ما 2826 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رەسوڵ سەفەریانی

خەونەکان ھێلکە دەکەن

ھێلکەکان ھەڵنایەن

دەسماڵەکە خەونەکان ون دەکات

خەیاڵ ئەمخەوێنێت

برسیەتی

خەونەکان دەخوات

 

 

 

بەهەشت و نان

 رەسوڵ سەفەریانی

 

نانی خەێاڵ

 قەت تێر ناکات

سکی برسی و

پڕیش ناکات خوانی بەتاڵ

زۆر لەمێژە

تەڕدەستەکان

 بە دەسماڵێ سێ رەنگیلە

چاو دەبەستن

چاوم ئەبەسن

ئەمخەوێنن

خەون

خەونەکان ھێلکە دەکەن

ھێلکەکان ھەڵنایەن

دەسماڵەکە خەونەکان ون دەکات

خەیاڵ ئەمخەوێنێت

برسیەتی

خەونەکان دەخوات

تەردەستە چاوبەسەکان

فڕی فڕی دەکەن

فڕی فڕی

خەون فڕی

نان فڕی

نانیان فراند

فڕی فڕی خوان فڕی

خوانیان فراند

فڕی فڕی

نەوت فڕی وڵات فڕی

ھەرچیم ھەبوو ھەمووی فڕی

من خەوتووم

تۆ خەوتوویت

فڕی فڕی بەردەوامە

 لە خەونم دا

بەھەشت و خوا و "ئەودونیایان" گشت دا بە من

خاکێ بڕ لە تەپوتۆز و بۆنی نەوت و پارەی چڵکن

ھەمووی بوو بە بەشی ئەوان

منیش برسی 

خودا دەکەم بە ژەمێ نان و...

پێم ناخورێت 

 ھاوار ئەکەم وەکو چەرچی

" بەھەشت، بەھەشت

 بەهەشت ئەیفرۆشین بە ژەمێ نان"

کەس نایکڕێت

نانی خەیاڵ سکی برسی قەت تێرناکات

 

 

حباب

 

گویی کە خواب را

دگر

قدرت پرواز نیست

یا ترا

 رغبت دیدار نماندە دگر

کە چنین  چشمان من

"باز" کوفتە بە در

یادت آید کە چە گفتی

تو گفتی

« من اگر رفتم بە دیدارت أیم بە خواب»

پس چرا بردی خوابم

و نیامدی بە سراغم

من بی تو، من بی خواب

چون حبابی بر سر آب

تو ھوامی

من بی توو

نە "ح"ام نە "ب"ام نە آب

 

بڵق

ئەڵێی خەویش

هێزی فڕانی نەماوە

کە وەها

چاوم بە کراوە

بە درگادا چەقاوە

لەبیرت دێ

چت پێ وتم

ئەتۆ وتت

"گەر برۆمیش دێمە دیدارت بە خەو"

ئەی لەبەر چی خەوت بردم

خەیاڵت لێ نەکردم

منی بێ تۆ، منی بێ خەو

وەکو بڵقێکی سەر ئاوم

تۆ هەوامی

منی بێ تۆ

نە بریقەم ونە ئاوم

گەڕان بۆ بابەت