ما 3186 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کێین و بەرەو کوێ

چیرۆک گێڕانەوەی نەهامەتییەکان، دژوارییەکان و خەونەکانی مرۆڤە. بۆیە کاتێک دەیخوێنینەوە دەبینین زیاتر بریتییە لە گێڕانەوەی ژیانی مرۆڤە ئاساییەکان، واتە ئەوانەی راستەوخۆ دەرگیری کێشەکانی ژیانن و خەونی دەربازبوونیانە لێیان.

بەڵام ئەمە تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی نیە. زۆر جار بۆ ئەوەی بتوانین ئەمە بنوێنینەوە، دەبێ چیرۆکی ژیانی مرۆڤە دەسەڵاتدارەکانیش بگێڕینەوە. چونکە لەم رێگایەوە دەتوانین جوانتر وێنای دۆخەکە بکەین. لە راستیدا لە رێگای هاودژیی نێوان ئەم دووانەوە باشتر بە مەبەست دەگەین.

دیارە دەبێ ئەوەیش بڵێین کە لۆژیکی ژیان، مەیلی مرۆڤە بۆ ژیانێکی ئاسوودە و ئارام. بۆیە لەوە ناچێ دەسەڵات خۆی لە خۆیدا ئامانج بێت. جا دەتوانین بڵێین بانمرۆڤەکانیش بە جۆرێک گیرۆدەی دۆخی خۆیانن.

دەتوانین بڵێین چیرۆک گێڕانەوەی خەونی مرۆڤە بۆ ئەوەی هەر هەموومان بە شێوەی ئاسایی بژین. شێوازێک کە هەتا هەنووکە دەستی نەداوە و مرۆڤ لە نێوان بەرداشی رووداوەکان بەردەوام بووەتە قوربانی.

بەڵام چیرۆک سەبارەت بەم راستییە ئاگادارمان دەکاتەوە. پێمان دەڵێ لە بیرمان نەچێ کێین و دەمانەوێ بەرەو کوێ بڕۆین.

سایتی قەڵەم

١٩ مانگی یەکی ٢٠٢١

 

گەڕان بۆ بابەت