و. نەژاد عزیز سورمێ
به‌ڵام من گه‌وره ده‌بم و پێ ده‌گه‌م
داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م
تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده له خوێنتدا بمێنه‌وه
له‌گه‌ڵ كۆچ پێكراوێكدا
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌م خاكه، به گوێره‌ی تۆ ته‌نیا بسته‌وارێكه كوڕی سه‌گ!
بۆ من نیشتمانه
ده‌با به هه‌ناسه‌ی بتۆلاو زه‌یزه‌فوونه‌وه توڕت بدا
وه‌ك سه‌رخۆشێك ده‌ڕشێته‌وه
نان و ئومێد
خۆشیی و ناخۆشیم له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ش كرد
كه‌چی تۆ نه‌تهێشتم
به‌شه دواییه‌كانی كتێبی چاره‌نووسم بخوێنمه‌وه
به‌ڵام من گه‌وره ده‌بم و پێ ده‌گه‌م
داوای قه‌رزه‌كه‌یشم ناكه‌م
تۆش له‌گه‌ڵ ژاری كوشنده له خوێنتدا بمێنه‌وه
پێشینان ده‌ڵێن:
گورگ چه‌ندی تێری بكه‌ی، چاوی هه‌ر له دارستانه
به‌ڕاست، گورگیش دڕنده‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ییه
داكۆكی له ئازادیی خۆی ده‌كا
ئه‌من تێت ده‌گه‌م
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ڕێزێكی زۆرت ده‌گرم وه‌ختێ ده‌ڵێم:
جه‌زای ڕق، هه‌ر ڕقه..
ماده‌م ناتوانی وه‌ڵامی خۆشه‌ویستی به خۆشه‌ویستی بده‌یه‌وه.
بڕۆ بگوێزه‌ره‌وه!
وه‌ك سێبه‌رێك تا هه‌تایه ده‌سوڕێته‌وه
وێنه‌ی شه‌یتانێك
كه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ساتێ كورت
تینوویه‌تیی ڕقاویی خۆی
ده‌شكێنێ و ون ده‌بێ
بڕۆ بگوێزه‌ره‌وه!
* له ( المختارات من الشعر السوفیتی)یه‌وه - بڵاوكردنه‌وه‌ی
ده‌زگای ( ڕادۆغا ) له مۆسكۆ - كراوه به كوردی .