ما 4619 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جوانی و خۆشەویستی

تەنیا یەک منداڵی جوان لە دونیادا هەیە و هەر دایکێکیش خاوەن ئەو منداڵەیە! ئەمە ئەو قسە نەستەقەیە کە بە روونی پێوەندی نێوان جوانی و خۆشەویستی نیشاندەدا. ئەوەیکە کاتێک خۆشەویستی لە بەیندایە بە گرێنتی لەهەمان کاتدا جوانیش حوزوری هەیە.

کەواتە یەکێک لە پێوەرەکانی جوانی خۆشەویستییە. لێرەدا ئیتر پێوانەی جوانی لە دەرەوەی زەینی ئەو کەسەی وا باوەڕی بە جوانییەکەیە، نیە؛ بەڵکو لە دەروونی ئەودایە. خۆشەویستی دەگاتە ترۆپکێک کە دەبێتە سەرچاوەی جوانی!

گەر خۆشەویستی بکەینە پێوانەی جوانی، ئەوا بێگومان ناتوانین بگەینە چوارچێوەیەکی کۆنکرێتی پێناسەکراو بۆ جوانی. چونکە جوانی دەبێ بە هاوسەنگی خۆشەویستی و ئیتر بوونی سەربەخۆی خۆی لەدەستدەدا.

بەڵام داخۆ جوانی خاوەن بوونی سەربەخۆی خۆیەتی؟ داخۆ هەمیشە بە هەستی دەروونیی مرۆڤەکانەوە و بە جۆری روانگەی ئەوانەوە گرێ نەدراوە؟

بێگومان وەهایە. جوانی لە راستیدا ئاکامی رەوتە دەروونییەکانی مرۆڤیشە. ئەو رەوتە دەروونییانەی لە کاتی خۆشەویستیدا دەگەنە ترۆپک و جوانی لەگەڵ خۆشەویستی دەکەن بە یەک 'بوون'.

سایتی قەڵەم. ١٠ی مانگی هەشتی ٢٠٢٠

 زیبایی شناسی روزمره و اهمیت آن برای محیط زیست | رادیو زمانه

گەڕان بۆ بابەت