ما 10777 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

من کە کورد لۆڕ عەرەب فارس بلوچ تورکم

منێک کە لەم خاکەم بەڵام خاکەکە هی من نیە

لەبەر ئەوەی منداڵان ناوی باوکیان بە میرات دەبەن.

 

پێم بڵێ

الهام زارعی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

بڵێ چۆن تۆم خۆش بووێت

کاتێک شینی ژنانی مێژوو لە مندا نابڕێتەوە

ئەمجارە مەنیژە لە چاڵدایە

کچێکی خوێن شیرین لە دیاری مەمەسەنی، خۆی دەکوژێ تا بمێنێتەوە.

 

پێم بڵێ چۆن بانگت لێ بکەم

تۆیەک کە ناوەکەتم لەبیر نەماوە

لەبەر زریکەی ژنانی ژێر درزی دیوارەکانی کرمان کە لە گوێکانمدا دەزرینگێنەوە.

 

بە کامە دەست لە ئامێزت بگرم؟

ئەو دەستەی لە کاروون نوقم بوو

یان ئەو دەستەی لە ترسی شەیتان نێژرا؟

 

لە هێرشی مەغول ترساوم، لە باوەشتدا بمشارەوە

بێڵە وا بیربکەمەوە مێژوو

تەنیا یەک جار رەحم بە ئانیتا دەکا.

 

من کە کورد لۆڕ عەرەب فارس بلوچ تورکم

منێک کە لەم خاکەم بەڵام خاکەکە هی من نیە

لەبەر ئەوەی منداڵان ناوی باوکیان بە میرات دەبەن.

 

بێڵە گەورە بم

بە بێ ترس لە مردن

بە بێ ترس لە ئەسید

بە بێ ترس لە دەستدرێژی.

 

من مەعشوقەی دەست لێنەدراوی پاشام لە حەسرەتی کوڕی وەزیر

شەکرم

برینی نەگووتنی ئەشقم.

 

بیڵە تەهمینە بم تا تۆ هەڵبژێرم

ئاورێک هەڵگیرسێنە تا ئەم هەموو نەهامەتییە بشۆینەوە.

 

بێڵە بگەڕێینەوە بۆ هەزاران ساڵ لەوە پێش

ئەو شوێنەی سوودابە ئاشق بوو

ئەوکات پێم بڵێ چلۆن خۆشتم بووێ؟

گەڕان بۆ بابەت