ما 7215 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

گۆڕینی ناو

گۆڕینی ناوی وڵاتان لە مێژوودا نموونەی زۆرە. تا ئیستا چەندین وڵات لە دونیا ناوی خۆیان گۆڕیوە. بۆ وێنە برمە بە میانمار، زئیر بە کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ، ئاپر ڤۆڵتا بە بورکینافاسۆ و هتد.

رەنگە یەکێک لەو شتانەی وا دەتوانێ بەرگری لە دەمارگژی لە بواری نەتەوەگەراییدا بکا، گۆڕینی ناو بێت. وڵاتان بۆ وێنە دەتوانن بە گوێرەی پلان هەر پەنجا ساڵ جارێک ناو بگۆڕن.

ناو کە دەتوانێ جۆرێک لە مێژویەکی نەگۆڕ لە شوناسدا پێک بێنێ، کاتێک دەگۆڕدرێ لەگەڵ خۆی جۆرێک لە هەستی تر لە ئێمەدا سەبارەت بە خۆی چێدەکا کە بۆ ئەوەی بتوانێ هەڵبداتەوە ئاستی دەمارگرژی پێویستی بە زەمەنێکی ترە. جا تا ئەو زەمەنەیش دێت بە گۆڕینی دووبارەی دیسان مرۆڤ دەخاتەوە بەردەم هەمان پرۆسەی دووری لە دەمارگرژی.

وەک دەزانین یەکێک لە کێشەکانی مرۆڤی سەردەم دەمارگرژی لە بواری نەتەوەییە. گۆڕینی ناو، مێژوویەک بە ناوی ناو دەسڕێتەوە کە دەتوانێ رۆڵێکی باڵا لەم حاڵەتەدا بگێڕێ.

ناوی وڵات دەتوانین بگۆڕین، بە بێ ئەوەی ناوی ئیتنیک یاخود نەتەوە بگۆڕین.

سایتی قەڵەم

٢٥ مانگی یازدەی ٢٠٢٠

گەڕان بۆ بابەت