لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
پیس دەگوزەرێ تەمەن و
ساردیی ژیان لە زەوق دەدا
لە بەرەهووتی دونیای ئیـمە
مەزرای هومێد لە بێ ئاوی وشک بووە و
ئارەزووەکان بە نەگەییوی ماونەتەوە
خەوی ناخۆش
عبداللە خسروی
لە فارسییەوە: بەیان رەزایی
خەوێکی ناخۆشم بینیوە
لە کوێیە عەزیزی میسر!؟
لێکیبداتەوە
گێڕەرەوە هاواردەکا
لەمێژە جوانی کەنعان بووە بە چیرۆک
ئیستایش
سەردەمی فاڵگیرەکانە
شەوێکی ناخۆش بوو و خراپتر لە کابووس
پاییز لەخەومدا
رەنگی زەردی لە بەهار دا
دەبێ دوێشەوی شووم بگۆڕم
بەڵام چ فایدە
خەوە ناخۆشەکان زوو تەعبیردەکرێن
پیس دەگوزەرێ تەمەن و
ساردیی ژیان لە زەوق دەدا
لە بەرەهووتی دونیای ئیـمە
مەزرای هومێد لە بێ ئاوی وشک بووە و
ئارەزووەکان بە نەگەییوی ماونەتەوە
وەک بڵێی
وەرزی قات و قڕی خۆشبەختی و
سەرەخۆشیی ئازادییە
دەشتەکانی خەیاڵ بێ بەرهەم ماونەتەوە و
ئارەزووەکان
نەکێڵراون
لام وایە
گەلێک لەوە پێش خەوەکەم لێکدراوەتەوە و
ئێمە هێشتا لەخەوداین.