گۆران ڕه‌ئوف
ئێمه زۆر جار میوانى ئه‌و بووین به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه ماڵیان خامۆشییه‌كى ترسناكى لێ ده‌چۆڕا! كه‌چوینه ژوره‌كه‌ى، بۆنێكى ته‌واو ناخۆش ده‌هات، ئه‌و هێشتا له‌سه‌ر چرپاكه‌ى بوو، وه‌ك هه‌میشه ژوره‌كه‌ى شپرزبوو، چاوه‌كانى هێشتا كرابونه‌وه، وێنه‌ى دایك و باوكى و دوبراكه‌ى له‌سه‌ر سنگى بوون، ده‌ستى ڕاستى دو كاغه‌زى تێدابوو، كه‌من پێشتر بینیبووم، نامه‌بوون، دو نامه كه‌كاتى خۆى بۆ خانمێكى نوسیون، خانمێك كه به‌ته‌واوى مامۆستا قاسمى هاوڕێم عاشقى بوو.
1
كه‌هاتن به‌دوایدا، وتیان نه‌خۆشه‌كه‌مان زۆر حاڵى خراپه، پێویسته زوو بگه‌یته لاى... مامۆستا به‌ته‌واوى حاڵى خۆى تێكچو!
2
له ڕێگادا خه‌یاڵى بۆ زۆر شت ده‌ڕۆیشت، له ڕاستیدا كه‌مێكیش ده‌ترسا... دو گه‌نج به‌و دره‌نگى شه‌وه هاتن به‌دوایدا و ئه‌ویش به‌بێ مشت‌ومڕ ڕۆیشت له‌گه‌ڵیان.
ئه‌و كه وه‌رزى پایز دێت ئیتر تا كۆتایى زستان به‌رده‌وام به‌یه‌ك شێواز ده‌بینرێت، (پاڵتۆیه‌كى ڕه‌ش و كلێته‌یه‌كى سه‌وزى كاڵ... ده‌ره‌وه بایه‌كى ده‌هات، هیچ دیقه‌تى ڕوخسارى ئه‌وانى نه‌دا، له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆیشت و كه‌مێكیش ڕۆیشتبووه داڵه‌غه‌وه، خۆى له‌به‌ر خۆیه‌وه پێكه‌نینى ده‌هات، ده‌یوت: ئاخر من كارم چییه به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌وه؟! له‌خۆى به‌گومان بو، ده‌یوت: بڵێى له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى خۆمم خه‌ریك كردووه به ئه‌ده‌بیات و نوسینه‌وه، خه‌ڵكى منیان به شێخ و شت نه‌زانیبێت؟ یان منێك كه خوێن ببینم له‌هۆش خۆمده‌چم، ئێستا بڕۆم بۆلاى نه‌خۆش چی بكه‌م؟
3
به ته‌نها مرۆڤێك یانى ته‌واوى بون!
نامه‌ى یه‌كه‌م
سڵاو
دڵى قاسم، ئێستا بیر له‌و ڕسته چڕوپڕانه‌ت ده‌كه‌مه‌وه، كه منى به‌دبه‌خت ئه‌زموونم نه‌كردبون و لێیان هه‌ڵده‌هاتم! مه‌به‌ستم ئه‌و په‌یڤانه‌تبوو كه‌له‌باره‌ى كوڕه چاو ڕه‌شه‌كه‌وه ده‌تكردن، هه‌نوكه‌ى من له به‌رامبه‌ر تۆدا هه‌مان ئه‌و ڕسته و ئاخاوتنانه‌یه كه ڕۆژگارێك بۆخۆت به‌منت ده‌گوتن!
من نامه‌وێت وه‌ك ڕۆژه‌كانى تر به ڕسته‌ى فه‌یله‌سوفان نوسه‌ره‌كان قه‌ڵستكه‌م و تاقه‌تت نه‌بێت وشه‌كان بخوێنییه‌وه، نامه‌وێت وه‌ڕستكه‌م و نه‌توانى به ئارامى له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یڤانه‌دا تێكه‌ڵاوبیت... سه‌یركه نیگه‌رانییه‌كانى منت له‌یاده له‌باره‌ى خووه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانى خۆته‌وه؟ ئه‌وانه‌ى ناوتلێنابوون مه‌رج! منیش ده‌كه‌وتمه ژێر ڕسته توێكڵئامێزه‌كانته‌وه و ڕقم له‌خۆشم ده‌بویه‌وه كه ناتوانم به‌رخودبكه‌م له‌گه‌ڵ تاكه مرۆڤێكدا و مه‌رجم هه‌یه له‌سه‌رى! به‌ڵام ئه‌زیزى دڵ له ئێستادا توڕه‌م له‌خۆم له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یامانه‌ى من هه‌مبوون بۆت مه‌رج نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مرۆییه‌بوو كه سه‌رده‌مانێك خۆشت هه‌تبووه بۆ كه‌سێك! مه‌به‌ستم كوڕه چاوڕه‌شه‌كه‌یه!
تۆ كه كاتێك له‌باره‌ى جیابونه‌وه‌ى خۆت و ئه‌و كوڕه‌وه ده‌دواى باست له شتگه‌لێك ده‌كرد بۆمن زۆر جوانبوون، بۆ وێنه هه‌رئه‌وه‌ى واتده‌زانى كه‌سێكى نابه‌رپرسه و وه‌ك گه‌نجه شه‌لاتییه‌كان مامه‌ڵه‌ده‌كات! ئه‌مانه بۆمن له‌و ڕووه‌وه جوانبوون كه تۆ وه‌ك مرۆڤێك له خه‌مى به‌ها ئینسانییه‌كانى ئه‌ودابوى، ئه‌گینا ڕه‌نگه من ئازیزترین هاوڕێكانم له‌و گه‌نجه چه‌قۆكێش و شه‌لاتییانه‌بن كه تۆ ڕقت لێیانه، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه تۆ له هه‌ندێ ئاخاوتنم هه‌ڵده‌هاتى كه مه‌رج نه‌بوون، به‌ڵكو ته‌نیا مرۆڤبوونبون له ئاستێكى بڵنددا.
تۆ هه‌رگیز خاوه‌نى خۆت نیت به‌ته‌نیا، یان هیچ مرۆڤێك له‌م بونه‌دا موڵكى تایبه‌تى خۆى نیه و به‌س، به‌ڵكو هه‌ر چركه‌یه‌ك كه تۆ یان هه‌ر كه‌سێكى تر‌ى پێداتێپه‌ڕده‌بێت، پێویسته واهه‌ستبكات چركه‌یه‌كه كه هه‌مو ئیسنانه‌كان پشكیان هه‌یه تێیدا! هه‌ر له‌و نمونه ڕواڵته‌كاریانه‌وه ته‌ماشاكه‌یت كه مرۆڤه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه له پیسبونى ژینگه‌دا، ڕۆڵیان هه‌یه له سڕینه‌وه‌ى وێنه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى مرۆڤ... تۆ ده‌توت"تۆ تاقه مرۆڤێكى هه‌سته‌كه‌م ده‌توانم بۆى بمرم!" به‌ڵام له‌باره‌ى به‌پرسیارێتییه گه‌وره‌كانه‌وه بێده‌نگترین بونه‌وه‌ربویت، ده‌توت"ده‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌مو چركه‌كانى داهاتوتدا بگونجێم و به‌رگه‌ى ئازاره قوڵه‌كان بگرم گه‌ر به‌هۆى تۆشه‌وه بێت!" به‌ڵام له‌و ڕستانه‌م توڕه‌ده‌بوى كه له خزمه‌تى باره ئینسانییه‌كه‌تدابوو، هه‌نوكه نامه‌وێت دیسانه‌وه خۆشم و تۆش به‌و هه‌ڵچون داچونه بێتامانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م، به‌ڵام پوخه‌ته‌ى قسه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌وكاتانه‌ى تۆ له‌باره‌ى جیابونه‌وه‌ى خۆت و كوڕه‌چاوڕه‌شه‌كه‌وه ده‌داویت و ده‌توت"ئێوارانێك ئه‌وت بینیوه له سه‌یرانگا خنجیلانه‌كانى نزیك شار خواردنه‌وه‌ى كهولى خواردۆته‌وه، بینیوته وه‌خێك سیگارى كێشاوه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا نێرگه‌له‌یان گه‌رمكردوه، ده‌توت من له‌و بێزاربووم كه مرۆڤێكى زوگۆڕبووه و هه‌ڵبه‌زودابه‌زى زۆر بووه" خانمه‌كه‌م ئه‌مانه بۆمن هه‌رچه‌نده هۆكارگه‌لێكى ساده و ساكاربوون به‌ڵام ده‌متوانى خوێندوه‌ى قوڵیان بۆبكه‌م، ده‌متوانى له پشته‌وه‌ى قسه‌كانت به‌باشى بگه‌م، بۆیه بێده‌نگ ده‌بوم ته‌واو، تۆ له‌ماوه‌ى ئه‌وكاتانه‌ى گفتوگۆیه‌كى بێئه‌ندازه دورودرێژمان كرد خاوه‌نى هه‌مان ئه‌و خوڕه‌وشتانه‌بوى كه‌من وه‌ك مرۆڤێك پێى توڕه‌ده‌بووم و وامده‌زانى به‌ر كرداری مرۆڤێكى ناته‌واو ده‌كه‌وم، هه‌میشه نه‌مده‌توانى له ئاستێكى ئاسایى ئینسانێكى ته‌واودا حیسابت بۆبكه‌م، بۆیه زۆركات تۆ به به‌ێده‌نگى و به قوڵییه‌كى سه‌یره‌وه گوێتده‌گرت و دواجار هه‌روه‌ك خۆتبووى!!
4
سه‌ره‌تا كه چووه ژووره‌وه كه‌سێك له‌سه‌ر چرپایه‌ك بوو، كه‌سێكى دیكه له ده‌ورى وه‌ستابوو، ئه‌و ژوره بێده‌نگییه‌كى ترسناكى لێده‌چۆڕا! سڵاویكرد و ڕاسته‌وڕاست ویستى نه‌خۆشه‌كه ببینێت، ئه‌و له خه‌وێكى قوڵدابوو، وێنه‌ى له پاڵه‌وانى نێو فيلمه‌كان ده‌چوو، كه وه‌ختێك ماندوبون و به بێخه‌مییه‌وه ده‌نون، ئه‌م لێكدانه‌وانه له چه‌ند چركه‌ى سه‌ره‌تاوه دروستبون، وێنه‌كانى دواتر كه له‌و ژوره‌دا ده‌یبینین، چرایه‌كى كز ئیشى ده‌كرد و زۆپایه‌كى كۆنیش ڕوناكییه‌كى كزترى هه‌بوو، هه‌موشتێك زه‌رد ده‌هاته‌پێشچاو، زه‌رد وه‌ك بیابان، وه‌ك بیابان له رۆژه كپ و گه‌رمه‌كاندا، ئه‌و بیرى ئه‌و كاتانه‌ى كه‌وته‌وه له منداڵی‌دا خۆى و باوكى به بیابانه‌كانى خوارو و ناوه‌ڕاستدا سه‌فه‌ریانده‌كرد، له ڕاستیدا نه‌یده‌زانى بۆ بانگكراوه بۆلاى نه‌خۆشێك؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌بوو كه‌هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نانه‌دا له بیریدابوون!
5
نامه‌ى دووه‌م
سڵاو
دڵى قاسم، ئه‌م كاته‌ى كه ناوى ئێستایه و تێیدا ده‌نوسم بۆت، هه‌رزانترین جۆرى ویسكى ده‌خۆمه‌وه، هه‌نوكه له ناوه‌ڕاستى چواره‌م چاره‌كدام و پێك له دواى پێك ده‌خۆمه‌وه و ڕۆده‌چمه‌وه ناوخۆم، سه‌ره‌تاى ئه‌م ئێواره‌یه كه ده‌ستمكرد به‌خواردنه‌وه، هه‌ندێ گۆرانیم دیاریكرد، تا له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌دا گوێبیستیان بم، له‌كاتێكدا كه ئه‌م وشانه ده‌نوسێنم به‌یه‌كه‌وه گوێ له‌و گۆرانییانه ده‌گرم... هه‌سته‌كه‌م تواناى گریانم نامه‌وه، ئه‌گین ئێستا ده‌بوو بگریمایه، ده‌بوو به چه‌قۆیه‌ك خۆمم هه‌نجن هه‌نجن كردبا، ده‌بوو منى هیچ و پوچ خۆمبكوشتبا و دڵخۆشیش بومایه! زۆركات كه‌بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه، زێده‌تر هه‌ست به پوچى ژیان ده‌كه‌م، به‌خۆم ده‌ڵێم: ئه‌و په‌ڕى بێواتاییه من و تۆ له ژیاندابین و هاوڕێ نه‌بین، ئه‌وپه‌ڕى شه‌رمه‌زارییه بۆ بون كه من و تۆ هه‌یین و وه‌ك ئه‌وه وایه نه‌بین.
سه‌یركه من تا ئێستا نازانم خاوه‌ن چ ڕوخسارێكم؟ نازانم كرداره‌كانم چۆنن؟ هه‌ست به باشى و خراپى خۆمناكه‌م؟ هه‌سته‌كه‌م ئه‌مانه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌تۆوه هه‌یه، یانى گه‌ر ڕونتربڵێم من كه‌سێكى بێ حیكایه‌تم، من كوڕێكم تاقه چیرۆكێك له ژیانمدا بونى نییه!
زۆركات بیرله‌وه ده‌كه‌مه‌وه گه‌ر ببمه ئاده‌مكوژ، ئه‌وا یه‌كه‌مین كه‌سێك كه ده‌یكوژم تۆى! له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ هۆكارى ته‌واوى ئه‌و شتانه‌ى كه‌من وه‌ك ئینسانێك پێویسته له‌باره‌ى خۆمه‌وه بیانزانم و كه‌چى نایزانم! ناتوانم ده‌سبه‌رم بۆ یه‌ك شتى ژیان و بیرله‌تۆنه‌كه‌مه‌وه، ناتوانم هه‌نگاوێك بنێم و تۆ نه‌یه‌یته پێشچاوم، ئایا هه‌ستناكه‌ى په‌رستن هه‌ر ئه‌مه‌یه كه‌منى تێدام؟ هه‌ستناكه‌ى ته‌نانه‌ت عاریفه‌كانیش وه‌ك من نه‌بوون له ئاست خودا كه‌ياندا؟ تۆ له‌كوێى براده‌ر؟ تۆ له‌كوێى؟
سه‌یرئه‌وه‌یه من ئه‌م هه‌مو بونه‌م خستۆته پاڵ تۆ و كه‌چى له واقیعدا هیچ هه‌ست به بونت ناكه‌م؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو پێشهات و غه‌مگینى و دڵخۆشى و شته سه‌یرانه‌م داوه‌ته پاڵ تۆ و هاوكات گومانم له بونت هه‌یه، ده‌مه‌وێت لێره‌دا ناماقوڵترین پرسیاربكه‌م و بپرسم: ئایا تۆ بونت هه‌یه؟! یان شتێك هه‌یه به‌ناوى منه‌وه؟! خۆده‌بێت وه‌ڵامى پرسیارێكیانم چنگ كه‌وێت، یاخود گه‌ر تۆ بونت نییه ئه‌م هه‌مو شته قۆڕه چییه ده‌ینوسم بۆت؟ یان گه‌ر بونت هه‌یه بۆ من هه‌ست به بونت ناكه‌م؟!
6
سه‌ره‌تا كه‌مێك توشى سه‌ر سوڕمان بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆچى ئه‌م ماڵه چرا ئیش پێده‌كه‌ن؟! یاخود ئه‌و زۆپا كۆنه، كه وایده‌زانى كاتى خۆى ماڵى ئه‌وانیش هه‌مان زۆپایان هه‌بوبێت، یان چه‌نێكه له‌م شاره‌دایه و ماڵێكى وه‌ها كۆنى له‌م چه‌شنه‌ى نه‌بینیوه؟! جێگه و بان و ڕوخسارى كه‌سه‌كان له‌و ژوره‌دا له هى سه‌رده‌مێكى تر ده‌چوون، هه‌رله‌خۆوه كه‌وته‌وه بیرى منداڵى و گه‌نجێتى، كه‌له‌و شاره‌دا بردبویه سه‌ر...
پرسیاریكرد: به‌ڕێزان من چی بكه‌م له‌م نه‌خۆشه‌تان؟ ئه‌سڵه‌ن چییه‌تى؟
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌له پشت سه‌رى نه‌خۆشه‌كه‌وه وه‌ستابوو، پیاوێكى باڵا به‌رز و كه‌ته بوو، ڕیشێكى ته‌نكى هه‌بوو، كه‌م كه‌م تاڵى سپى تێكه‌وتبوو، به‌ده‌نگێكى زۆر ئارامه‌وه وتى: وه‌ره پێشه‌وه، جوان سه‌یرى بكه..
به‌ده‌نگى ئه‌و پیاوه كه‌مێك دڵى داخورپا، هاوكات بیرى لاى ئه‌وه‌بوو، كه ده‌نگى زۆر گونجاوه بۆ خوێندنه‌وه‌ى چیرۆك، بیریده‌كرده‌وه گه‌ر بگونجێت پێى ده‌ڵێم: چه‌ند چیرۆكێكى خۆمم بۆ بخوێنێته‌وه و له ستۆدیۆ... به‌ئارامى ڕۆیشته نزیكى نه‌خۆشه‌كه، نه‌خۆشه‌كه كه‌مێك بۆنى ده‌هات، ده‌نگى هه‌ناسه‌دانى ده‌بیست، له‌خه‌وێكى زۆر قوڵدابوو... ویستى ده‌ستى چه‌پى بگرێت، یه‌كسه‌ر هه‌مان كه‌س كه هێشتا ناوى نه‌ده‌زانى، وتى: لێیگه‌ڕێ با ته‌واو ئیسراحه‌ت بكات، ئه‌م ماوه‌یه ته‌واو ماندوبووه، به‌رده‌وام ده‌خواته‌وه، عه‌شقى ئه‌و كچه ڕه‌نگه بیكوژێت... تكایه مامۆستا شتێكى لێ بكه! دكتۆر نه‌ماوه نه‌یبینێت، نه‌خۆشخانه و شێخ و مه‌شایه‌خ نه‌ماوه نه‌یبه‌ین بۆ لاى... ته‌نیا كه‌سێك كه دواین هیوامانه تۆیت! تكایه شتێك بكه.
7
مامۆستا هێشتا به‌ته‌واوى سه‌رنجى نه‌خۆشه‌كه‌ى نه‌دابوو، نه‌یده‌زانى چ ڕوخسارێكى هه‌یه، به‌و قسانه‌ى كه باوكى نه‌خۆشه‌كه كردنى، پتر حاڵى خراپبوو!
8
مامۆستا ڕویكرده باوكى و پرسى: ئێستا چى بكه‌م؟ من هیچ له نه‌خۆش و شت نازانم! باوه‌ڕبكه‌ن من هه‌رگیز چاره‌سه‌رى نه‌خۆشم نه‌كردووه... ناشزانم ئه‌م كوڕه‌ى به‌ڕێزتان چییه‌تى؟
باوكى نه‌خۆشه‌كه وتى: مامۆستا گیان، ئه‌م كوڕه‌ى ئێمه نه‌خۆشه، دڵى نه‌خۆشه دڵى! دڵى لاى ئه‌و كچه‌یه، هه‌میشه بێده‌نگ و ماته، زۆركاتیش ده‌گرییه‌ت بۆى، ده‌ڵێى تێك چووه! به‌ته‌واوى حاڵى نه‌ماوه، خه‌و و خواردنى بووه به مه‌ى خواردنه‌وه، ئه‌م ماڵه‌ى پڕكردووه له ڕشانه‌وه، منیش نازانم به‌ته‌واوى پێت بڵێم چییه‌تى؟! باوه‌ڕبكه نازانم، به‌ڵام ده‌بینم زۆرجار ده‌ست به‌سه‌ر دڵییه‌وه ده‌گرێت و ده‌گرییه‌ت، زۆر جار هاوار له دڵى ده‌كات، بیستوومه كه ئێوه نه‌خۆشى زۆر سه‌ختتان چاره‌سه‌ركردووه، وتیان كه ساڵى پار كوڕێكتان له مه‌رگ گه‌ڕاندۆته‌وه! ژنێكتان له خۆكوشتن ڕزگاركردووه! تكایه ئه‌م كوڕه‌ى ئێمه‌ش وه‌ك جاران لێبكه! تكایه با نه‌مرێت، با وه‌ك كوڕى خه‌ڵكى بژى! ئه‌و زۆر بیر له‌و كچه ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام قه‌ڵه‌م و كاغه‌زێكى پێیه نامه‌ى بۆ ده‌نوسێت و ده‌گرێت به‌سه‌ر نامه‌كانیدا... ئه‌وه‌تا دایكى له ژوره‌كه‌ى پشته‌وه‌مان كه‌وتوه، نه‌خۆشه، هێزى له‌به‌ر بڕاوه، هه‌ر له‌به‌ر داخ و خه‌فه‌تى ئه‌م كوڕه‌مان.
9
مامۆستا چه‌ند جارێك به‌زللـه داى له ڕومه‌ته‌كانى خۆى! ده‌ترسا خه‌و ببینێت… باوكى نه‌خۆشه‌كه ده‌ستى گرت و وتى وامه‌كه مامۆستا، وامه‌كه، بێتاقه‌ت مه‌به.
10
مامۆستا به ته‌واوى حه‌په‌سابوو... نه‌یده‌زانى چى بكات و چى بڵێت، زۆرتر نزیكى نه‌خۆشه‌كه بویه‌وه، به قوڵى ته‌ماشاى ڕوخساری ده‌كرد، له‌پڕ هه‌ستیكرد ڕه‌نگه ئه‌م كوڕه بناسێت!؟ یان زۆرجار بینیبێتى... به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌وان بڵێت، له ناخى خۆیدا بیرى له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه‌ى ئه‌م كوڕه‌ى بینیوه؟ له‌كام جێگا؟ چونكه ئه‌و تا ته‌ماشاى ڕوخسارى ده‌كرد، پتر هه‌ستى به ئاشنایه‌تى ده‌كرد له‌گه‌ڵى! تاده‌هات نیگاى نزیكتر ده‌كرده‌وه له نه‌خۆشه‌كه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى لوتى به‌ر لوتى بكه‌وێت، باوكى نه‌خۆشه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ژوره‌دابوون سه‌یریان لێده‌هات مامۆستا قاسم بۆ واده‌كات! ژوره‌كه بێده‌نگى لێده‌چۆڕا، ته‌نیا ده‌نگێك كه هه‌بوو، ده‌نگى هه‌ناسه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌بوو.
11
به‌یه‌كجار مامۆستا ڕه‌نگى په‌ڕى! هه‌ستیده‌كرد له دنیایه‌كى تردایه، یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دنیایه‌كى تر! بۆ زه‌مه‌نێكى تر... ئه‌و بێده‌نگ سه‌رى هه‌ڵبڕى و ته‌ماشاى كه‌سه‌كانى ناو ژوره بێده‌نگه‌كه‌ى ده‌كرد، كه‌م كه‌م تێده‌گه‌یشت كه ڕه‌نگه ئه‌وانیش بناسێت، ڕه‌نگه ئه‌وانیشى له جێگایه‌ك و له ڕوداوێكى پێشوتردا بینیبێت! حاڵى تاده‌هات خراپتر ده‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ندین ده‌نگ بانگى بكه‌ن، ده‌نگى هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ژوره‌دابوون، هه‌تا ده‌نگى نه‌خۆشه‌كه‌ش... ئه‌و ئیتر نازانێت و ده‌زانێت له كویادا گیریكردووه‌ـ، له‌نێو كاتێكى گه‌ڕاوه‌ى له ده‌ستچوودا؟ یان له زه‌مه‌نێكى پێشوتردا؟ یان له زه‌مه‌نێكى داهاتوودا؟
دواى ته‌ماشاكردنى ته‌واوى كه‌سه‌كان، زیاتر و به چاوێكى تره‌وه له نه‌خۆشكه ده‌ڕوانێت، ده‌ستێكى ده‌خاته سه‌ر دڵى و ده‌سته‌كه‌ى تر‌ى ده‌خاته سه‌ر دڵى خۆى! هه‌ستده‌كات هه‌ر دو دڵه‌كه پێكه‌وه لێده‌ده‌ن، به یه‌ك ڕیتم و به‌یه‌ك شێوه، خۆى ده‌یبنێت خه‌ریكه ورده ورده ونده‌بێت، ده‌ستى له‌سه‌ر دڵى نه‌خۆشه‌كه بۆ لاناچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڕواته ناو جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌نێو جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه‌دا ڕۆبچێت، هێزێك هه‌یه له‌و نه‌خۆشه‌دا مامۆستا ده‌بات، ده‌یبات تا ونبوونى، تا ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى له‌و ژوره‌دا نامێنێت و ده‌ڕواته جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه‌وه.
12
پاش 15 خوله‌ك نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر جێگاكه‌ى هه‌ڵده‌سێته‌وه و به‌ئارامى باوه‌ش به باوكی‌دا ده‌كات، نه‌خۆشه‌كه مامۆستایه و هاوكات كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌شه، ده‌ستى دو براكه‌ى ده‌گرێت، چه‌ند سه‌یره به‌لایه‌وه ئه‌وان هێشتاكه ده‌ژین، لاى ئه‌و ئه‌وان له‌مێژه مردوون، كاتێك ئه‌م 15 ساڵان بووه، دایكى و باوكى و دوبراكه‌ى به‌ڕوداوێكى پێكدادانى ماشین كۆچى دواییان كردووه... چه‌ند سه‌یره دواى خه‌وێكى قوڵ له مردن ڕزگارت بێت و ببینیت خێزانه‌كه‌ت زیندوبونه‌ته‌وه! خێزانه‌كه‌ى هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن، ته‌نیا خه‌نده‌یه‌كى به‌هه‌شتیانه‌ى بۆده‌كه‌ن و به‌س به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى له ڕوخساریاندا ده‌ربكه‌وێت له‌مێژه چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن كه هه‌ستێته‌وه، له‌مێژه به‌دیار نه‌خۆشییه‌كه‌يه‌ون، چاوه‌ڕێین و ئه‌ویش بێت.
13
دواى حه‌فته‌یه‌ك له ڕوپه‌ڕى ڕۆژنامه‌كاندا، وێنه‌یه‌كى مامۆستا بڵاوكراته‌وه و له ته‌نیشتیدا نوسراوه:
به‌داخه‌وه بۆ مه‌رگى له‌ناكاوى چیرۆكنوس و ره‌خنه‌گرى به‌تواناى گه‌له‌كه‌مان (مامۆستا قاسم)!
دواى حه‌فته‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌ى له ژوره‌كه‌ى خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه! به قسه‌ى یه‌كێك له‌هاوڕێ نزیكه‌كانى مامۆستا قاسم، كه‌ناوى (ڕه‌سوڵ نه‌وره‌س) بوو ده‌یوت: ئه‌و هه‌مو ئێواره‌یه‌ك ده‌ڕۆیشته چایخانه‌یه‌ك كه زۆربه‌ى هاوڕێكانى له‌وێدا داده‌نیشتن، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ى یه‌ك حه‌فته‌بوو، دیارى نه‌بوو، چه‌نده ته‌له‌فۆنمان بۆده‌كرد وه‌ڵام نه‌بوو، ناچار ڕۆیشن بۆ ماڵیان... كه‌ڕۆیشتین وامان هه‌ستكرد له‌ماڵه‌وه نه‌بێت، ژنه دراوسێكه‌یان وتى چه‌ند ڕۆژێكه نه‌مبینیوه، ئاخر ئه‌و زۆربه‌ى ڕۆژه‌كان به‌یانیان زوو ئاوى گوڵى حه‌وشه‌كه‌یان ده‌دات، به‌ڵام نازانم بۆ دیار نییه؟ ناچار چوینه ژوره‌وه، بانگمان كرد، هیچ كه‌س وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، بۆنێكى ناخۆش ده‌هات، ڕاستى ئێمه زۆر جار میوانى ئه‌و بووین به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه ماڵیان خامۆشییه‌كى ترسناكى لێ ده‌چۆڕا! كه‌چوینه ژوره‌كه‌ى، بۆنێكى ته‌واو ناخۆش ده‌هات، ئه‌و هێشتا له‌سه‌ر چرپاكه‌ى بوو، وه‌ك هه‌میشه ژوره‌كه‌ى شپرزبوو، چاوه‌كانى هێشتا كرابونه‌وه، وێنه‌ى دایك و باوكى و دوبراكه‌ى له‌سه‌ر سنگى بوون، ده‌ستى ڕاستى دو كاغه‌زى تێدابوو، كه‌من پێشتر بینیبووم، نامه‌بوون، دو نامه كه‌كاتى خۆى بۆ خانمێكى نوسیون، خانمێك كه به‌ته‌واوى مامۆستا قاسمى هاوڕێم عاشقى بوو... ئه‌و چه‌ندین ساڵه له‌و ماڵه چۆڵه‌دا به‌ته‌نیا ده‌ژى، هه‌رگیز نه‌یده‌ویست ته‌نیایى بژاكێت! ئه‌و هه‌میشه ته‌نیایى له ئێمه‌ش خۆشترده‌ویست، هه‌میشه ته‌نیایى به ڕاسته‌قینه‌ترین هاوڕێى خۆى ده‌زانى، به‌داخه‌وه هه‌ر به‌ته‌نیاش مرد! هه‌ر به‌ته‌نیاش جێیهێشتین!
نه‌خۆش بوو، نه‌خۆشى دڵى هه‌بوو! دڵى!
ئه‌م چيرۆكه له هه‌ژده‌يه‌مين فيستيڤاڵى گه‌لاوێژدا خه‌ڵاتى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه.