هاوار تەیب
میوانێک
تا ڕژانی خەیاڵ و
کۆکردنەوەی وجوود بەدیار
تێکشکا
میوانێ لە یادەوری تۆدا
ئەمشەو
هاوار تەیب
میوانێک دەبم لە جنسی پەشمەک و
لە سیحری باران
میوانێک لەگەڵ خۆیدا
هەموو دالێک بسپێرێ بە لێوێک کە
ئاشیفتەترە لە وجوود.
میوانێک
بە تامی ماچ و ئاڵوودە لە ترس
خەیاڵتر لە یەقینی ئەو مەودایان
دووری پەی پێی نەبردوون،
میوانێ سەراپای بۆ پێکەنینێک و
بۆ وجوودی سڵاوێک
گریان پڕە لە ئاونگی سەر پەڕەی
تۆش خەیاڵتر لە دانیشتن و
بڤەکردنی هەموو شت تا سووتانی م
میوانێک
تا ڕژانی خەیاڵ و
کۆکردنەوەی وجوود بەدیار تێکشکا
میوانێ لە یادەوری تۆدا
ماچێکی شیرین و
تۆ لە یادەوەری میواندا
یەقینێکی پەمەیی.