ما 1746 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پێویستیی گەنج مانەوەی نووسەر

پێدەچێ تا تەمەن دەچێتە سەرەوە، بیرەوەرییەکان لە ژیاندا رۆڵێکی گرینگتر دەگێڕن. تا دەگەینە کاتێک کە ئیتر ژیان دەبێ بە بیرەوەری. وێنەی مرۆڤێکی پیر بێنینە بەرچاوی خۆمان کە بە تەسبێحک بە دەستەوە لەسەر سەکۆی بەر دوکانێک یاخود لە چایخانەیەک دانیشتووە و زۆربەی کاتەکانی تەژین لە کاوێژکردنەوەی رابردوو.

بەڵام ئەمە تەنیا وێنەی زاڵی تەمەنی مرۆڤ نیە. ئێمە لەسەردەمی گەنجیەتیش دەکرێ هەر بەو شێوازە سەرقاڵی داهاتوو بین. ئەوەیکە سبەی، دووسبەی و ساڵ و چەند ساڵی تر چی روودەدات و، ئێمە بەڵێنە بەرەو کوێ بچین.

لە راستیدا لە کاتی پیری، مرۆڤ سەرقاڵی ئەوەیە وا روویدا و لە کاتی لاویەتیشدا سەرقاڵی ئەوەی وا بەڵێنە رووبدات. لە هەر دوو حاڵەتدا زەمەنی دوورەدەست رۆڵی گرینگ لە ئێمەدا دەگێڕن.

رەنگە دڵەڕاوکێی مرۆڤێکی گەنج لە پیرێک زیاتر بێت بەو پێیەی داهاتوو لەبەر ئەوەی نەهاتووە، دەکرێ گەلێک ئەگەری لە خۆیدا حەشار دابێ، بەڵام رابردوو بە هەموو چاکە و خراپەکانی خۆیەوە ئیتر گوزەراوە و تەنیا بریتییە لە رووداوێک کە روویداوە.

بەڵام بۆ چیرۆکنووسێک تەنانەت لە کاتی پیریشدا رابردوو دەبێ بە چاوی داهاتووەوە بخوێندرێتەوە. گەر وا نەکا ئەوا تەسلیمی لۆژیکی زەمەن دەبێ و ناتوانێ رەچاوی گەمەی ئازادانەی ئیرادەی مرۆڤیان تیا بکا.

نووسەر دەبێ هەمیشە گەنج بمێنێتەوە!

سایتی قەڵەم

٩ مانگی یازدەی ٢٠٢٠

Svein Bolling - Tid, kunst til salgs i nettgalleriet

گەڕان بۆ بابەت