ما 7957 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هونەری راگرتن

رەنگە راگرتنی دەستکەوتەکان یاخود بەردەوامبوون لە پاراستنیان لە گەیشتن بە خودی ئەوان گرینگتر بێت. لێرەدا هونەرێک خۆی پیشاندەدا کە جیاوازە لە هونەری پێ گەیشتن پێیان.

رەنگە هەموو جیاوازییەکە لەوەدا بێت کە ئەمجارە ئێمە لە پێوەندێکی سەرتاسەر رۆمانسی نین لە گەڵیا و زیاتر لە هەڵسوکەوتێکی واقعیانە و رووبەڕووداین کە تەواو جیاوازە لە دۆخی پێشوو. ئەمجارە هیچ لەمپەرێک لە نێوان ئێمە و ئەواندا نیە و هەموو شتێک تا ئەوپەڕی خۆی راستەوخۆیە.

وەها دۆخێک دەبێتە هۆی ئەوەی ئێمە ناسینێکی باشترمان لەگەڵ خودی دەستکەوتەکان هەبێ و ئیتر کەم و کوڕییەکانیان باشتر و زیاتر دەردەکەون. چ لەواندا و چ لە خۆماندا.

هونەری راگرتنی دەستکەوتەکان چ لە بواری ژیانی شەخسی و چ لە بواری گشتی و کۆمەڵایەتیدا زۆر فاکتەری تر دێنێتە ئاراوە کە یەک لەوان هونەری فێربوونی ژیانی درێژخایەنە لەگەل دەستکەوتدا. داخۆ ئێمە ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە تەمەنێکی درێژ لەگەڵیا بژین و، جۆرێک لە وەڕەزی بەسەرماندا زاڵ نەبێ؟

مرۆڤ چەندە خاوەن نۆستالۆژیایە ئەوەندەیش سەرنجی بەرەو داهاتووە. هونەری راگرتن لە راستیدا بریتییە لە پەیداکردنی باڵانسەیەک لە نێوان ئەم دوو حاڵەتەدا.

٢٦ مانگی یەکی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت