کلتوری دەرمانپەرستی

سیستمی جەستەی مرۆڤ خاوەن میکانیزمی بەرگریکردن لە خۆیەتی. کاتێک نەخۆش دەکەوین ئەم سیستمە چالاک دەبێتەوە و هەوڵدەدا مەترسی دووربخاتەوە. کاری دکتۆرەکانیش لەبنەڕەتدا کاراکردنەوەی ئەم سیستمەیە لە کاتی نەخۆشیدا. جاری وایە لە رێگای دەرمانەوە و جاری وایە لە رێگای غەیرە دەرمانەوە.

مەرج نیە هەموو نەخۆشییەک بۆ چارەسەرکردن پێویستیی بە دەرمان بێت، بەڵام لە هەندێ کلتوردا وا باوبووە کە دکتۆری چاک واتای ئەو دکتۆرەیە دەرمان دەدا، بێ ئاگا لەوەی کە دەواودەرمان چەندە دەتوانن یارمەتیدەر بن، رەنگە بە هەمان ئەندازەیش خاوەن زەرەر بن.

جاری وایە کلتوری دەرمان پەرستی هەڵدەداتە سیاسەت و خەڵکی لایان وایە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ناو کۆمەڵگایش دەبێ هەمیشە دەرمان بنووسرێ، غافڵ لەوەی کاراکردنەوەی سیستمی بەرگریی دەروونی دەتوانێ باشترین چارەسەر بێت.

کۆمەڵگایەک گەر نەتوانێ لەسەر میکانیزمی بەرگری دەروونی پێدابگرێ و بەردەوام چاوی لە دەرمانێکی دەرەکی بێت، ئەوا گەر چاکیش بێتەوە بەهۆی هەمان دەرمانەوە بە تووش هەزار نەخۆشی تر دەبێ.

سایتی قەڵەم ٢٥ مانگی حەوتی ٢٠٢٠

 کاریکاتور روز پزشک

بازدید: 2355