شێعر و پەخشان

له‌گه‌ڵ كۆچ پێكراوێكدا

و. نەژاد عزیز سورمێ

به‌ڵام من گه‌وره‌ ده‌بم و پێ ده‌گه‌م

داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م

تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده‌ له‌ خوێنتدا بمێنه‌وه‌

 

 

له‌گه‌ڵ كۆچ پێكراوێكدا

 

و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

 

 

ئه‌م خاكه، به‌ گوێره‌ی تۆ ته‌نیا بسته‌وارێكه‌ كوڕی سه‌گ!

بۆ من نیشتمانه‌

ده‌با به‌ هه‌ناسه‌ی بتۆلاو زه‌یزه‌فوونه‌وه‌ توڕت بدا

وه‌ك سه‌رخۆشێك ده‌ڕشێته‌وه ‌

 

نان و ئومێد

خۆشیی و ناخۆشیم له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ش كرد

كه‌چی تۆ نه‌تهێشتم

به‌شه‌ دواییه‌كانی كتێبی چاره‌نووسم بخوێنمه‌وه‌

 

به‌ڵام من گه‌وره‌ ده‌بم و پێ ده‌گه‌م

داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م

تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده‌ له‌ خوێنتدا بمێنه‌وه‌

پێشینان ده‌ڵێن:

گورگ چه‌ندی تێری بكه‌ی، چاوی هه‌ر له‌ دارستانه ‌

به‌ڕاست، گورگیش دڕنده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ییه

داكۆكی له‌ ئازادیی خۆی ده‌كا

ئه‌من تێت ده‌گه‌م

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا

ڕێزێكی زۆرت ده‌گرم وه‌ختێ ده‌ڵێم:

جه‌زای ڕق، هه‌ر ڕقه‌..

ماده‌م ناتوانی وه‌ڵامی خۆشه‌ویستی به‌ خۆشه‌ویستی بده‌یه‌وه‌.

بڕۆ  بگوێزه‌ره‌وه‌!

وه‌ك سێبه‌رێك تا هه‌تایه‌ ده‌سوڕێته‌وه ‌

وێنه‌ی شه‌یتانێك

كه‌‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ساتێ كورت

تینوویه‌تیی ڕقاویی خۆی

ده‌شكێنێ و ون ده‌بێ

بڕۆ  بگوێزه‌ره‌وه!

 

 

 

 

* له‌ ( المختارات من الشعر السوفیتی)یه‌وه‌ - بڵاوكردنه‌وه‌ی

   ده‌زگای ( ڕادۆغا ) له‌ مۆسكۆ  - كراوه‌ به‌ كوردی .