لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

وەک بڵێی چرکەژمێرەکانی کاتژمێریش پەلەیانە!

بگەنە دووانیوەڕۆی هەینی

ئێوارەی دڵتنگی...!

 

 

مصطفی امینی

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

دوور

 

گەڕام...!

پێوانەیەک بۆ مەودات نابینمەوە

دەزانم هەمیشە لە من

دوور و دوورتری...

 

ئێوارە

 

وەک بڵێی چرکەژمێرەکانی کاتژمێریش پەلەیانە!

بگەنە دووانیوەڕۆی هەینی

ئێوارەی دڵتنگی...!

 

حیکایەت

 

کۆتایی حیکایەتەکم بە کراوەیی دەڵێمەوە

رەنگە رۆژێک حیکایەتخوان

حیکایەتەکەی من

لەگەڵ تۆ بە بێ خەم بنووسێتەوە...