غەفوور ساڵحی
تاریکی بوو، هه‌ر شه‌و بوو شه‌و
سه‌ر وا لەسه‌ر، سه‌رینی خه‌و
خه‌ون و خه‌یاڵ، هه‌ر ئه‌و بوو ئه‌و
لێم ناگه‌ڕێ، دڵداری من
دڵی عه‌یار و پیری ڕێبوار
غەفوور ساڵحی
دایمەشه‌ڕه، لەشاری من
کێ که‌وته به‌ر، پلاری من
عیشق و ئەوینه، کاری من
ئەی لەدڵی، عه‌یاری من!
تاریکی بوو، هه‌ر شه‌و بوو شه‌و
سه‌ر وا لەسه‌ر، سه‌رینی خه‌و
خه‌ون و خه‌یاڵ، هه‌ر ئه‌و بوو ئه‌و
لێم نا گه‌ڕێ، دڵداری من
ئه‌سرین ده‌بارێ، نیوه شه‌و
له دیده‌ی من، له سۆزی ئه‌و
شه‌وم ده‌بێته مانگەشه‌و
به یادی گوڵعوزاری من
تیشکی چرای، پڕسۆزی ئه‌و
له نیوەشەو، لە کاتی خه‌و
دەبێته شەوچرا، وه به‌و
ڕۆشن دەبێ، دیاری من
کە ھات و کەفتە لەنجەوە
بەناز بە‌سه‌ر، دە پەنجەوە
جاکه‌وتەی خستە گەنجە*وە
نیگایه، یادگاری من
چرۆی نێو باخی، بۆته گوڵ
له گوڵشه‌نا، نه‌ما چقڵ
داگیری کرد، ئایین و دڵ
باخی گوڵ و هه‌ناری من
*******************
وا بیرم لێدەکردەوە:
کە دەرکی ژوانی کردەوە
گرێوی خۆم، کە بردەوە
چی پێ بڵێم؟ وتاری من؟!
ئەگەر ئه‌هاته جێ ژووان!!
پڕ به‌زار و، به‌بێ گومان
ئاگا دارم، ئەکرد جوان
له باری زۆر، دژواری من
باری گرانم، زوو ئه‌خست
سفره‌ی دڵم، بۆ ڕوو ئەخست
بەجارێکی، خۆم ئه‌خه‌لست*
( ته‌نیا رێگەی، رزگاری من)
هاتوو، ئه‌و هاته ژوانه‌کەم
ھەموو وزەم، ته‌رخان ئه‌کەم
ئەڵێم هه‌موو، سامانەکه‌م
گوێ بگره له، گوفتاری من:
((دایم منم ، چاوم له‌ڕێت
که ده‌تبینم، حه‌یران و شێت
جستان به‌سه‌ر، ده‌چێت و دێت
فه‌سڵی دڵی، عه‌یاری من!
که چاوم که‌وت، به چاوی تۆ
که دیم، ئەگریجه‌ی خاوی تۆ
په‌رچەمی تێک ئاڵاوی تۆ
دەبیه سپاسالاری من
ئاسک وکه‌و و، غه‌زاڵی من
به شه‌و بوویته، هه‌ڤاڵی من
کورته، زمانی لاڵی من
له ئاست یاری، ته‌یاری*من
دەبێته‌چی، ده‌نگی ده‌هۆڵ
له دووره‌وه، بۆ منی کڵۆڵ
ژوانگەکه‌مان، هه‌ر چۆڵه چۆڵ!!
کەی دێیته سه‌ر، قه‌راری من؟!
قەول و به‌ڵێن، ده‌بێته‌چی
خەونه، ده‌ڵێن ده‌بێته‌چی
ڕاستی نه‌ڵێن، ده‌بێتەچی
بۆ دڵی، پڕ ئینتیزاری من
ده‌روونم پڕ، له هه‌مهه‌مه
ده‌ڵێ تەنیا، ئه‌تۆم که‌مه
ئیدی وه‌ره، به‌سیه گه‌مه
ڕۆشنکه ژینی تاری من))
*****************
گوڵم لەپڕ، ده‌رکه‌وت و هات
ئیدی دڵی، نه‌سره‌وت و هات
دڵی منی، کرد زه‌وت و هات
مات بووم، نه‌ما بوواری*من
به رانبه‌رم، که ڕابوڕی
به له‌نجه دڵمی دادڕی
عیشوه و نازم لێ کڕی
ئه‌ی چۆن! بوو به نه‌یاری*من!!
داگیری کرد، ماڵ و سه‌رم
له گوێچکه‌ما، نه‌رم نه‌رم
قسەی گه‌رم، پڕ له شه‌رم:
ئاهه‌نگی عوود و تاری من
به جوانی تۆ، سوێند به سه‌رت
به کراسی ڕەنگینی بەرت
به شیرنی ، لێوی شەکه‌رت
ده‌ژیێته‌وه، به‌هاری من))
جا چی بڵیم، نه‌ما زمان
دڵه‌ته‌په و شک و گومان
ئاوێته بوون، هه‌ستم ڕمان
ژوان بوو، به لێره‌واری*من
له‌پڕ یه‌خەی، لێک دادڕان
ته‌می لەسه‌ر، چاوم سڕان
ویست و نه‌ویست، تێک هه‌ڵچڕان
ڕووخا کۆشک وته‌لاری*من:
((تۆ جوانترین، سێوت پێیه
شیرینی دوو، لێوت پێیه))
لەم گه‌شته دا، شاهید کێیه؟
دوو چاوی، نا له‌با ری من
کەوتمه به‌ندی، هه‌ست و جۆش
یه خسیری*، هه‌ستێکی نه‌خۆش
ڕما، نه‌ما، کوا ھیزر و هۆش؟!
چی بووبووه، دوچاری من؟!
چووبوومه ناخاترجه‌می
ئه‌فکارێکی، جه‌هه‌ننەمی
پشتم به جارێکی چه‌می
تێکشلەژا ، ستاری*من
**************
پیرێ له‌وێوه، ڕاگوزه‌ر
پیری، گه‌ڕیده و ده‌ربه‌ده‌ر
فه رمووی:(( مه‌که، ئه‌ی قوڕبه‌سه‌ر))
ئه‌وبوو، به به‌رده‌باری*من :
((که بوو، به هاو سه‌رینی تۆ!!
سه‌د ڕه‌نگی گۆڕی ژینی تۆ!!
سارێژ دەبی، برینی تۆ؟!!))
باش بوو به کێشه، کاری من!
پیره فەرمووی)) : لابه، لاده!
ئه وساری هەستی خۆت، باده
ئەوه له تۆ، زۆر ئیراده))
گرتی، په‌تی ئه‌وسار*ی من:
بچۆ بڵێ: (( نازداره‌که‌م
خولیای به‌شه نادیار*ه‌که‌م
هۆی باره ناله‌باره‌که‌م
تۆ قه‌ت نابی، به یاری من))
بڵێ: (( تۆ هی من نی گوڵم
جێگری شوێنێکه دڵم
تا ڕۆژێ دێ، نۆبەی گڵم
ده‌ژیێته‌وه، مه‌زاری من
تۆ هی من نی، هی تۆ هه‌وه
بڕۆ وەشوێن هی خۆت که‌وه
ئه‌مه زه‌وته، چه‌وته، خه‌وه
تۆش مه‌به‌ره، ناوبار*ی من
ته‌می سه‌ر دیده‌ت، لابه‌ره
هه‌ستت له‌وه بێ خه‌به‌ره
دڵی من هه‌ر، هی هاوسه‌ره
ئه‌و هی منه و هه‌ڤدار*ی من
که‌ژاڵه‌که‌م، ڕاستت ده‌وێ
ماڵ و منداڵم، خۆش ئه‌وێ
عیشق و ئه‌ڤین، ئه‌وا له‌وێ
یه‌کجار‌یه، بڕیاری من
شۆخی نیه، عیشق و ئه‌ڤین
به‌ڵێنه هه‌ر، بۆ یەک بژین
پێکه‌وه بین، قه‌ت نامرین
هۆی هه‌ر ئه‌وه، هه‌دار*ی من
بۆ داوی تۆ که‌وی بم من
که بۆ تۆ سه‌رنه‌وی بم من
ده‌سبه‌رداری ئه‌وی بم من
تۆش ناگه‌یه نوژدار*ی من))
*************
لەپڕ که ڕاپەڕیم، لەخەو
خەون و خەیاڵم، دا له کەو*
گوتم: ((که دڵمم، دا به ئەو
کوا لەنگەرم؟! حه‌شاری من؟!))
به دەنگی پیر، هاتمەوە هۆش
فه‌وتا، پەڕی، هەستی نەخۆش
ڕما، بیری داڵغه و پەرۆش
په‌ل بووم له دەس، ڕاویاری*من
پیره که هات و، دەرکەوت
بیری سەلامەت، سەرکەوت
پەڕی! فڕی! خڵت*و چەوت*
ژیایەوه ، ڕوخسار*ی من
پیری بەبیرم، چا بوو هات
به هاتنی، گرژی هه ڵات
ئۆقرەیی دامێ به خەڵات
چاک بوو به هۆی، گوهاری*من
ئه‌تۆ بڵێی، بێ ژه‌نگی من
پاک کاتەوە ڕووی لەنگی من
ڕاست کاته‌وه، ئاهه‌نگی من
لای به‌رێ کۆڵ و باری من؟!
خۆش گێشته جێگەی کاری من
موڕشیدی پیر، ڕێبواری من
حەق نیشتە سەر، پنداری من
گووفتاری من، کرداری من
فه‌رهه‌نگۆک:
گەنجە: گاڵتە و گەپ، شۆخی، جەفەنگ
نەیار : نەویست، دووژمن
بووار: شوێنێک بۆ پەڕینەوه، ڕێگەی ده‌رچوون و ڕزگاربوون
تەیار: ئاماده
لێرەوار: جەنگەڵ و دارستانی چڕ و پڕ، شوێنێکی ون(لێره‌دا: داوێک بۆ گرفتار کردن)
ڕاویار: ڕاوچی(شکارچی)
تەلار: کۆشک، کاخ
بەردەبار: ڕزگاری دەر(نه‌جات ده‌ر)
گوهار: گۆڕان ، ته‌غیر
هەدار: هێور بوونه وه ، ئارامشت
ئەغیار: کەسانی نامۆ و نەویست، بێگانه(اغیار – عربی)
ئه‌خه‌لست: رزگار ئەکرد(خه‌لستن : رزگار کردن)
یه‌خسیر: دیل ، ئه‌سیر
ستار: ئارامشت، ئارام گرتن، هێور بوونه‌وه، ره‌ها بوون له دۆخی بێ قه‌راری
دا له‌که‌و= (له‌که‌ودان ، له بێژنگ دان ،(لێره‌دا: جیا کرنه‌وه‌ی چاک و خراپ )
خڵت و چه‌وت = ناپاکی(لێره‌دا: ئه‌و به‌شه له بیری ناپاک که له نێو مێشک و ده‌روونماندایه)