ما 2849 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم


ریچارد براتیگان
لەئینگلیزیەوە: عەتا میرەکی

حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.

 

 


پێش چەند ساڵێ (شەڕی دووەمی جیهانی) لە مۆتێلێکدا لە پاڵ کارخانەیەکی بەستەبەندی "سویفت" یان باشترە بڵێم کوشتارگایەکدا دەژیاملەوێ بەرازیان کوشتار دەکرد، سەعات بە سەعات، رۆژ لەدوای رۆژ. مانگ لەدوای مانگ تا بەهار دەبووە هاوین و هاوین دەبووە پایز. کاتێ سەری بەرازەکانیان دەبڕێ دەنگی ناڵەیان بەرز دەبۆوە، رێک دەتکوت ئۆپێرایەکە و لە شوێنی زبڵەکاندا بەڕێوە دەچێ. وا بیرم دەکردەوە کە کوشتنی ئەو بەرازانە لەگەڵ سەرکەوتن لە شەڕ دا پێوەندی هەیە. پێم وابێ ئەو بیرکردنەوەیە لەبەر ئەوە بوو کە هەموو شتێک پێوەندی هەیە بە شەڕەوە.
حەفتەی یەکەم و دووەم کە لەو مۆتێلەدا بووین زۆر ئازاردەر بوو. دەنگی ناڵەیان دەبووە هۆی بێزاری، بەڵام دوایی لەگەڵی راهاتم وەکوو هەر دەنگێکی تر: نەغمەی باڵندەیەک لەسەر دارێک یان فیکەی بانگهێشت بۆ خواردنی نەهار یان دەنگی رادیۆ یان دەنگی تێپەڕینی لۆرییەک یان دەنگی ئینسان یان کاتی بۆ خواردنی شام بانگت دەکەن، یان هەر دەنگێکی تر.
"دوای شێوکردن کایە بکە!"

هەرکاتێ دەنگی ناڵەی بەرازەکان نەدەما، ئەو بێدەنگیە مانای ئەوە بوو کە یەکێک لە ئامێرەکان پەکی کەوتووە.

گەڕان بۆ بابەت