رەسوڵ سەفەریانی

دێمە ژوورەوە هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم، بەڵام کەس نابینم. دادەنیشمە سەر کورسییەکەم و سەیرێکی تری چراکە دەکەم. کوژاوەتەوە. بەڵام من هەر هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. دەزانم ماریا لێرەیە. دەیدوێنم، بەڵام هیچ جوابێک نییە.

 

ماریا

رەسوڵ سەفەریانی

من ناوم ماتیلدایە و ماوەی حەوت ساڵە وەک پزشکی دەروون، واتە رەوانپزشک ئیش دەکەم. لەم ماوەدا سەدان کەسی جۆراوجۆرم بینیوە کە بۆ چارەسەری کێشە و موشکلە دەروونییەکانیان هاتوون بۆ لام. بەشێکی زۆریان توانیویانە بگەڕێنەوە دۆخی نۆرماڵی خۆیان. زۆریشیان هەر ئێشتاش لە ژێر چاوەدێری و دەرماندان. بەشێکیشیان خۆیان دەستیان هەڵگرتووە و ئیتر نەیانویستوە بەردەوام بن لە دەرمان و چارەسەری. من هەموو رؤژێک چەندین کەس دەبینم و پاشان لە پەروەندەکەیاندا بابەتە باس لێکراوەکان و دەرمانەدراوەکان دەنوسم. ئەمە هەم بۆ سابقەی نەخۆشەکە و هەمیش بۆ لەبیرمانەوەی خۆمان وەک دوکتور پێویستە و دەبێ بکرێت. هەموو جارێک بۆ پێش بینینی هەر نەخۆشێک پێداچونەوەیێک دەکەم بە نێو یاداشتەکانی پێشودا. جیا لەم ئەرکانە هەموو رۆژێک یەک دوو جار سەردانی مایلەکەم دەکەم بۆ خوێندنەوە مایلی نەخۆشەکانم. لەم بەشەدا زۆر کەس دەنووسن دەرمانەکانیان خەریکە تەواوبێت، داوای تازەکردنەوەی رەچەنەکانیان دەکەن، بڕێکیان ئاگادارم دەکەنەوە کە ناتوانن لە کاتی دیاریکراودا بێن و داوا دەکەم کاتەکەیان بۆ بگۆڕم.

دوێنێ مایلێکم لە لایەن ژنێک بە نێوی ماریا بەدەست گەیشتبوو کە نەمدەزانی بۆ وەڵامەکەی چی بکەم. ماریا کە سەرەتا هیچ لەبیرم نەمابوو کێیە مایلەکەی خۆی بەم شێوە نوسیبوو:

"ماتیلدای بەڕێز سڵاو!

وێڕای سپاس بۆ هەموو هاوسۆزییەکانت، دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە کە من ناتوانم لە کات و رۆژی دیاریکراو واتە ٢٥ی مانگی مارس سەعاتی ١٤ لەلای تۆ ئامادە بم. من ئێستا لە وڵاتی خۆمم و لەلای دایک و باب و خوشک و براکانم، بەڵام بڕیارم داوە بچم بۆ لای مێردەکەم و کوڕەکەم. دوێنێشەو ئەوان لەلای من بوون. تا بەیانی پێکەوە بووین. داوایان لێکردم هەر چی زووتر بچم بۆ لای ئەوان. بەراستی منیش زۆر بێتاقەتیانم و ناتوانم بێ ئەوان هەڵکەم. وتم با کاتە دیاریکراوەکەمان بدەی بە کەسێکی تر و بە فیڕۆ نەڕوات.

لەگەڵ رێزی دوبارەم

ماریا"

هەر وەک وتم سەرەتا زۆر ئاسایی هاتە بەرچام و تەنانەت لەبیریشم نەبوو ماریا کێ بوو. بەڵام کە چوومە سەر تەقویمی کارەکەم و سەیرم کرد و مەلەفەکەیم خوێندەوە، زۆر تاسام و نەمدەزانی چی بکەم. بۆیە دانیشتم بێ ئەختیار هەموو چرکە و کارەکانی دووا دیدارمانم هێنایە بەرچاو و نووسیمەوە کە ئێوەش بیخۆێننەوە. ئاخر دیدار لە بیرمە کە سەری کاتەکە چووم بە شوێنیا بۆ ژووری چاوەڕوانییەکە. دەمزانی وەک جارەکانی تر هەمیشە زوو دێت. دەمزانی ئینسانێکی زۆر کاتناس و رێک و پێکە. گەیشتمە بەر ژووری چاوەڕوانییەکە بینیم لەگەڵ ژنێک خەریکی قسەکردنە. بانگم کرد:

من ئەمەم وتوو بەرەو ژووری کارەکەم، کە تەنیا چەند مەتر لە ژووری چاوەڕوانییەکە دوور بوو، وەڕێکەوتم و ماریاش شوێنم کەوت. لەبەر درگاکە راوەستام و هاوکات کە وتم فەرموو بە دەسیش ئاماژەم بۆ نێو ژوورەکە کرد و درگاکەیم ئاوەڵاکرد. ماریاش کە دوو جاری تر هاتبوو بۆ ئێرە ئاشنا بوو بە ژوور و شێوازی دانیشتنەکە، بۆیە چووە ژوورەوە و کۆتەکەی دەستی هەڵواسی بە قولاپی جلەکەدا. پاشان لەسەر کورسییەکەی پەنای دیوارەکەی تەنیشت درگاکەدا دانیشت. منیش بەرانبەر بە ئەو، پشت بە پەنجێرەکە دانیشتم. مێزە گردە بچکۆلەکەش بە بەستەیێک دەستماڵ کاغەذی و دوو پەرداخ ئاو لەسەری لە نێوانیانماندا بوو.

من بۆ دەسپێک وتم. ماریاش وتی:

ماریا تۆزێک بیردەکاتەوە و پاشان دەڵێت:

لێرەدا دەمووچاوی ماریا  تێک چوو و لێوەکانی کەوتە لەرزین و چاوەکانی بەرەو سووری هەڵگەڕان و فرمێسکیان تێزا. بە دەنگی پچر پچر و لەرزۆک بەردەوام بوو و وتی:

گریانی ماریا بەردەوامە و منیش بێدەنگ سەیری دەکەم و هاوکات دەست دەبەم چەند دەسماڵی کاغذی لە قوتوەکە دەردێنم و ئاراستەی ئەوی دەکەم و حاڵەتێکی هاودەردانە گیانم دادەگرێت. هەوڵ دەدەم دڵداری ماریا بدەمەوە و دەڵێتم:

ماریا بەسەر قسەکەم دەسەلمێنێ و دەڵێت: بەڵێ، ئەو هاوڕێمە،  زۆر ژنی چاکە. زۆر ئاگای لێمە.

من بڕێک رادەمێنم لە باری دەروونی ماریا و بیر لەوە دەکەمەوە دەبێت ئەم بارودۆخە کار لەسەر خواردن و خەوتنی بکات و خراپی کردبێت. بۆیە بە نەرمی بابەتی ماڵەکە جێ دێڵم و دەپرسم:

من بە بیستنی کەمبوونی دەرمانەکان کورسییە چەرخدارەکە کە لەسەری دانیشتبووم بەرەو لای کامپیورەکەم کە لەلای چەپمەوە بوو، سوڕاندم و چوومە بەردەمی. هەڵم کرد و پاش بڕێک سەرو خوار کردن و کردنەوەی چەند پەنجەرە چوومە سەر لیستی دەرمانەکانی و سەیرم کرد کە چەند دەرمانی تری هەیە بۆیە وتم:

ماریا هاوکات لەگەڵ قسەکانی دەستی کێشا بۆ جانتاکەی کە لەبەردەمیدا داینابوو. لە عەرز بەرزیکردەوە و نایە سەر رانی و بە هەردوو دەست بڕێک بە نێویدا گەڕا و لە کۆتاییدا بەرگێکی حەبی دەرهێنا و بەرەوە من رایکێشا و وتی:

من بڕێک لە حەبەکان رامام و سەیرم کرد و بەر و پشتی بەرگە حەبەکەم خوێندەوە و زانیم چییە وتم: ئەمە پێوەندی بە باری نەفسیتەوە نییە، بۆیە دەبێت دوکتوری دەرمانگاکەت بۆت بنووسێت.

کاتێک ئەمەم بیست رووم کردە ماریا و بە نەرمی سەیرێکی روخساری ماریام کرد و بڕێک ڕامام. کەوتمە فکرەوە و  بێدەنگێێکی قورس باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشا. من بیرم دەکردەوە کە رەگی ئەم خەلەلە نەفسی و دەروونییە تەنیا لەم رووداوە نوێانەدا نییە. بۆیە زانیم کە تەنیایی دەتوانێت خەسارێکی گەورە لە ژیانی ئەم گەنجە بدات.  پاشان پێم وت: بیر لەوەدەکەمەوە کە چۆن دەتەوێت بەتەنیا لە خانوە نوێکەدا بە تەنیا بژیت. تەنیایی بۆ تۆ باش نییە.

ماریا کە هاوکات بە دەسماڵەکەی دەستی ئەسرینەکانی گۆی چاوی پاک دەکردەوە وتی: تەنیا نابم. یەکێک لە هاوڕێکانم دەبەمە لای خۆم. جیا لەوەش دەمەوێت بچمەوە بۆ وڵاتی خۆمان و ماوەیێک لەوێ لە لای دایک و کەسوکارەکەم بم تا بڕێک ئەهوەن دەبمەوە. پاشان ئەگەر بتوانم دایکم بانگ دەکەم و ڤیزای بۆ دەگرم کە ماوەیێک لێرە لەلام بێت.

ماریا ئەم رستانەی تێکەڵ بە گریان دەوت و فرمێسکەکانی پاش پڕکردنی گۆمی چاوەکانی بەگۆنایا شۆردەبوونەوە. لێرەدا نیشا خێرا دەسماڵێکم بۆ دەرهێنا و دامە دەستی و بە سەریش هاودەری و هاوخەمیم پیشاندا. پاشان ئەم پرسیارە لە مێشکمدا دروست بوو کە منیش پرسیم  و وتم:

ماریا لەبەر گریان نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات، هەر بەدەم پڕمەی گریانەوە وتی کاتێ مازیار رۆیشت منی ماچ کرد  و وتی من ئەڕۆم. کاتێ وای وت من زۆر شۆک بووم هەم لەترسانا و هەمیش لە ناراحەتیدا. دەمزانی ئەیەوێت چی بکات. وتم ئێمە قەولمان دابوو پێکەوە خۆمان بکوژین. داوام لێکرد نەڕوات. بەتەنیا جێم نەهێڵێت. بەڵام ئەو بە خێڕایی رؤیشت و نەمانتوانی پێشی پێ بگرین.هەمووی خەتای دوکتورەکە بوو، بڕیارێکی هەڵەی دا. هەڵە.

ئەمانەی وت و تەلەفونەکەی داخست و، منیش گریام. گریام چون دەمزانی ئەوە دوواجارە قسەم لەگەڵ بکات. ئەمزانی ئەچێ بۆ لای کوڕەکەمان و من بەجێ دێڵێت. ئەمزانی من تەنیاتر لە هەمیشە دەمێنمەوە.

ماریا ئەمجار گریانەکەی ئەوەندە قوورس و قووڵ بوو کە لە بیری نەمابوو لە کوێیە. دەنگی هەڵهێنابوو. بەرز ئەگریا بۆیە منیش چیتر نەمتوانی تەنیا لە سەر کورسییەکەمەوە هاودەردی بنوێنم و دڵیبدەمەوە، هەستام و چووم بۆ لای و تا ئاستی دانیشتنەکەی ماریا نوشتامەوە و ماریام لەباوشگرت و سەری ئەوم نایە سەرشانی خۆم و بەدەستێکم دەستم بە سەر و قژە رەشە گەشەکانی ئەودا ئەهێنا و لەگەڵی گریام. ئەم ئامێزە چەند دەقەێکی خایاند تا هەنیسکەکانی ماریا ئارام بوونەوە و دەنگی وردە وردە دابەزی. پاشان بڕێک خۆم کێشا دواوە و بە هەر دوو دەستم هەر دوو روومەتی ماریام گرت و ناوچاوانیم ماچ کرد و ئیتر دەستەکانم کشانەوە و ماریا بە چاوە سوڕهەڵگەڕاوە تەڕەکانییەوە مایەوە لەسەر کورسییەکەی و چەند جار سپاسی منی کرد.

من هاتمەوە سەر کورسییە چەرخدارەکەم و رووبەڕوویی ماریا دانیشتم. لەوێوە بڕێک رووانیمە ماریا و پاشان بە نەرمی وتم: دەزانم سەختە، تێدەگەم ئازارێکی قوورسە. حەزدەکەم زۆرتر گوێت لێبگرم، بەڵام بەداخەوە کاتەکەی ئەمڕۆمان کۆتایی هاتووە و من وام لە بیری کاتێک بۆ داهاتوو، پێم وایە بیخەینە پاش گواستنەوەت بۆ خانوە تازەکەت. با بزانین ئەوکاتە چۆن دەبیت.

ماریا کە ئێستا خەریک بوو وردە وردە هێمن دەبووەوە و دەگەڕاوە سەر دۆخی نۆرماڵی خۆی.و فرمێسکەکان وەستابوون و چاوەکانی بەرەو وشکبوونەوە دەچوون و سوریەکەی چاوی  پاشەکشێی کردبوو، بە دەنگێکی تا رادەیێک نۆرماڵ هاتە جواب و وتی:

من لەگەڵ بە تەکاندانی سەر وام پیشاندا کە تێگەیشتم. هاوکاتیش کورسییەکەم روو بە کامپیوترەکە وەرگێڕا و پاش دیاریکردنی کات و رؤژەکە، لەسەر کارتێکی ویزیتی خۆم بۆم نووسی و دامە دەستی ماریا و وتم بزانە ئەو تاریخ و سەعاتە چۆنە.

ماریا وەری گرت و سەیری کرد و وتی: "زۆر باشە، ئەگەر نەچووم یان چووم و نەمتوانی ئەو رۆژە بێمەوە بۆلات ئەوە بە دڵنیاییەوە ئاگادارت دەکەمەوە. تەنانەت ئەگەر لەدەرەوەی وڵات، واتە لە سەفەریش بووم، حەتمەن دڵنیابە  ئاگادارت دەکەمەوە.

منیش ویرای سپاس وتم: منیش وەک هەمیشە رۆژێک پێشتر sms ی بیرخەرەوەت بۆدەنێرم. بەشەرتێک ئەم رەقەمەت چالاک بێت.

ماریا کە وردە وردە خەریک بوو بە لەبەرکردنی کۆتەکەی و هەڵگرتنی جانتاکە خۆی بۆ چوونەدەرەوە ئامادە دەکرد، وتی: دڵنیا بە من ئەم تەلەفوون و رەقەمەم هەر چالاک دەهێڵمەوە بۆ ئەوەی پێوەندیم لەگەڵ هاوڕێکانم بەردەوام بێت و نەپچرێت.

ماریا ئەمەی وت و دەستی خواحافیزی لەگەڵم لێدایەوە و سپاسی کرد و ژوورەکەی بەجێهێشت.

ئەمە هەموو رووداوەکانی دووا دیدارمان بوو. ئێستا تەنیا یەک رێگە لەبەردەمی خۆمدا دەبینم. ئەویش ئەوەیە کە من وەڵامێک بۆ مایلەکەی بەڕێ بکەم، بەوهیوایە مابێت و جوابێکم بۆ بنێرێت.بەم شێوە دەمەوێت بۆی بنوسم.

 

"ماریای خۆشەویست سڵاو!

کە مایلەکەتم خوێندەوە ترس و دڵەڕاوکێك دایگرتم. نەمدەزانی چی بکەم. لە نێو وڵات نەبووی کە دایەرە بەرپرسەکان ئاگادار بکەمەوە و هەوڵێک بۆ پێشگرتن بە رووداوەکە بدەم. هیوادارم هیچ رووینەدابێت و دیسان بتوانم بتبینمەوە. من ئەو کاتە دیاریکراوە نادەم بەکەس و لایشی نابەم هیوام دیدارتە.

بە هیوای دیدارت

ماتیلدا"

ئێستا نزیکەی مانگێک لە ناردنی مایلەکەم بۆ ماریا تێپەڕیووە و تا ئەمڕۆ کە رۆژی دیاریکراومانە هیچ  جوابێکم بەدەست نەگەیشتووە. لەم ماوەدا من زۆر زیاتر لە جاران هەوڵم داوە مایلەکان چێک بکەم و بیانخۆێنمەوە تەنیا بەو هیوا کە هەواڵێک لە زیندووبوونی ماریا بگاتە دەستم. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا کە بۆ قەرارەکەمان تەنیا چەند دەققەی ماوە هیچ نیشانەیێک لە زیندوو بوونیم نەبیستوە و نەبینیوە. ئیتر وادیارە دەبێت تەسلیم بم  بڵێم بەداخەوە  ئەوەی پێشوو دووادیدارم لەگەڵ ماریا بووە. ئاخر ماریا هەمیشە وەختشناسانە لانیکەم چارەکە سەعاتێک زووتر لێرە ئامادە دەبوو و خۆی بە بەشی راگەیاندن ئێرە دەناساند، من ئەمەم لە هەموو چاوپێکەوتنەکانمدا لە رێگەی گلۆپە سەوزەکەی  کامپیوترەکەمەوە دەبینی کە بە هەڵبوونی پیشانی ئەدات کە نەخۆشەکەم هاتووە و خۆی بە بەشی راگەیاندن ناساندووە. ئێستا سەعات رێک دووی دوانیوەڕۆ، واتە ١٤ پیشان دەدات کە هێشتا... نا سەبرکەن شتێکی سەیرم بینی، زۆر سەیرە هەر ئێستا چراکەم هەڵ بوو. بە پەلە. ئەچم بۆ ژووری چاوەڕوانییەکە. جەستەم پڕە لە هەستێکی سەیر، دڵم زۆر خێرا لێدەدات و جۆرێک گەرمای نەرم لەشمی داگرتوە و ئارەقەیێکی هەڵمئاسا نیشتوەتە جەستەم. لە ژوورەکە چەند کەسێک دانیشتوون. سەیری دەموچاوەکانیان دەکەم هیچیان ئەو نین. بەڵام بۆ دڵنیایی بانگی ناوەکەی دەکەم.  کەس وەڵام ناداتەوە. دەچم لە کارمەندەکانی بەشی راگەیاندن دەپرسم. ئەوانیش دەڵێن کەسمان نەبینیوە کە خۆی بەو ناوە لێرە ناساندبێت. بۆ دڵنیایی جارێکیتر دەچمەوە ژووری چاوەڕوانییەکە و بانگ دەکەم"ماریا". بەڵام کەس نییە. دەگەڕێمەوە بەرەو ژووری کارەکەم، درگاکە کە من دامخستبوو بە کراوە دەبینم. پێم سەیرە بەڵام دایدەنم بەوەی کە بە پەلە بووم و لەبیرم چووە.

دێمە ژوورەوە هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. بەڵام کەس نابینم. دادەنیشمە سەرکورسییەکەم و سەیرێکی تری چراکە دەکەم. کوژاوەتەوە. بەڵام من هەر هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. دەزانم ماریا لێرەیە. دەیدوێنم، بەڵام هیچ جوابێک نییە. قورسایی بوونی کەسێک هەر ماوە. ترسێکی دڵتەنگیهێنەر دامدەگرێت. بێدەنگ دەگریم، دەگریم و دەگریم. هەست دەکەم جەستەم ئارام بوو و قورساییەکە نەما. سەیری سەعاتەکەم دەکەم  دەبینم کاتی نەخۆشی دواترە. چراکە سەوزەکەم هەڵە. خۆم گورج دەکەمەوە و دەموچاوم دەشۆم و دەچم بە شوێن نەخۆشەکەی دوای ماریادا.