : شيعر و رۆمانن . رۆمان له چه‌ند چيرۆكيك پێك ديت كه به‌يه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و توخمه‌كانى وه‌ك : كات و شوێن و ديالۆگ و ته‌كنيكى تێدايه . رۆمانه شيعر به شيعر ده‌نووسرێت ، هه‌ر بۆيه هونه‌ره‌كانى شيعر زاڵترن له نووسينه‌كه‌دا . ده‌توانين بڵێين بنه‌ماكانى شيعر زياتر به‌ر چاو ده‌كه‌ون . له‌هه‌مان كاتدا بنه‌ماكانى رۆمان لێره‌شدا بوونيان هه‌يه وله‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى شيعر پێكه‌وه رۆمانه شيعرييه‌كه پێك ده‌هێنن .
زاير رۆژبه‌يانى نووسه‌رو ره‌خنه‌گر ده‌ڵێت : ( رۆمانه شيعر هه‌موو بنه‌ماكانى شييعريى تێدا ره‌چاو كراون ، هه‌ندێ جار به كێش و سه‌روايشه‌وه ، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ى كاتيش زاتييه‌تى شيعرى تێدا پارێزراوه )[17]. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شيعر ده‌نووسرێت ، بۆيه زمانى شيعرى ده‌يچنێت . زمانى شيعريش جياوازى زۆرى هه‌يه له‌گه‌ڵ شيعرييه‌تى زماندا . چونكه زمانى شيعرى پابه‌ندى بنه‌ماكانى شيعره . ده‌توانێت به‌جوانى رووداوه‌كان به چه‌ند وشه‌و رسته‌يه‌ك كورت و چڕ بكاته‌وه‌و به‌وێنه‌وه بۆ خوێنه‌رى باس بكات .
فه‌رهه‌نگى شيعرى شاعیر
فه‌رهه‌نگى شيعريي سه‌باح ره‌نجده‌ر گه‌لێ ده‌وڵه‌مه‌نده ، فره‌و گشتكيره . نيشانه‌ى فراوانى و قووڵى مه‌وداى بيركردنه‌وه‌و رۆشنبيرى شاعيره . له‌م رۆمانه شيعرييه‌دا ئه‌و ئاسته به‌رزه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت , ده‌شزانين كه شاعير چه‌نده ماندوو بووه به نووسينه‌وه‌ى ئه‌م رۆمانه شيعرييه‌وه : (قيژه‌ى يه‌كه‌مين كتێب ، جزدانى ئارام به‌خشى دايكم ، پاكه‌ت ده‌قوپێنمه‌وه ، شار ده‌موچاوى ئاوڵه‌يى بووه ، كات كۆيله‌ى رووداوه ، ده‌سڕێژى هه‌ور ، شاخى شوانان و كانيان ، ده‌سرازه‌ى ريشه‌دارو به‌گوڵينگى پشت لانك ، دڵه‌راوكێ لوولت نه‌دات ، ترس له چێورمه‌ى گۆڕه‌كان ، گوندى گه‌نجينه‌ى منداڵى ، سه‌كۆى لاسارى ، پرچى په‌رتى منداڵى ، چراى ژوورى گه‌نجيم ، شه‌ونمى گه‌رم ، ته‌مى ته‌ڕ ، په‌نجه‌ى پڕ شيله ، ئازاره‌كان پرشنگڕێژى ده‌كات ، چاڵى بير چوونه‌وه ، بازه زه‌مينييه‌كان ، كۆڵان خه‌و چاوى كه‌واندووه ، هه‌ور بنى مه‌مكى دانا ، چاوى په‌نجه ، تريفه‌ى عيشق ، گه‌ڵاى پڕتريقانه‌وه ، چڵكى ناخ ، دڵئاگابه نه‌خليسكێيت ، ئێواره‌يه‌كى دڵگوشراو ، جغاره‌ى ته‌مه‌ن ، هه‌ورى گه‌نجى ، پيرى نسرمه رۆژێكى زه‌رده ، په‌نجه‌كانم به‌ربوونه‌وه ، ده‌ستاڕ له خه‌رمانى ئێسك گێڕان ، خه‌وێكى كه‌روێشكى ، تاسه‌ى ماڵئاوايى ، كسپه‌ى ته‌نيايى ، مووچڕكى خۆشه‌ويستى ، به‌ژنى نيوه‌ڕۆ به‌لادا كه‌وتن ، وه‌شاندنى زلله‌ى زريان، ... هتد ) . ئه‌مه فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى سه‌باح ره‌نجده‌ره ، كه هه‌ر وشه‌یه‌كی بيرو هۆشت بۆلاى ده‌يان رووداو و لێكدانه‌وه‌ى جۆراو جۆر په‌لكێش ده‌كه‌ن .
زمانى شيعرى
سه‌باح ره‌نجده‌ر خاوه‌نى زمانى شيعرى تايبه‌ت به‌خۆيه‌تى، خوازه‌ى خه‌ڵكى تر‌ى تێدا نييه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك پێشتر له فه‌رهه‌نگه شيعرييه‌كه‌يدا باسمان كرد ، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندييه واى كردووه زمانه شيعرييه‌كه‌ى ناسك و جوان بێت .
مناڵه‌كان بسپێرن به ره‌نگ
ره‌نگيش به وه‌فا و دۆستايه‌تى په‌لكه‌زێڕينه ل6
په‌لكه زێڕينه دۆستێكى دڵسۆز و به‌وه‌فايه له‌گه‌ڵ گروى مرۆدا ساڵانه له‌كات و سات و واده‌ى خۆي‌دا دێته‌وه بۆ سه‌ر دانى كردنى مرۆڤه‌كان ، چاوه‌كان به‌ڕه‌نگه زێڕينه جۆراو جۆره‌كانى شاد‌و خۆش ده‌كات . منداڵه‌كان وه‌ك ره‌نگه‌كان جوانن ، پێويسته به ئه‌وان بسپێردرێن ، به‌ڵكو له ره‌نگ و په‌لكه‌زێڕينه‌وه وه‌فا و دۆستايه‌تى فێر ببن . په‌لكه زێڕينه ده‌ستبه‌ردارى ره‌نگه‌جوانه‌كانى خۆى نابێت ، هه‌ر به‌ئه‌وانيشه‌وه جوانه .
لافاو له‌و جۆگه‌يه نيشته‌وه
خوداناس بۆ ده‌ستنوێژ ده‌چنه سه‌رى ل7
له ئاییندا وایه كه خوداناس له‌هه‌ر كوێيه‌ك بێ ئارامى و ئاسووده‌يى له‌وێيه . بۆيه كاتێك كه لافاو گه‌يشته ناو جۆگه‌ى خوداناسه‌كان ئارام بوويه‌وه .
به‌ختيارى خدرى زينده‌يه
چاوه‌كانى بنوقێنێت
خودا خۆى پيشان ده‌دات ل10
بيرێكى سۆفيانه له‌م كۆپله و كۆپله‌ى پێشوودا بوونى هه‌يه . واته بيرێكى جوانى سۆفيانه له‌لاى شاعير بوونى هه‌يه ، باسى خدرى زينده‌يه . ره‌مزێكى ئايينييه بۆ زيندوويى ، بیروباوه‌ڕێكی وه‌ها له‌ناوخه‌ڵكدا هه‌یه كه به‌هاناى خه‌ڵكێكه‌وه ده‌چێت ، خه‌ڵكانێك كه‌پێويستیان به‌هاوكارى ببێت . ده‌ڵێن: خدر هه‌تا رۆژى په‌سڵان زيندووه . خدر پياو چاكه ، په‌روه‌رده‌ى خودايه ، له‌لايه‌ن ئه‌وه‌وه پێگه‌يه‌ندراوه‌و تێگه‌يه‌ندراوه . له سووره‌تى (كه‌هف)[18] دا باسى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر و پياو چاكێك ده‌خوێنينه‌وه ، ئا ئه‌و پياو چاكه خدرى زينده‌يه كه له موساى پێغه‌مبه‌ر زياتر ده‌زانێت ، مو‌سا ده‌يه‌وێت له‌ئه‌وه‌وه هه‌ندێ شت فێر ببێت . ئه‌م ئاماژه‌يه‌ى شاعير به خدرى زينده ئاماژه‌يه به ژيرى و به‌توانايى كه‌سى خوداپه‌رست ئه‌وه‌ش له‌ته‌سه‌وفدا ، له‌لاى سۆفيیه‌كاندا بوونى هه‌يه . واته ئه‌و جۆره ژيره په‌روه‌رده‌ى بيروباوه‌ڕى سۆفيیانه‌يه .
منداڵيم له راوه‌ماسى و كۆلاره‌هه‌ڵدان و هێلكه‌شكان داماڵدرا ل14
منداڵ بۆخۆى ره‌وايى به هه‌موو شتێك ده‌دات , هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك به مافى خۆى ده‌زانێت ، ئه‌ميش له‌و روانگه‌يه‌وه يارى كردووه ، لاسارى كردووه ، هێلكه‌شكاندن یه‌كیكه له لاسارييه‌كان .
ساڵى حه‌فتاو پێنج كاتێ گونده‌كه‌يان ده‌ڕووخێندرێت هه‌موو خه‌ون و خه‌ياڵه‌كانى لێ داگير ده‌كرێت و مه‌وداكه‌ى جارانى له‌به‌ر ده‌ست نامێنێت .
ئه‌م دنيايه
سێ به‌شى ئاوه
به‌شێكى زه‌وى ،
منيش سێ به‌شم گوندي گه‌نجينه‌ى منداڵى
به‌شه‌كه‌ى ديكه حه‌كايه‌تى پاڵه‌وانه‌كانى ده‌م ئاگردانى داپيره ل21
به‌راوردێكى جوانى كردووه ، فه‌لسه‌فه‌يشى تێدايه ، گوند گه‌نجينه‌ى سێ به‌شى ژيانى منداڵييه‌تى ، واته : كانگاى هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانيه‌تى كه‌تايبه‌تن به كرداری رۆژ ، به‌شه‌كه‌ى ديكه‌شى گوێ گرتن بووه له‌داپيره كه داستان و مه‌ته‌ڵى بۆ گێڕاونه‌ته‌وه ،كه‌تايبه‌تن به‌كرداری شه‌و .
شاره‌زايى شاعير
لێره‌دا باس له شاره‌زايى شاعير له كه‌ره‌سته‌كانى كاروبار و گيانداران و مه‌ڕو ماڵات و ژينگه‌ى لادێ ده‌كه‌ين . شاعير ژماره‌يه‌ك كه‌ره‌سته‌و گياندارو باڵنده‌و دیارده‌مان پێده‌ناسێنێت وه‌ك :((لرفه‌ى ئاگر ، بڵندايى چيا ، ده‌شتايى رووت ، گۆزه شكاو ، گوێچكه ماسى ، لافاوى جۆگه ، جانه‌وه‌ر ، لكه‌دار ، دار شه‌خس ، پووش ، پنج ، باز ، ئه‌سپ ، تاژى ، به‌يانيانى به‌هار ، زێوان ، گۆماو ، سه‌وسه‌ن و حاجيله ، سه‌وزايى ، داروپه‌ردووى هێلانه ، بێچوه قومرى ، خێوى كێوان ، سه‌رماست ، لانك ، گۆپاڵ ، په‌رژين، كه‌وى مه‌ند ، نێرگزه جاڕ ، خاڵخاڵۆكه ، باى په‌له ، گوڵه ئه‌ستێره ، گورگ ، هه‌ڵه كۆك ، كه‌ڵه‌كێوى ، په‌رييان ، بزنه‌كێوى ، ريشۆڵه ، گاى چاو سوور ، نسرم ، باليفى په‌ڕ ، ماسيگره ، كێڵگه‌ى لۆكه ، خه‌ناوكه ، ته‌خته‌شاخ ، مۆرانه، ئێوارانى ناو بێستان ، دێ‌و ، گوڵه‌گه‌نم ، كارێز ، هێلكه‌ى هه‌ڵۆ ، شه‌وله‌بان ، گورگانه شه‌وێ ، قه‌تێ ، گوڵه شه‌و بۆ ، ره‌ز ،شه‌ربه‌ئاو )) ، ئه‌ميش فه‌رهه‌نگێكى ديكه‌يه‌و پێشكه‌ش به خوێنه‌رانى ده‌كات .
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی
شاعیر به ژماره (44) جار رسته‌ی ( گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی ) له شیعره‌كه‌دا به‌كار بردووه . ئه‌مه شانازیكردنێكه له‌لایه‌ن شاعیره‌وه به ژیانی رۆژانی منداڵی له‌گونده‌كه‌یدا . جوانی بۆ چووه كه به گه‌نجینه‌ی داناوه . وه‌ك پێشتر باسی شاره‌زایی شاعیرمان كرد ، ئه‌و شاره‌زاییه‌ی له رۆژانی منداڵی له‌گونده‌وه ده‌ست كه‌وتووه ، شتگه‌لێكی ناسیوه له‌وێ نه‌بوایه به‌ئاسانی نه‌یده‌ناسین . ئه‌وه‌ش پابه‌ند بوونی شاعیر ده‌گه‌یه‌نێت به‌زێدی له‌دایك بوونییه‌وه . شانازی به‌ژیانی منداڵی لادێوه ده‌كات .
لێره‌دا ڕه‌سووڵ هه‌مزاتۆڤی شاعیری داغستانمان به‌بیر دێته‌وه كه شانازی به گونده‌كه‌ی و داغستانه‌وه كردووه‌كه ده‌ڵێت: (تسادا به‌ناو كێڵگه‌و شیناییه‌كانتدا ده‌گه‌ڕێم و خووناوی فێنكی به‌ره‌به‌یان قاچی ماندووم ده‌شواته‌وه).[19]
گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم بۆ من هه‌موو شتێكه
نان و
شه‌راب و
ئومێد و
خه‌ون و
بنه‌ماڵه و
خانه‌دانی ل 8
يادگارييه‌كانى رۆژانى قوتابييه‌تى
له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ى ياده‌وه‌رييه‌كانى رۆژانى قوتابييه‌تى كه‌ره‌سته‌كانى قه‌تابخانه‌مان پێده‌ناسێنێت)قه‌ڵه‌م ، ره‌نگ ، كتێب ، ته‌خته‌ره‌ش ، پيت ، وشه ) . ئه‌مانه شتگه‌لێكن كه منداڵ بۆ يه‌كه‌مين جار پێيان ئاشناده‌بن بۆ هه‌ميشه له‌ياده‌وه‌ريياندا ده‌مێننه‌وه . واته: شاعير له رۆمانه شيعرييه‌كه‌يدا باسى يه‌كه‌به‌يه‌كه‌ى قۆناغه‌كانى ژيانى خۆى كردووه . ته‌خته‌ره‌شی پۆلی یه‌كه‌می له‌لا شكۆداره :
ئه‌ی هه‌قیقه‌ت
روونتر له حه‌كایه‌ته‌كانی داپیره و شكۆدار كردنی
ته‌خته‌ره‌شی یه‌كه‌مین پۆلی قوتابخانه‌ی گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵیم ل36
پيرۆزى باوك
باوك كه‌سه مه‌زنه‌كه‌و يه‌كه‌م دروستكه‌رى خێزانه . له كورده‌واريدا پێى ده‌گوترێت ( كۆڵه‌كه‌ى ماڵ ) . مه‌رگى باوك يه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترين ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى كه‌له چوارچێوه‌ى خێزاندا رووده‌دات .
مه‌رگى باوكى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌روونى داده‌نێت ، بۆيه به‌شيكى شيعره‌كه‌ى له‌سه‌ر باوكى و مه‌راسيمى به‌خاك سپاردنى باوكييه‌تى ، زێوانيش به‌هۆى مه‌رگى باوكييه‌وه هاتووه‌ته ناوشيعره‌كه‌يه‌وه‌و شوێنێكى داگير كردووه ، تائه‌و ڕادده‌يه‌يى شيعره‌كه‌يشى به‌ناو ئه‌وه‌وه ناوناوه . ئه‌وه‌تا خۆى كاريگه‌رى ئه‌و كاره‌ساته‌مان پێ ده‌ڵێت :
منداڵيم له راوه‌ماسى و كۆلاره هه‌ڵدان و هێلكه شكان داماڵدرا ل14
له ژيانى مرۆڤدا هه‌ندێ جار خه‌ون بينين، ئاماژه‌يه بۆ روودانى رووداوێك، چونكه په‌يوه‌سته به‌توانا په‌نهانه‌كان و كاريگه‌رييه ده‌روونييه‌كانه‌وه، له‌م خه‌ونه‌يشدا شتێك هه‌يه، كه ئاماژه‌يه بۆ رووداوێك شاعير خه‌ونى بينيوه، كه ريزه ددانێكى كه‌وتوونه ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌يه‌كه بۆ مردن ، كه بێگومان مردنى كه‌سێكى ئازيزي نزيكه :
خه‌وێكى كه‌روێشكيم كرد
له خه‌ونمدا ريزێك ددانم به‌ر بوونه‌وه
ده‌ڵێن ئازيزێكت
ده‌ست ده‌نێته په‌نجه‌وانه‌ى نسێ ل48
لێره‌دا شاعير زۆر به ئه‌مه‌كانه باسى مه‌زنی باوكيمان بۆ ده‌كات ، به‌ڵكو وه‌ك ڕابه‌رى ماڵ وێنای ده‌كات:
باوكم پياوێكى زۆر باش بوو
له ناو دڵى تاوێره به‌رد
ماڵێكى ساكارى رازاندبووه‌وه
رابه‌رايه‌تى له‌ناو ده‌كرد
خوداى له‌گه‌ڵ ل 60
ئه‌م شیعره ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕه‌سووڵ هه‌مزاتۆڤ مان به‌بیر دێنێته‌وه كه‌ده‌ڵێت: (باوكم به‌هره‌یه‌كی تایبه‌تی له دۆزینه‌وه‌ی گوڵی زۆرجوانی ئه‌و ڕێگایه هه‌بوو).
ئه‌فسانه و داستان
له هه‌موو كات و سه‌رده‌م و بارودۆخێكدا ره‌مز و ئه‌فسانه كاریگه‌ری و قورسایی خۆیان هه‌بووه. ره‌مز و ئه‌فسانه‌ی خۆوڵاتی زۆرن ، به‌ڵام هه‌مان كات ره‌مزو رووداوی گه‌لان سوودیان لێوه‌رگیراوه . زۆرله شاعیرانمان سوودیان له داستان و ئه‌فسانه‌كان وه‌رگرتووه . سه‌باح ره‌نجده‌ر باسى پيره‌ژنه بكوژه‌كه‌ى فه‌رهاد ده‌كات، ئه‌و فه‌رهاده‌ی كه‌به هۆى عيشقى (شيرين) ه‌وه كه‌وته كه‌ندنى بێستوونى مه‌زن و دواجار به درۆيه‌كى ئه‌و پيره‌ژنه هه‌ر له‌و چيايه كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێناوه :
پيرێژنێك گره‌وى له‌گه‌ڵ چيايه
ده‌مى كوڵينگ بپه‌ڕێنێ
فه‌رهاد په‌يمان شكێن بكا ل 55
ئه‌نجام
1_ به‌هه‌موو پیوه‌ره‌كان یه‌كه‌م رۆمانه شیعری نووسیوه.
2_ ره‌مزو ئه‌فسانه‌ی له رۆمانه شیعره‌كه‌یدا به‌كار بردووه.
3_ بیرێكی سۆفیگه‌رانه له ڕۆمانه شیعره‌كه‌دا بوونی هه‌یه.
4_ تاكه شاعیره شانازی به گونده‌كه‌یه‌وه ده‌كات، كه‌به گوندی گه‌نجینه‌ی منداڵی داده‌نێت.
سه‌رچاوه‌كان :
- قورئانی پیرۆز.
- دیوانی سه‌باح ره‌نجده‌ر _ به‌رگی یه‌كه‌م ، چاپی یه‌كه‌م / 2018
- سه‌باح ره‌نجده‌ر _چوار كتێب له‌باره‌ی شیعره‌وه ، گوتار‌و بیروڕای ئه‌ده‌بی ، چاپی یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ی رۆشنبیری _ هه‌ولیر / 2019
- ڕه‌سووڵ هه‌مزاتۆڤ- داغستانی من، و. عه‌زیز گه‌ردی، به‌رگی یه‌كه‌م، به‌غدا ، ساڵی/ 1985.
5_ سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان - شیعری كرا‌و - له‌ئه‌زموونی شیعری نوێی كوردیدا ، ده‌زگای ئاراس ، هه‌ولێر ، ساڵی/2010.
6- زاهیر رۆژبه‌یانی- شیعرییه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی شیعر، ده‌زگای ئاراس،هه‌ولێر، ساڵی/2008،
[1] - ڕۆژنامه‌ی باسه‌ڕه_ حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، ئازادى و زمانى شيعرى، ژماره ( 265 ) ى رۆژى 24 / ئه‌يلوولى 2008.
[2] - ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت.
[3] - هه‌مان سه‌رچاوه.
[4] - هه‌مان سه‌رچاوه .
[5] رۆژنامه‌ى هه‌ولێر ژ ( 2151) له 4 / 6 / 2015 ، گۆشه‌ى (په‌نجه‌ره‌يه‌ك و هه‌زار چاو ) له‌تيف هه‌ڵمه‌ت ، دوو هه‌فته جارێك ده‌ينووسێت .
[6] هه‌مان سه‌رچاوه .
[7] هه‌مان سه‌رچاوه .
[8] - زمانى گه‌رده‌لوول ، خه‌ونى شنه‌با –فه‌رهاد شاكه‌لى ، ده‌زگاى ئاراس ، هه‌لێر ، چاپى دووه‌م ، ساڵى 2011 /كتێبى ئاراس ژماره (1120) ل 189.
[9] - دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بڵاونه‌كراوه‌ی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ شاعیر.
[10] - هه‌مان سه‌رچاوه.
[11] - هه‌مان سه‌رچاوه.
[12] - هه‌مان سه‌رچاوه.
[13] - فڕين به‌باڵى شيعر – توێژينه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى - حه‌مه سه‌عيد حه‌سه‌ن ،چاپى يه‌كه‌م /ساڵى 2018 له‌چاپكراوه‌كانى ناوه‌ندى ئاوێر، ژماره (430) ، ل 265 .
[14] - دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بڵاونه‌كراوه‌ی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ شاعیر.
[15] - پرۆژه‌ى كوده‌تايه‌كى نهێنى – فه‌رهاد شاكه‌لى ،ساڵى 1973 .
[16] - زمانى گه‌رده‌لوول...
[17]- زاهیر رۆژبه‌یانی- شیعرییه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی شیعر، ده‌زگای ئاراس،هه‌ولێر، ساڵی/2008، ل8.
[18]- سووره‌تی كه‌هف _ قورئانی پیرۆز .
[19] - ڕه‌سووڵ هه‌مزاتۆڤ- داغستانی من، و. عه‌زیز گه‌ردی، به‌رگی یه‌كه‌م، به‌غدا ، ساڵی/ 1985.