عەتا میرەکی
پێم خۆشە
هەموو نابینایانی ئەم شارە
بانگم کەن و
هەر من لە شەقام بیانپەڕێنمەوە
پێم خۆشە
یەکەم کەس بم
بزەی رژاوی مناڵان
کۆ دەکەمەوە
پێم خۆشە هەموو رۆژێ سەر بە وێستگەیەکا بکەم و
بلیتێ ببڕم بۆ شوێنێ دوور
تۆش بێی و
بەری رێگەم لێ بگری و
پەشیمانم کەیەوە
پێم خۆشە
بە سەعات لەبەر لایتی ترافیکا
بوەستم و بیر لە تۆ بکەمەوە
پێم خۆشە
بەیانی زوو
لەگەڵ چۆلەکەکاندا وەخەبەر بێم و
تا ئێوارە
ببمە هاوڕیی کرێکارانی ماندوو
پێم خۆشە
هەموو نابینایانی ئەم شارە
بانگم کەن و
هەر من لە شەقام بیانپەڕێنمەوە
پێم خۆشە
یەکەم کەس بم
بزەی رژاوی مناڵان
کۆ دەکەمەوە
پێم خۆشە
سەردانی پارکەکان کەم و
دڵی شاعیرانی نائومێد بدەمەوە
پێم خۆشە
بە ئاڵایەکی سپییەوە
لە ژێر رێژنەی گوللەدا
بچم مەیدانی شەڕ و
لە خوداکانی شەڕ بپاڕمەوە
پێم خۆشە...
پێم خۆشە...
ئاخ
عەشقی تۆ چی لێکردووم
کەنیشکە...!