ما 5822 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

Good emotion emoticon, good pop art, goood, goood comment bubble, goood  emoji icon

بەرهەم وتمان

ڕۆمانی بە ڕێگاوە کە وەك یەکەمین ڕۆمانی سادیستی (چێژ بە خوێن)ی کوردی هاتۆتە ناو ئەدەبیاتمان و دەبێت شانازی پێوە بکەین، ڕەنگە من زیاتر وەسفی بکەم لە گەورەیی ڕۆمانەکە و نووسەرەکەش نەتوانم بگەینم بە ئێوە، بۆیە پێشنیاری خوێندنەوەتان بۆ دەکەم.

 

 

تێڕامانێک بەڕێگاوە بۆ ڕۆمانی دڵشاد کاوانی

بەرهەم وەتمان


ڕۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد کاوانی ڕۆمانێك پڕاو پڕ لە جوانی، ڕۆمانێکە لەگەڵ خوێندنەوەی دەکەویتە ناو زەلکاوی هەرێمی قەچوچان، ڕۆدەچیتە هەرێمی نێرگزان، بۆ خۆشۆردن و حەسانوەیەكیش ڕۆدەبیتە حەمامەکەی ڕەمۆ ڕووتەڵەی حەمامچی، دواتریش لە شاری فومەنی جوان گوم دەبیت، تێکەڵ بە میهرەبانی، دڵ ڕەقی، خوێنخۆری دەبیت، هەست و نەستت دەجوڵێ، دەگۆڕێ، وریا دەبێتەوە، بە هۆش خۆی دێتەوە 
وێڕای ئەمانەش هەست دەکەی لەهەر شوێنێکی ئەم هەرێمەدایت، گەرمیان، پشدەر و بیتوێن، خۆشناوەتی، بادینان، بە سەرجەم زاراوەکان دێتە گوفتن، لە هەمووشی جوانتر فەرهۆنگۆکە، کە لە کۆتای ڕۆمانەکە گرنگی پێدراوە 
ناوی کاراکتەری ڕۆمانەکانیش ڕێك هەست دەکەیت لەگەڵ خودی کەسایەتیەکان گونجاوە، هەڵبەتە دەبێت بڵێم مەبەستی خۆیشی هەروا بووە.
کاتێك دەخوێنیتەوە، دەبیتە تێکەڵەیەك لە شێمراز و میخۆ و قۆیتاس، دەبیتە هاوڕێی بێزۆی سیناوخۆر و جیقۆ فشە، حەز دەکەیت ببیت بە خۆشەویستی مێناز، دەتەوێت بچیتە خانەقاکەی شێمرازی گەورە، ببیتە پیاوی قۆیتاسی مەزن، ببیتە جنۆکەیەکی میخۆی شەیتان ئاساش، بێ لەوەش وەك پیاوکوژێکی ئۆدیب ڕەفتار بکەیت، دەکەویتە ناو بێدەنگی و لاڵ بوونێك.
لەم ئاین بۆ ئەو ئاین باز دەدەیت، دەبیتە جوو، مەسیح، باز دەدەیتەوە بۆ ئیسلام.
ئەوەی جێی تێڕامانە هەرگیز هەست ناکەیت نارسیس خۆت نیت، بەڵکو خۆتیت، بەڵێ تۆ، من، هەمووان نارسیسین، گشتمان لە ناو درۆیەکدا قەتیس ماوین، توانای ڕێ کردنمان نییە بە دوای حەقیقەت بگەڕێین، حەقیقەتی خۆمان نەك ئەوانی تر، لە ڕۆمانەکەشدا هاتووە (ئێمە تا ئەو کاتە پاکین، کە شتەکان نازانین و تێکەڵ بە نهێنییە شاراوەکانی کەسانی دیکە نابین، هەر کە حەقیقەتی ئەوانی دیکە دەبینی، ئیتر دەبیتە گوناهکار، تا ئەو شوێنە پاك و بێ خەوشین کە درك بە ڕاستییەکان ناکەین، هیچ لە گوناهی ئەوانیتر نازانین).
ڕۆمانێکە باس لە دۆزینەوەی حەقیقەت و شووناسی کەسێك دەکات، حەقیقەتێکی تاڵ، کە لە کۆتایدا نارسیس دەکەوێتە ناو تەڵەی میخۆوە و دەبێتە بکوژی باوکی کە ئۆدیبە، کە نارسیس چەندان نشێو زەحمەتی دەبڕێت بۆ دۆزینەوەی، ئاشنا دەبێت بە میخۆ و عەفلەق (قۆیتاس) و شێمراز، ڕووی ڕاستەقینەی مێنازی هاوڕێی منداڵی بۆ دەردەکەوێت، ڕەنگە بەهۆی خۆشەویستی و ئاشقێکی ڕۆحیش لە مێناز خۆشببێت کە ئەویش وەك میخۆ دەستی هەبوو لە کوشتن، بڕینەکاندا، وەکی میخۆ بەشدار بوو لەوەی نارسیس ببێت بە بکوژ تایبەتیش بکوژی باوکی خۆی. 
من بۆ خوێنەرانی هاوڕێم دبێژم ئەم ڕۆمانە لە دەستی خۆتان مەدەن، لە چێژ و خۆشەویستی خوێندنەوەی وەڕس نابن هەرگیز. 
ڕۆمانی بە ڕێگاوە کە وەك یەکەمین ڕۆمانی سادیستی (چێژ بە خوێن)ی کوردی هاتۆتە ناو ئەدەبیاتمان و دەبێت شانازی پێوە بکەین، ڕەنگە من زیاتر وەسفی بکەم لە گەورەیی ڕۆمانەکە و نووسەرەکەش نەتوانم بگەینم بە ئێوە، بۆیە پێشنیاری خوێندنەوەتان بۆ دەکەم.

حەنچەیەك بە تەنیا بە ڕێگاوەیە دوو پیاو و کچێکی هەڵگرتووە و ڕۆحیان ناوەتە لەپی دەستی خۆیان...

لە پشدەری ڕەنگینەوە تا دەگاتە ناو جەرگەی شەقڵاوەی ئازیز، ڕێز و خۆشەویستی بێ پایانم بۆ کاك دڵشاد کاوانی نووسەری ڕۆمانی بە ڕێگاوە.

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت