ما 753 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

The Two Goats Story | Moral Stories

یەک لە بزنەکان بەوی تری گوت بگەڕێوە رێگا بۆ هەردووکمان نیە. ئەوی تریان گوتی بۆ من بگەڕێمەوە، تۆ بگەڕێوە! بزنەکە گوتی من لە تۆ بەهێزترم دەبێ تۆ بگەڕێیتەوە. ئەوی دیکەیان گوتی تۆ لە من بەهێزتر نیت. بزنەکە وەڵامی داوە دەیبینین. ئەوسا شاخەکانی دانەواند بۆ شەڕکردن.

 

 

دوو بزن

چیرۆکی منداڵان

لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی

 

پردێکی باریک بەسەر رووبارێکەوە بوو. رۆژێک بزنێک بەسەریا دەپەڕییەوە. رێک لەناوەڕاستی پردەکەدا بەتووش بزنێکی ترەوە بوو. رێگا تەسک بوو و جێی هەردووکیان نەدەبووەوە.

یەک لە بزنەکان بەوی تری گوت بگەڕێوە رێگا بۆ هەردووکمان نیە. ئەوی تریان گوتی بۆ من بگەڕێمەوە، تۆ بگەڕێوە! بزنەکە گوتی من لە تۆ بەهێزترم دەبێ تۆ بگەڕێیتەوە. ئەوی دیکەیان گوتی تۆ لە من بەهێزتر نیت. بزنەکە وەڵامی داوە دەیبینین. ئەوسا شاخەکانی دانەواند بۆ شەڕکردن. بزنەکەی دیکە گوتی راوەستە، ئەگەر ئێمە بەشەڕبێین هەردووکمان دەکەوینە رووبارەکەوە، جا لە جیاتی ئەمە پلانێکم هەیە، من رادەکشێم و تۆ بەسەرما دەپەڕیتەوە.

ئەوجا پاڵکەوت و بزنەکەی دیکەیان بەسەریا بازیدا. بەم شێوەیە هەردووکیان لە پردەکە پەڕینەوە و درێژەیان بە رێگای خۆیان دا.

گەڕان بۆ بابەت