و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
كتێبه‌كانی مێژوو قه‌حپه‌ن
شه‌هیده پیرۆزه‌كان له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌نێژن
شایه‌ده ساخته‌كانیش ده‌هێڵنه‌وه.
چه‌ندی شیعرێكی دی له شاعیری ناسراو
(عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی)یه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
نه‌ی
نه‌ی ده‌گری: ئه‌وه دارستانن گه‌وره‌م
له ناخی قووڵی زه‌ویدا به دوای خۆراكیدا ده‌گه‌ڕێ
نه‌ی ده‌گری: ئه‌وه باهۆزی پایزه
نه‌ی ده‌گری: ئه‌وه قولله‌كانن ئاگریان گرتووه
نه‌ی: مرۆڤێك به‌ره‌نگاری مه‌رگی ده‌بێته‌وه
مه‌رگی سرووشت و وه‌رزه‌كان .
سترانبێژی كوێر
باران به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانی تاران دا ده‌بارێ
باران و بۆرژان و
هه‌وری ترس
په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن
به‌ڵام سترانبێژی كوێری مه‌رگ
گۆرانی بۆ مردووه كوێره‌كان ده‌چڕی .
له‌باره‌ی كتێبه‌كانی مێژووه‌وه
كتێبه‌كانی مێژوو قه‌حپه‌ن
شه‌هیده پیرۆزه‌كان له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌نێژن
شایه‌ده ساخته‌كانیش ده‌هێڵنه‌وه.
دیسان له‌باره‌ی كتێبه‌كانی مێژووه‌وه
كتێبه‌كانی مێژوو درۆزنن
ئه‌سكه‌نده‌ر قوتابی ئه‌رستۆ نه‌بوو
ئه‌و له جه‌للادێك زیاتر نه‌بوو
كه له پێناوی داگیركردندا
داگیری ده‌كرد
تا ئاره‌زووی
به خوێنی سه‌ربازه هه‌ژاره‌كان به‌دی بێنێ .
بۆ یه‌ڵماز گیۆنای
ژن و پیاوێك و شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له شه‌وی ئه‌نادۆڵ دا
به‌به‌ر ڕووناكییه‌وه
ژنه‌كه به ترسه‌وه ده‌ڵێ: (ئه‌و شه‌وه چییه؟)
شار و دێهات و گورگ له ژێر به‌فرا
له‌برسان ده‌لوورێنن
دووكه‌ڵی تونێله خواروخێچه‌كان و
كۆخه‌ی منداڵان و
شه‌وێك پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌ی لێ ده‌كرێ
پیاوه نووستووه‌كه به چرپه‌وه وتی: (شه‌و شه‌وه)
پیاوێكی دی له‌وپه‌ڕی فارغۆنه‌كه‌وه
له‌ژێر ڕووناكی خنكێنراودا نامه‌یه‌ك ده‌نووسێ و
گۆرانییه‌ك ده‌ڵێته‌وه
دوای شه‌ڕی دونیا له باڵكان دا بڵاو بوو
باس له خۆشه‌ویستییه‌كی نادیار و
په‌یامبه‌رێكی شاعیر ده‌كا
خه‌ڵكی شه‌یدای بوو بوون
پیاوێك لۆمه‌ی براده‌رێكی ده‌كا و ده‌ڵێ:
(ئه‌م دونیایه خایین و ئۆینبازه
به به‌ره‌واژی سواری پشتی كه‌رێ ده‌بێ)
ژنه‌كه به ترسه‌وه ده‌گری
پیاوی یه‌كه‌م سه‌ركۆنه‌ی ده‌كا و
پێی ده‌ڵێ: (ئه‌وه چییه؟
سپێده له ئانوساتی دایه و
دارستان به قووڵی هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێ
خاك له به‌ره‌ژان دایه)
شاعیر
ئاگری له كۆته‌كانی به‌ردا و
وتی ده‌بێ زیندانه‌كانی سه‌رزه‌مین بڕوخێن
نهێنی خۆشه‌ویستی كاره‌ساتباری خۆی بۆ باران دركاند
كه له په‌یكه‌ره‌كانی نوور
له میعراجیش شه‌هید بوو
خۆڵه‌مێشی خۆی به قه‌سیده‌یه‌ك سپارد
بوو به (چاك)ێكی نادیار و
سه‌ردان ده‌كرا .
سیما
ڕووت له ئاوێنه‌دا: دوو ڕووه
درۆ مه‌كه
خوا له ئاوێنه‌دا ده‌تبینێ .
ژنێك
هه‌موو شه‌وێ له گۆڕی دووریدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه (ته‌نه‌كه)ـاوه
له‌گه‌ڵ شه‌یتان له ماڵه‌كانیاندا
جووت ده‌بێ
وێنه‌ی ئه‌سپ له با دا ده‌حیلێنێ
چه‌ندی له گه‌ڕانیشیدا وه‌نه‌وز تینی بۆ ده‌هێنێ
ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌كه‌ی .
بۆ یه‌شار كه‌مال
دیواری ژووره كه‌ڕولاڵه‌كان و
زمانی گه‌لانی كیشوه‌رانت بڕی
به توانه‌وه له ئاگر و ژانی داهێنان
به‌ره‌نگاری
كه‌لاوه‌ی كه‌چه‌ڵ و بۆره نووسه‌ران ده‌بێته‌وه
به ناوی مرۆڤی تژی مه‌رگ
شۆڕشی داهێنانی
له داهێناندا داگیرسان .
* له (عبدالوهاب البیاتی _ الاعمال الشعرية ) به‌شی دووه‌م
بڵاو كردنه‌وه‌ی ( المؤسسة العربية للدراسات والنشر ) بێرووت – لوبنان 1995
بڕوانه لاپه‌ڕه ( 454 و 455 و 471 و 474 و 479 و 484 و 497 و
501 و 513 . )