شێعر و پەخشان

چەند شیعری فارسی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

قژەکانم پەلکە دەکەم

رەنگە

پیاوەتیی کچانی کۆبانی

تیامدا لەدایک بێ.

 

چەند شێعری فارسی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

امید استاد نوروزی ـ دیما

 

قوربانی

ئارەزووەکانم

لەئاوردا سووتان

من بوومە قوربانیی باوەرەکانم.

 

غیرەت

قژەکانم پەلکە دەکەم

رەنگە

پیاوەتیی کچانی کۆبانی

تیامدا لەدایک بێ.

 

درەنگ هاتی

درەنگ هاتی...

ماچەکان

لە دەمم

بەربوونەوە

رێک وەک

پێکەنینەکانم!

 

غەریبە

هۆ غەریبە

نیگاکانت

چەند ئاشنان!