بەنگین بیرۆت

ئەو نووسەرە مەزنە لەگوزەرانێکی سادە و هەژارانەدا ژیاوە، بەڵام هەژاری ڕێگەی ئەوەی لێ نەگرتووە تا ڕادەی خنکان، لەبەحری ژیان قووڵ بێتەوە. جگە لەوەی هەموو بەیانیەیک دەینووسی، لەکافێیەکانیش دادەنیشت و بەدەم قاوە دەخواردەوە چیرۆکی دەنووسی، سەیری کچە جوانەکانیشی دەکرد و پێیان سەرسام بوو. 

 

"لەگەڵ خۆشەویستتدا نەبێت، هەرگیز لەگەڵ کەسدا سەفەر مەکە"

 

(ئێرنست هەمنگوەی) دەڵێت: " بڕوام نەدەکرد هیچ کەس بەهیچ شێوازێک بتوانێ بنووسێت، ئەگەر هەموو توانای خۆی نەخاتە کار بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە بنووسێت. دەشڵێت زۆرجار، تا پەڕەگرافێکم دەنووسی، هەموو بەیانییەکەم بەکارەوە دەبرد".

هەندێک جار، کە دەستم بەچیرۆکێکی تازە دەکرد و نەم دەتوانی لەسەری بەردەوام بم، دەمگوت نیگەران مەبە. تۆ پێشتر هەمیشە نووسیوتە و ئێستایش هەردەنووسی. وەختێکیش دەم نوسی، بۆ من وا پێویست بو، دوای نووسین بخوێنمەوە. ئەگەر هەر خەریکی بیر لێکردنەوەی بویتایە، ئەو شتەت لێ ون دەبوو کە دەتنووسی.

هەمنگوەی دەڵێت:" کەسێک کەوتە باسکردنی نووسینەکانم و من ئیتر گوێم لێ نەگرت. هێڵنجم دەهات خەڵک لەبەردەم خۆمدا باسی نووسینەکانم بکەن".

ئەو نووسەرانەی کتێبەکانیان دەدەن بەم و بەو، هەمنگوەی دەربارەی کتێبەکەیان دەڵێ هەر بەوە دا دەزانیت بێبەهان.

ئەم کتێبە "پاریس جەژنی نەبڕاوە" کە لەبارەی ساڵانی 1921بۆ1926ی پاریسەوەیە و هەمنگوەی یاداشتی کردووە، دەڵێت: " ئەگەر خوێنەر پێی باشتر بێت، دەشێ ئەم کتێبە بە ڕۆمان دابنرێت".

ئەو نووسەرە مەزنە لەگوزەرانێکی سادە و هەژارانەدا ژیاوە، بەڵام هەژاری ڕێگەی ئەوەی لێ نەگرتووە تا ڕادەی خنکان، لەبەحری ژیان قووڵ بێتەوە. جگە لەوەی هەموو بەیانیەیک دەینووسی، لەکافێیەکانیش دادەنیشت و بەدەم قاوە دەخواردەوە چیرۆکی دەنووسی، سەیری کچە جوانەکانیشی دەکرد و پێیان سەرسام بوو. هەمنگوەی دەڵێ: " بەیانییەک چوومە کافێییەک دەمێک بو دەستم بە نووسین کرد بوو، سەرم هەڵبڕی کچێک هاتە کافێکە و بە تەنیا لەسەر مێزێک، لەبەر پنجەرەکەدا، دانیشت. کچەکە زۆر جوان بوو، بەودەمو چاوەیەوە، کە هێندە تەڕ و تازە بوو، ئەگەر سکە لە گۆشتی ساف و پێستێکی بارانشۆردوو لێ بدرایە، دەتگوت سکەی تازە لێدراوە، قژیشی وەک باڵی قەلەڕەش تۆخ و تیژ و لار بەسەر گۆنایدا بڕدرابوو".

هەمنگوەی پێش ئەوەی وەک ڕۆماننووس بناسرێت چیرۆکنووس بوو، پێش ئەوەی چیرۆکنووسیش بێ ڕۆژنامەنووس بوو، یاخود لەگەڵ پیشەی ڕۆژنامەوانیش چیرۆکی دەنووسی.

خواردن و خواردنەوە، نووسین و خوێندنەوە، گەشت و گەڕان و سەردانی بەردەوام بۆ کتێبخانەکان بۆ ئەو چێژبەخش بوون.

ئەم کتێبە بۆ نووسەرانی چیرۆکنووس و قەڵەمی تازە پێگەیشتوو، کاریگەرە تا بزانرێت نووسەرە مەزنەکان چۆن نووسیویانە و چۆن ژیاون و ژیانی ئەدەبیان چۆن بووە.

من ئەو کتێبە ئەفسوناوییە نایابە بە کەمترین ماوە خوێندەومەوە و چێژی تایبەتی خۆی هەیە. دەستخۆشی لە وەرگێڕەکەی ( ژوان جەلال) دەکەم.

 

ئەم کتێبە بە کوردیەکی ڕەوان و بێ گرێ ( ژوان جەلال) لە ئینگلیزیبەوە وەری گێڕاوە بۆ کوردى و ناوەندی (غەزەلنووس)یش چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

بازدید: 1044