ما 7667 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

رۆژێک شامراد لە کاری پاڵیشگا گەڕایەوە بینی وا سامی کوڕی خەریکی دروستکردنی ئەلکولە، بە بینینی سامی شامراد چاوی پەڕیە پشتی سەری دەستبەجێ تۆڕە بوو دەستی کرد بە جنێو دان بە سامی و پێگووت دەزانم مام حەنا فێری دروست کردنی عارەقی کردووی لە لایەکی ترەوە حەزت لە کچەکەیەتی.

خێزانی مام حەنا

هاوڕێ نەهرۆ  

مام حەنا کابرایەکی مەسیحی بوو، دوو کچی هەبوو بە ناوەکانی ماریاو ئیڤا. هەردوو کچەکەی زۆر جوان و ناسکۆڵەو زیرەک بوون، وەک تاقە خێزان لە گوندێکی موسەڵمان دەژیان، زۆر کەس میژووی جێگیربوونی مام حەنایان لەم گوندە نەدەزانی، گوندەکە پتر لە چوارسەد ماڵ دەبوو، گوندەکە لە دوو گەڕەک پێکهاتبوو، گەڕەکی سنیەکان و گەڕەکی شیعەکان، مام حەنا لە گەڕەکی شیعەکان دەژیا، هەموو جارێ مام حەنا دەیگووت لەباتی شیعەو سونە لە ئاینی مەسیحی دا ئەرثەدوکس و کاثولیک هەن، مام حەنا کاثولیک بوو، هەموو رۆژێ یەکشەممە مام حەنا دەچوو بۆ کڵیسا، کڵیساکە لە گەڕەکێکی شار بوو، دوو کیلومەتر لە گوندەکەیانەوە دوور بوو، خەڵکی گوندەکە ڕێزێکی زۆریان لە مام حەنا دەنا، کاتێ مناڵەکانی لە قوتابخانە بوون، لە وانەی ئاین مامۆستا پێدەگووتن، دەتوانن دەرچنە دەرەوە، ئەوانیش بە هێمنی دەردەچوون، ماوەی چل و پینج دەقیقە لە گورەپانەکە دادەنیشتن، مام حەنا دەست ڕەنگین بوو وێرای ئەوەی عارەق و شەرابی لە ماڵەوە دروست دەکرد، شارەزاییەکی باشی هەبوو لە گرتنەوەی پیرفیوم، رۆنی گوڵی دەهینا بەڕێژەی یەک بۆ سێ لەگەڵ ئەلکول تێکەڵی دەکرد و بە نرخێکی هەرزان دەیفروشت هەروا سەری لە چاککردنی رادیو و تەلەفزیون دەردەچوو، ئەم پێشەیەش بە هۆی براکەیەوە فێر ببوو، براکەی ئەندازیاری کارەبا بوو لە بەغدا، ئەوەندە خولیای کارەبا بوو ناوی منداڵەکانی نابوو، دایۆد و ترانسستور، ماڵیکی دراوسێ مام حەنا هەبوو نێوی شامراد بوو، شامراد لە پاڵیشگای نەوت ئیشی دەکرد وەک باغچەوان، شامراد کوڕیکی هەبوو بە نێوی سامی هاوپۆل بوو لەگەڵ ماریای کچی مام حەنا، کاتێ لە قوتابخانەی سەرەتایی بوون پێکەوە دەیانخوێند تا لە ناوەندی جیا بوونەوە ماریا چوو بۆ ئامادەیی کچان و سامی ییش چوو بۆ ئامادەیی کوڕان بەڵام وەک دوو هاوڕێ نیوانیان زۆر باش بوو بەشیوەیەک خوشەویستی لە دڵی هەردووکیان چەکەرەی کرد بوو، تا رۆژێکیان سامی بەنامەیەک هەڵویستی خۆی روون کردبووەوە بەرانبەر ماریا و نامەکەی ڕادەستی ماریا کرد، ماریا لە ماڵەوە نامەکەی سامی یی خوێندەوە لە خۆشیا فرمێسک لە چاوانیا زا. بێ ئاگا لەوەی ماریا مەسیحی یە و سامی ییش موسەڵمانە لەوانەیە کۆسپ و تەگەرە بێتە پێشیان، سەرەتای خوشەویستی سامی بۆ ئەم خێزانە دەگەرێتەوە بۆ ئەو رۆژەی کە لە ناوەندی دەیخوێند، زستانێکی تووش بوو بارانیکی زۆر دەباری چونکە پێڵاوەکەی کون بوو ئاوی زۆری تێ چوو بوو هەروا مارکەی کڵاوەکەی خەریک بوو بکەوێ لە رێگای گوند تووشی مام حەنا بوو، مام حەنا پێگووت، کوڕم بۆ دەلەرزی؟ سامی لە وەڵامی دا گوتی، پیڵاوەکەم کونەو ئاوی تێ چووە، مام حەنا پێگووت کوڕم وەرە بۆ ماڵەوەمان تاوەکو پیڵاوەکەت چاک بکەم و مارکەی کڵاوەکەتیش خەریکە بەرئەبێتەوە ئەوەشت بۆ چاک ئەکەم، مام حەنا لە ماڵەوە دەمانچەی سلیکۆنی هەبوو بە کارەبا ئیشی دەکرد، سەرەتا گەرمی کرد و بە دەرنەفیس وردەبەردی نێو کونی پێڵاوەکە دەرهیناو پری سلیکۆن کرد هەروا مارکەی کڵاوەکەشی بە هەمان (لیم) چاک کرد، ئەو رۆژە سامی زۆر خوشحاڵ بوو، لەو رۆژە بەدواوە سامی بەچاوێکی ڕیزەوە سەیری مام حەنای کرد دواتر کە تەمەنی هەڵکشا عاشقی ماریا بوو، ماریا وەڵامی نامەکەی سامی نەدایەوە، زۆر دڵنیا نەبوو لە ڕاستگۆیی سامی ئاخۆ لە دوا رۆژ دا ئەیهێنێ یان نە. سامی و ماریا لە دوا ساڵی قوناغی ئامادەیی لەسەربان سەعییان دەکرد ئەوە بوو ماریا دەرچوو ئاکام لە پەیمانگای مامۆستایان وەرگیرا بەڵام سامی دەرنەچوو تەنانەت بۆ ساڵی دووەمیش هەر دەرنەچوو هەر بۆیە شانی دایە بەر کریکاری رۆژانە تاوەکو هاتنی کاتی سەربازی، ئیوارەیەکی رۆژی هەینی سامی دەیویست عارەق لە مام حەنا بکڕێ بەڵام مام حەنا پارەی لێ وەرنەگرت، ئیدی سامی لەگەڵ دوو برادەری دیکەیا ئیوارەی رۆژی هەینی خۆیان مەست کرد، کاتێ سامی مەست دەبوو وێنەی ماریا لە ئەندیشەیا بەرجەستە دەبوو، برادەرەکانی ڕازی دڵی سامی یان دەزانی.

رۆژێکیان سامی بە مام حەنای گووت، مامە گیان حەز دەکەم فێری دروستکردنی عارەقم بکەیت تا وەکو چی دیکە بە بەلاش لە تۆی وەرنەگرم. مام حەنا قسەکەی بەدڵ بوو گوتی کوڕم زۆر ئاسانە هەمووی دوو قوناغە، قوناغی ترشاندن (تخمیر) قوناغی دڵۆپاندن (دیستیلەیشن) بۆ قوناغی ترشاندن پیویستت بە دەبەیەکە، قەباغەکەی بە دەمبووس کون کەیت چونکە کاتێ شلەو ڕازیانە دەکەیتە ناو دەبەکە لەگەڵ هەویرترشا دەبێ دەبدەبەیەک کون کەیت و بیکەیتە سەری دەبەکە تاوەکو دووی ئۆکسیدی کاربۆن دەرچی و ئۆکسجینییش نەیەتە ژوورەوە لە بیرت نەچێ بە پارچە قوماشی دایپۆشی دوای هەشت رۆژ پێدەگا ئەوجا قوناغی دڵۆپاندن دێت لێرەدا پیویستت بە مەنجەڵێکی هەڵم پەستە لەگەڵ پینج مەتر بۆڕی مس، بەشێوەیەکی بازنەیی، ئەڵقە ئەڵقە بۆڕیەکە ئەچەمێنیتەوە لە نێو بوتڵێکی پینج لیتری نایلون، دەبێ ئەم بۆتڵە کاتێ دڵۆپاندن بە فری تیا بێ. سەرێکی بۆڕیەکە قایم دەکەی لەگەڵ کونی مەنجەڵەکەو سەرەکەی تریش ئەلکولی لێ دائەبەزێ لەکاتی پیویست، لە بیرت نەچێ کە پازدە دڵۆپی یەکەم دەبێ بیرێژی چونکە میناتولی زیان بەخشە. بەڵام باوکت قەبوڵ دەکا تۆ ئەلکول لە ماڵەوە دروست بکەیت من شامرای بناسم قبوڵ ناکا، سامی بەوردی گوێی لە مام حەنا ڕاگرتبوو گووتی، ئەگەر باوکم قسەی کرد دەڵیم ئاوی گوڵ دەگرم ئیدی دوای سێ ساڵ ماریا بوو بە مامۆستا وسامی ییش چوو بۆ سەربازی لە کاتێ سەربازی دا سامی بەشداریی کرد لە تاقی کردنەوەی دەرەکی بەم شێوەیە پۆلی شەشی تەواو کرد و دوای بیست وسێ مانگ ئەرکی سەربازی بەجێگەیاند و گەڕایەوە گوندەکەیان لەم دەمەدا دەستی کرد بە دروستکردنی دەزگای ترشاندن و دڵۆپاندن، سەرەتا باوکی قسەی نەکرد بەڵام دوای ماوەیەک شامراد هەستی بە بۆنی عارەق و ئەلکول کرد لەم دەمەش مقۆ مقۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە سامی دەیەوێ داخوازی ماریا بکا، رۆژێک شامراد لە کاری پاڵیشگا گەڕایەوە بینی وا سامی کوڕی خەریکی دروستکردنی ئەلکولە، بە بینینی سامی شامراد چاوی پەڕیە پشتی سەری دەستبەجێ تۆڕە بوو دەستی کرد بە جنێو دان بە سامی و پێگووت دەزانم مام حەنا فێری دروست کردنی عارەقی کردووی لە لایەکی ترەوە حەزت لە کچەکەیەتی بۆیە دەبێ یان من لەم ماڵە بم یان تۆ، سامی ییش بە دڵشکاوییەوە ملی رێگا گرتەبەر چوو بۆ ماڵی پورەکەی چەند شەوێک لە ماڵی پورەکەی دەخەوت، لەم بەینە شامراد سەردانی سەیدی حوسەینەیەی کرد لە شارو پێ ڕاگەیاند کە سامی کوڕم زیز بووە، سەیدی حوسەینیە دەستێکی بەڕیشیا هێناو بە هێمنی گووتی ئەتوانم هۆیەکەی بزانم؟ شامراد لە نوکەوە کێشەکەی گێڕایەوە سەڕەڕای هەمووشتی داوای داخوازی کچەکەی حەنام لێ ئەکا، سەید لە وەڵام دا گووتی هەموو کێشەیەک چارەی هەیە، یەکەم پەیغەمبەر پینج لە ژنەکانی یەهودی بوون هەروا ماریا قوبتییش مەسیحی بوو. دوایی سەبارەت بە ئەلکول دروست کردن ئەگەر ئینسان (معتاد) نەبێ کێشە نییە، لەو دونیاش خوا بەڵێنێ جۆگەی شەرابی پێداوین بەم شیوەیە قینا عەتی بەشامراد هینا کە شامراد گەڕایەوە ماڵەوە ژنەکەی بانگ کردوو پێگووت من زوڵم لە کوڕەکەم کردووە بچوو بەدوایا بهێنەرەوە، بەم شێوەیە سامی یان ئاشت کردەوە دوای چەند رۆژێک داخوازی ماریایان بۆ کرد ئیدی سامی و ماریا بوون بە ژن و مێرد ئیدی سامی زیاتر هەڵی بۆ رەخسا شارەزایی لە دروست کردنی ئەلکول و گرتنەوەی پیرفیوم پەیدا بکا، رۆژێکیان مام حەنا پێگووت ئەگەر دەتەوێ رێژەی ئەلکول بزانی دەبێ جیهازێک بکڕی بە نێوی هایدرومیتر، شەرابیش هەرچەندە بمێنێتەوە تامەکەی خۆشتر ئەبێ. چڕی ئەلکولیش لە چڕی ئاو سووک ترە هیوادارم جاریکی تر یاسای ئەرخەمیدیس بخوێنێتەوە ئەگەر خوا یار بێ فێری چاککردنی رادیۆ وتەلەفزیونیشت دەکەم.

گەڕان بۆ بابەت