شێعر و پەخشان

ئێوارەیەکی شین

دڵی رۆژهەڵات

ئەزمەڕ 

دەبێتە پارچەیەك سەوزایی

ئەوە من و منین

دەبینەوە

بەشێک لە نایادەوەری و

تۆش دەبیتەوە جوزئێک لە یاد

 

ئێوارەیەکی شین

دڵی رۆژهەڵات


ئێوارەیەكی شەممە 

من و تۆ 

دەچینەوە ناو داڵانێك لە خەیاڵ و

ناو وەھمێك لە یادەوەریمان

ئێوارەیەكی شەممە

سپی سپی دەچینەوە ناو ناو سلێمانیی و

ئەزمەڕ دەبێتە پارچەیەك سەوزایی

ئەوە من و منین

دەبینەوە بەشێك لە نایادەوەری و

تۆش دەبیتەوە جوزئێك لە یاد

یادكردن

لە فەرھەنگی شیندا

لە نەخشەی سووردا

لە خەیاڵی سەوزدا

سپی دەچێتەوە ناو شوێن و

شوێن دەبێتە ڕوئیای زەمەنمان.

سپیبوون كوشتنی سڵاوكردنە لە سەر شەقامەكانی تەمەن و

لە یادچوونەوەی ھەموو شتێكە و

ونكردنی ڕاكردنە

شیعر

گەڕانەوەیە بۆ سەرەتای ھەموو خەیاڵكردنێك و

لە بەینبردنی زەمەن.