ما 5114 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی

ئازابووی کووڕی خۆم. بەڵام داخۆ هەموو ئەو کوونانە دەبینی لە چەپەرەکەدا دروستت کردوون؟ ئەم چەپەرە ئیتر قەت وەک جارانی لێ نایەتەوە، تەنانەت لە دووای چاککردنیشی. بۆیە کاتێک تۆ بە تووڕەیی شتێک دەڵێی، برینێک لە رۆحی خەڵکیدا جێدێڵی، هەر وەک چۆن ئەم بزمارانە لە پەرژینەکەدا جێیان هێشتووە."

 

بەسەبربوون

لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی

کوڕێک هەبوو نەیدەتوانی بەسەر تووڕەیی خۆیدا زاڵبێ. کاتێک تووڕە دەبوو ئەوەی بەدەمیدا دەهات دەیگوت و خەڵکی برینداردەکرد. رۆژێک باوکی کیسەیەک بزمار و چەکوچێکی دایە و پێێ گوت "هەر کاتێک تووڕەدەبی، بزمارێک بە چەپەرەکەی حەوشەکەی پشتەوەدا بکوتە."

لە رۆژە یەکەمەکاندا کووڕەکە ئەوەندەی بزمار بە پەرژینەکەدا داکوتا کە نیوەی کیسەکەی بەتاڵ کرد. لە دووای چەند هەفتە ژمارەی ئەو بزمارانەی دایدەکوتان رووی لە کەمی کرد و ئیتر وەک جاران تووڕە نەدەبوو. سەرئەنجام رۆژێک هات چیتر تووڕە نەدەبوو. ئەوجا باوکی داوای لێکرد هەر رۆژەی بزمارێک دەربێنێتەوە.

سەرئەنجام رۆژێک هات توانی بزمارێک لەناو دیوارەکەدا نەما. باوکی پێی گوت "ئازابووی کووڕی خۆم. بەڵام داخۆ هەموو ئەو کوونانە دەبینی لە چەپەرەکەدا دروستت کردوون؟ ئەم چەپەرە ئیتر قەت وەک جارانی لێ نایەتەوە، تەنانەت لە دووای چاککردنیشی. بۆیە کاتێک تۆ بە تووڕەیی شتێک دەڵێی، برینێک لە رۆحی خەڵکیدا جێدێڵی، هەر وەک چۆن ئەم بزمارانە لە پەرژینەکەدا جێیان هێشتووە."

وانەی ئەخلاقی:

تووڕەیی وەک چەقۆ چەکێکی ترسناکە. کاتێک تۆ کەسێکی پێ برینداردەکەی، رەنگە برینەکەی خۆش بێتەوە بەڵام شوێنەکەی هەر دەمێنێتەوە.

 

گەڕان بۆ بابەت