و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
دوای ئه‌وه ژووره‌كه ڕووناك بووه‌وه
په‌نجه‌ره‌م به كراوه‌یی جێهێشتبوو
مانگ هاتبووه ژوورێ، لێره بوو
دیار بوو شاد و هێمن
شه‌و و مانگ
ژاك بریڤێر
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌و شه‌وه ته‌ماشای مانگم ده‌كرد:
له‌به‌ر په‌نجه‌ره بووم
سه‌یریم ده‌كرد
پاشان په‌نجه‌ره‌كه‌مم به‌جێ هێشت
خۆم ته‌نها كرد و
نووستم.
دوای ئه‌وه ژووره‌كه ڕووناك بووه‌وه
په‌نجه‌ره‌م به كراوه‌یی جێهێشتبوو
مانگ هاتبووه ژوورێ، لێره بوو
دیار بوو شاد و هێمن
پێم خۆش بوو ختووكه‌ی بده‌م
به‌ڵام نه‌مده‌زانی چی بكه‌م
بێ جووله له‌وێدا مامه‌وه
سه‌یری ده‌كردم
زه‌رده‌مسكه ده‌بووه‌وه
ئه‌و ده‌مه نووستم.
كه هه‌ستامه‌وه
سپێده‌ی ڕۆژێكی دی بوو
له خۆر به‌ده‌ر
شتێك به‌سه‌ر ماڵانه‌وه نه‌بوو
* له ( هه‌ڵبژارده له شیعری جیهانییه‌وه) ی پۆل شاوول
كه ده‌زگای ( الحداثة) ی بێرووت ساڵی 1990 بڵاوی
كردووه‌ته‌وه كراوه به كوردی - بڕوانه ل 139