ما 5660 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پەرویز جیهانی

جگە لە ئەوە کە چەندین مامۆستا لە زانکۆکانی باکوور شاهیدی ماجەران و من بە دەستووری وان ئەوپەرتووکە م بۆئیسلاحکردن و پێداچونەوە بۆ سەدیق و نامق ناردووە. دەقی نامەکان و مایلەکانی کە لە نێوان من و وان دا ردە و بەدەل بووە لە لای من ماون. من وەکیلم گرتووە ئەو دەق و دێکۆمەنتانە لە ئیختیاری وەکیلەکەم دادەنم.

 

دزیی تۆرەیی (سرقت ادبی)

دو نووسەر

دوو لێکۆلەر

دوو ئەندام لە دوو حزبی سەرەکی کوردی دا

دوو...؟

صدیق بابایی

نامق هەورامی

بۆ رای گشتی

بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ هەموو بەرپرسانی حزبی و حوکوومی هەریمی کوردستان

بۆ یەکیەتی نووسەرانی کورد لە هەریمی کوردستان

بۆ هەموو نووسەران و خاوەن رایان

"بێداد هەی بێداد جە ئی بێرایی

هانا سەد هانا جەی بێخودایی"

 

بۆ ئاگاداری:

لە ساڵی ٢٠١٦دا، زانکۆی ماردین ژمارەیەک دەستنووسی کوردی لە پەڕتووکخانەی گشتی بەرلین کڕی، کە یەکێک لەو دەستنووسانە مەسنەوی مەم و زین بە زاراوەی هەورامی بوو؛ چونکە پێشووتر لەسەر مەم و زینی خانی کارم کردبوو، خۆم مافدار زانی کە لە سەر ئەو مەم و زینەش کار بکەم. ئەو مەم و زینەم بە مەبەستی لێکۆلین لە دەستنووسەکەوە بۆ ڕێنووسی ئێستای کوردی گواستەوە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هەڵە و کەموکووڕییەک، ئەگەر لەو بەرهەمەدا ڕوویدا بێ، بەدوای شارەزایەکی زاراوەی هەورامی دەگەڕام، کە دۆستێک لە وڵاتی سویدەوە ناونیشانی سەدیق بابایی کە دانیشتوی ئالمانە پێدام. من پەیوەندیم بە سەدیق باباییەوە کرد و گوتم دەستنووسێکمان پەیدا کردووە کە هەڵگری چیرۆکی مەم و زین بە زاراوەی هەورامییە. سەدیق بابایی زۆر سەرسامی خۆی پێشاندا کە شتێکی وا دۆزراوەتەوە. داوام لە بابایی کرد کە چاوێک بە کارەکەی مندا بخشێنێتەوە، ئەگەر هەڵە و چەوتی ڕوویدابێ، یارمەتیم بدات. بە کورتی هەم دەستنووسەکە هەمیش ترانسکریپسیۆنەکەم بۆ سەدیقی بابایی نارد. دواتر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە رێگەی سکایپەوە لە سەر ئەو بەرهەمە قسەمان دەکرد. من دەقەکەم دەخوێندەوە و ئەویش گوێی لێ ڕادەگرت، ئەگەر لە جێگەیەک هەڵە و چەوتی هەبایە، پێکەوە ڕاستمان دەکردەوە. پاش ماوەیەک، رۆژێک کە سەدیق بابایی قسەی لەگەڵدا دەکردم، گوتی ئەم بەرهەمە م چاپ دەکەم. گوتم کامە بەرهەم؟ گوتی مەم و زینی هەورامی. پرسیم ئەم بەرهەمە چۆن بوو بە هی تۆ؟ مەگەر من دەستنووس و رێنوسەکەم بۆ تۆ نەنارد؟ مەگەر ماوەیەک پێکەوە کارمان لەسەر ئەو بەرهەمە نەکرد؟ گوتی پاشان منیش لە کتێبخانەم وەرگرتوە. من پێمگوت: کاکە ئەو دەستنووسە هەر لە سەر ماڵپەری ئەو پەڕتووکخانەیە نەماوە. مخابن سەدیق بابایی بۆ ئەوەی دەستم پێیڕانەگا، هەموو جۆرە پەیوەندیەکانی منی لەگەڵ خۆیدا بلۆک کرد، ئیتر نەمدەتوانی پەیوەندی پێوە بکەم و دەستم پێی نەدەگەیشت، بەڵام هەرگیز باوەریشم نەدەکرد کە سەدیق ئەو مافە بە خۆی بدات کە کارێکی ئاوا قیزەوەن بکات. ڕاستیەکەی لە هەندێک جێگەی ئەو دەستنووسەدا چەند وشە هەبوون کە مانا و واتایان بۆ من ئاسان نەبوو. من کە پێشتر لە سەر فەیسبوک لەگەڵ نامق هەورامی هاوڕێ بووم، ئەمجارە بەرهەمەکەم بۆ نامق هەورامی نارد. نامق داوای دەستنووسەکەیشی کرد تا لەو ڕێیەوە ئەگەر هەڵەیێک هەبێ، بیاندۆزێتەوە. من دەستنووسەکەشم بۆ نامق نارد. من و نامق چەندین هەفتە لە سەر ئەو دەقە کارمان کرد. چەندین جارئەو دەقە لە نێوان ئێمە دا رەد و بەدەل بوو. بەداخەوە دواتر ئاگادارکرامەوە کە هەم نامق و هەمیش سەدیق هەریەکەیان بە جیا بەرهەمەکەی منیان بە نێوی خۆیانەوە چاپ کردووە، تەنانەت بێ ئەوەی بچوکترین ئاماژە بە کاری من و خۆیان بکەن و یا بڵێن کە دەستخەت و دەقی ترانسکریپسیۆنەکە لە کوێیان هێناوە، هەردووکیشیان بە ناڕەوا بانگەشە دەکەن کە گوایە دەستوونەسەکەیان لە کتێبخانەی بەرلێن وەرگرتووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو دەستنووسە لە سەر ماڵپەری پەڕتووکخانەکە دا نەبووەو من بۆ ئەوانم ناردووە.

جگە لە ئەوە کە چەندین مامۆستا لە زانکۆکانی باکوور شاهیدی ماجەران و من بە دەستووری وان ئەوپەرتووکە م بۆئیسلاحکردن و پێداچونەوە بۆ سەدیق و نامق ناردووە. دەقی نامەکان و مایلەکانی کە لە نێوان من و وان دا ردە و بەدەل بووە لە لای من ماون. من وەکیلم گرتووە ئەو دەق و دێکۆمەنتانە لە ئیختیاری وەکیلەکەم دادەنم

بەڵام بە داخەوە نامق هەورامی لە جیاتی ئەوەی داخوازی لێبوردن بکات، من بە ئەندامەتی خۆی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق تەهدید دەکا. دەقی تەهدیدات و قسەکانی ویشم کۆپی کردوە و رابەری دادگا دەکەم.

نامق لە سەر پەیداکردنی ئەو دەستنووسە ئاوا دەلێ:

" بەرێز د. پەری نوسخەیەک لەو مەم و زینە دایە بە بەندە."

باشە ئەو دەستنووس و دەقی پەرتووکەکەم کە بۆ ناردن چییان بە سەر هات؟ ئایا دەکرێ ئاشکرای بکەیت کە ئەو د. پەری کێ یە و چوون ئەو دەستنووسەی پەیدا کردووە؟

 

گەڕان بۆ بابەت