ما 3715 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئارى زێندینى

هونەرى شیعر یەکەم هونەرەکان بووە لە سەرەتایى مرۆڤایەتى. لەوانەیە یەکەم داهێنانى زمان و فیکر بووبێت چونکە شاعیرەکان پێشەنگى ڕۆشنبیرەکان بوون لە کۆڕ و مەجلیس وکۆمەڵگەدا لە جیاتى ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤزیۆن و شتى تر بواریکى سەرەکى و سەرکەوتوویى ژیان بووە.  

کاریگەرىی شیعر

 

ئارى زێندینى

 

 شیعر لەزەمەنێکى دیاریکراودا بەرهەم نایەت بەڵکو بەرئەنجامى دنیا بینینەى فراوانتر و درێژتر لەساتى لەدایکبوونى، پێم وانیە کەس بتوانێ کۆتایى شیعر دیاریکات و سەرەتاشى پێوانەبکات. زەمەنى شیعر زەمەنى هەست و ژانە جۆراوجۆرەکانى مرۆڤە سەرى هەڵدا کۆتایشى بەندە بەهەمان پرەنسیبەوە.  شیعرلە ناوەڕۆکەوە هەموو بوارەکان لەخۆوە دەگرێتەوە، هەست و ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەوشارستانیە و بێهودەیى شادمانى و تەواوى ساتەکانى ژیان بەڵام بەرلەهەمووشت هونەرە بەهۆیى جوانى ناڕاستەوخۆى گوزارشى حالەتەکان، کەدەڵێن ئایدۆلۆژیا مەبەستمان ئایدۆلۆژیاى شاعیرە. چۆن لەهەموو هەورێک باران نابارێت ئاوەهاش لە هەموو بەهرەیەک شیعر نابارێ  لە هەندێ باردا شیعر سارَێژکەرەوەى برینە قوڵەکانى رۆحمرۆڤە. شیعرى خولقێنەروشاعیرى داهێنەر جۆرە قورسایەک لەڕێچکەى مێژوویەکەى خۆیدا پەرە دەسێنى بە لووتکە سەردەکەوێت دەگاتە ترۆپکى مرۆڤایەتى. لە زەمەنى ئێستا شیعر لە بەرگ و فۆرمێکیترخۆیى دەنوێنى بەردەوام دەچێتە قوڵایى ئازارەکانى مرۆڤ،لەسەردەمى ئێستاى شیعرو ئێستایى تەکنۆلۆژیاو عەولەمەدا شیعر هەردەم لە چلە پۆپەى جوانکاریەکانى دەقێکدایە، جار هەیە شیعرى خۆماڵى ئەوەندە کاریگەرى نیە ئەوەندەى شیعرێکى بیانى کاریگەرى جێدەهێلێ. شیعرى ئەمڕۆى جیهان ماناوسنورێکى دیاریکراو ناگەیەنێ بەڵکو سەلیقەى خوێنەر دەبێتە بەشێک لە رۆحى شیعریەت! کاریگەرى شیعر تا حەددێکە زەوقى خوێنەر دەکاتەوە بەهۆى ئەو مامەڵەى شاعیر لەگەڵ هەست و موعانات و زمان و کەلتور، سەلیقەى شیعرى خوێنەر دەوڵەمەند دەکات. شیعر بۆ خۆى دنیابینینێکى قوڵە هەمووتەمەن ناتوانێ لەسەرەتایى شیعر تێپەڕینێ، کەسى داهێنەر پێویستى بە تەمەنێکى درێژترە تابتوانێ لەناو دڕک و داڵ و جەنجاڵى ژیان خۆیى و دەوروبەر بدۆزێتەوە.  شیعر دنیایەکى ئەوەندە ئازادە کەبوارى ئەوەى هەیە کە واقیع وحەقیقەت وا ببینێ کە تێڕوانینى من وتۆ جیاوازە، خەیاڵى شاعیر جۆرە خەیاڵێکە بە هەزاران خەیاڵ دەورەدراوە و گرێدراوە هەموو کون وکەلەبەرەکان دەخوێنێتەوە. شیعرى زیندوو کەشفى نامەکشوفەکانە دەگاتە ئاستى مەنتیقى رۆشنگەرى و کاریگەربوون وسەقامگیربوون لە لوتکەى رۆشنبیریدا.  شیعرى ڕەسەن خاوەن ڕەچەلەک وئەزمونێکى دەوڵەمەندى مێژینەیە ئەگەر شیعر لە دوێنێ بەیەک چەمک پێناسە دەکرا بەڵام ئەمڕۆ شیعر لەچەندین کەلێن و نیگاوە پێناسەى دخوێندرێتەوە، شیعرى ئەمڕۆ گەڕانە بەدوایە دەلالەتەکانى ژیان و مەعریفەوهونەر و زمان و فەلسەفە و شڕۆفە و تەئویلکارى لە دەقدا شاعیر خەزنى سەرجەم شتە کەپتکراوەکان باسدەکات هەر لە ساتە وەختى نائاسایى بەتاڵیان دەکاتەوە زمانیش کە دیارترین ڕەگەزەو سیستەماتیکە دەکرێ لە نێویدا مەغزایى نوێ ودەلالاتى نوێ بدۆزێتەوە.شیعر دەگۆڕێ چونکە ژیان دەگۆڕێ بۆى هەیە ژیانیش بگۆرى و کۆمەلگا پێشخات.شیعر کارى قەڵەمە ئازادەکانە نەک قەڵەمە نائازادەکان شیعر بۆ ڕازاندنەوە نیە بەڵکو بۆ  حەقیقەتى جوانیە  و جوانکردنى حەقیقەتە. هونەرى شیعر یەکەم هونەرەکان بووە لە سەرەتایى مرۆڤایەتى لە وانەیە یەکەم داهێنانى زمان وفیکر بووبێت چونکە شاعیرەکان پێشەنگى ڕۆشنبیرەکان بوون لە کۆڕ و مەجلیس وکۆمەڵگەدا لە جیاتى ڕۆژنامە  و گۆڤارو تەلەڤزیۆن وشتى تر بواریکى سەرەکى و سەرکەوتوویى ژیان بووە.  شاعیرى پێگەیوولە هەموو ئان وساتێکدا شیعر دروستدەکات لەگەڵ دروستکردنى شیعر فیکر و مانا بەرهەمدێنێ ئەمەش وەک پردێ لەنێوان خۆیى و خوێنەر. شیعر کۆرپەیێکە لەباوەشى شاعیر تائەوکاتەى پێدەگات و تام وچێژى دەبێت. خوێندنەوەى دەیان جارى دەقێکى شیعرى دەیان ماناودەلالاتى هەڵدەگرێ هەرجارەو چێژى تایبەتى هەیە.شاعیرى داهێنەر دەبێت شارەزایى ڕەوتى نوێى شیعرى جیهانى بێت چونکە شیعر تاوانى نیە تاوانى ئەوکەسەیە کەشیعر دەنووسێ و شاعیرنین! ئەى ئەوەنیە بوارەکانى ترى هونەر وەک سینەما و شانۆو ڕۆمان و چیڕۆک بە شیعر ئاودەدرێ هەم شیعر سودیان لێوەردەگرێ و هەم ئەوان سوود لە شیعر وەردەگرن و داهێنان وستراتیژى خۆى لەمانە وەردەگرێ! لەکۆتایى دەڵێن (شیعر) یەکەم چەکى مەعنەوى مرۆڤە سەرەتایى ئاقڵەکان بووە بۆ بەرگرى وشەڕکردن و بۆ دەڕبڕینى هەست وناخى مرۆڤەکان بەرامبەرجوانى وناشیرینەکانى  ژیان، شیعر فەلسەفەومەعریفەو دەکرێ کەشفکردنى شتە پەنهانەکانیش بێت چونکە لە نێو کتێبە پیرۆز ئاینیە ئاسمانى و زەمینیەکان تام و بۆ و چێژى شیعر هەست پێى دەکرێت و دەبینرێت کە پێغەمبەروکاهین و رێبەرە ئاینیەکان کەلامى خواوعەقیدەکەیان گواستۆتەوە بۆ خەڵک!                                                                            

 

گەڕان بۆ بابەت