نوسینی: دانا محمد عبدوڵا
لە زه‌منی ئیستای كوردستان به بۆنه‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه به‌شێك له شاعیران شیعر به باڵای نیشتیمان و پێشمه‌رگه و كوردستاندا ده‌نوسن و كه‌متر هه‌ستی شیعری‌یان بۆ ئه‌شق و ئه‌ڤینه، هونه‌رمه‌ندانیش كاره هونه‌ریه‌كانیان تایبه‌ت بووه به شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتن و گیانی فیداكاری. هه‌میشه زه‌مه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كان هه‌بووه.
داڤینشی ده‌ڵێت (هونه‌ر كارێكی هزریه) ئاشكرایه هونه‌ر وه‌ك خود و ئه‌زمونی تاك په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه، مرۆڤ به‌هۆی كارابوونی عه‌قڵی و توانستی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هه‌موو گیانله‌به‌رانی دیكه‌وه، كه هه‌ندێكیان له‌ڕووی قه‌باره‌وه ده به‌رابه‌ری خۆی ده‌بێت، به‌رده‌وام مرۆڤ به‌ره‌و گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی نوێیه بۆ ژیان و ئه‌و گه‌ردوونه‌ی تێیدا ده‌ژی پاڵ ده‌نێت، مرۆڤ تاقه گیان له‌به‌رێكه هێزی گواستنه‌وه‌ی خه‌یاڵی هه‌یه بۆ ناو واقیع، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به دوو رێگه ده‌كرێ، یا ده‌بێت له رێگه‌ی زمان، یان هونه‌ر به گشت پانتاییه‌كانییه‌وه به‌رجه‌سته بكرێ . ئه‌مڕۆ پانتاییه‌كانی هونه‌ر له ژیاندا به ئه‌ندازه‌یه‌ك تێكه‌ڵاوی ته‌ونی ژیانی ڕۆژانه بووه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌كانه ناتوانرێت له ژیانی ده‌ربهێنن بۆ نموونه ناتوانین بۆ یه‌ك چركه سات دیدگایه‌كمان بۆ جیهانێكی بێ هونه‌ر هه‌بێت، هه‌موو ده‌قێكی شیعری و هونه‌ری زاده‌ی زه‌مه‌نێكی دیاریكراوه له‌ڕووی مێژوویه‌وه. ئه‌گه‌ر شیعر به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و تێڕامانی شاعیر بێت له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا ئه‌وا بێگومان نووسه‌ر وه‌ك مرۆڤێك له زه‌مه‌ن ده‌ژیت له به‌ریه‌ككه‌وتن و كارلێكردندایه له گه‌ڵ توخمه‌كانی ده‌وروبه‌ری . له زۆركاتدا شاعیر زه‌مه‌نی مێژوویی و فیزیكی جێدێلێت و له‌زه‌مه‌نی ده‌روونی خۆی ده‌ژیت كه‌ڕه‌نگه دابڕاو بێت له‌و زه‌مه‌نه‌ی ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌كان له خۆ ده‌گرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌شێ ئه‌و ده‌قه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه مێژوویه بێت كه تیایدا شاعیر له ژیانیدا به‌ریه‌كێ له رووداودیارده‌كان ده‌كه‌وێت . كه دواجار ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه له دنیابینی شاعیر ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش له ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت . زه‌مه‌ن له شیعردا مه‌رج نییه هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به زه‌مه‌ن و شوێنێكی دیاریكراو به‌ڵكو ده‌شێ ئاماژه بێت بۆ زه‌مه‌نی ڕابردوو، ئێستا یاخود ئایینده . به‌ومانایه‌ی شاعیر گوزاشت له ڕووداوێك ده‌كات كه ڕه‌نگه هێشتا ڕووینه‌دابێت، یاخود ڕوویدابێت و ببێته به شێك له ڕابردوو. بۆیه ڕه‌نگه ساته‌كانی نووسینی ده‌قێكی شیعری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداو‌و زه‌مه‌نێكی مێژوویی بێت . واته ده‌ق به شێكه له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌ی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك له ژینگه و سروشتی ده‌وروبه‌ری به‌رهه‌می ده‌هێنێت، به شێكیشه له‌مه‌دلوله تایبه‌تیه‌كانی دۆخی سایكۆلۆژی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك، كه ڕه‌نگه داله‌كانی ته‌نها په‌یوه‌ست بن به دنیابینی و تێڕوانین و گوزارشتكردنی ئه‌و . ئه‌زموونی شیعر لای سوریالیه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی له چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نی ده‌روونی شاعیره‌كان دابوو، ئه‌وه‌نده ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی مێژووی و فیزیكی ژیانی شاعیره‌كان نییه ئه‌مه به‌و مانایه نا كه سوریالیه‌كان نه‌كه‌وتبنه ژێر كاریگه‌ریه‌تی ڕووداوه مێژوویه‌كان، به تایبه‌تیش شه‌ڕ‌و ئاشووب و جه‌نگ چونكه هه‌ر خودی ڕێبازی سوریالیزم به‌ره‌نجامی كاره‌ساته تراژیدی و لێكه‌وته‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام دواجار سوریالیه‌كان ئه‌زموونێكی تایبه‌تی شیعریان داهێنا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌قی شیعری به ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێڕوانین و باری ده‌روونی شاعیر بێت . واته زه‌مه‌ن به شێكه له وتوخمه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییانه‌ی كه ڕووداو ئاراسته ده‌كه‌ن چونكه هیچ كردارێك نییه ڕووبدات ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نێكی نه‌بێ . له شیعردا وێنه‌ی هونه‌ری و شیعریه‌ت و سۆبژێكت بوونی هه‌یه به‌و مانایه‌ی ڕه‌نگه له ئه‌زموونی شیعری شاعیرێك زه‌مه‌ن به شێكی سه‌ره‌كی شیعره‌كان پێك بهێنێت به‌به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌زموونی شیعری شاعیرێكی دیكه . ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌شاعیره كۆن و نوێكانی كوردستان بده‌ینه‌وه، كێشه‌كانی ژیان و كاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌كان و نه‌هامه‌تی و برسیه‌تی خه‌ڵك و پاڵه‌وانه‌كانی كورده‌واری و شه‌ڕه داسه‌پاوه‌كانی داگیركه‌ران ململانێی چینه ڕه‌ش و ڕووته‌كان له‌گه‌ڵ ئاغا‌و چه‌وسێنه‌ران توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ئاوێته‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ شێوازی هونه‌ری و ناوه‌ڕۆكی شیعری كوردی پاش ساڵانی 1975 دوابه‌دوای نسكۆی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول، باری سیاسی و دۆخی ده‌روونی تاكی كورد جۆره ره‌نگ و سیمایه‌كی خه‌مناكی پۆشی، ئه‌و شۆڕشه مه‌زن و به‌رچاوه‌ی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان كه به‌پیلانی دوژمنان كه به‌پیلانه ڕه‌شه‌كه‌ی جه‌زائیر ناوزه‌د كراوه كپ كرا، وای له كه‌ش و هه‌وای هونه‌ر و ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تیش شیعری كوردی كرد، به‌ره‌و ئاقاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه (مقاومه‌ت) هه‌نگاو هه‌ڵێنێ، به‌ده‌یان شاعیر و به‌هه‌زاره‌ها ده‌قی شیعریمان له‌به‌رده‌سته به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یان كردووه، شیعر ڕه‌نگی گولله و بارووت و خوێنی گرتبوو، شاعیران توڕه‌ییان پێوه دیاربوو، خوێنه‌ری كورد به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر حه‌زیان له مجۆره شیعرانه ده‌كرد كه ئاگری ناخیان جۆشتر بكات و بڵێسه‌كانی رووناكتر، به‌ده‌یان كۆمه‌ڵه شیعری شاعیرانی وه‌ك عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، محه‌مه‌د قادر جاف و هتد.. نموونه‌ی شاعیرانی به‌رگریكاری كورد بوون، جگه له‌و شاعیره لاوانه‌ش كه تازه هاتبوونه نێو كایه‌ی شیعره‌وه و به‌هه‌مان حه‌ماسه‌تی شاعیرانی شیعری مقاومه‌ت، درێژه‌یان به‌و ماوه شیعرییه ده‌دا، وه‌كو ده‌بینین زه‌منی ئیستای كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌ریی داعشه‌وه به‌شێك له شاعیران شیعر به‌باڵای نیشتیمان و پێشمه‌رگه و كوردستاندا ده‌نوسن و كه‌متر هه‌ستی شیعری‌یان بۆ ئه‌شق و ئه‌ڤینه وه‌هونه‌رمه‌ندانیش كاره هونه‌ریه‌كانیان تایبه‌ت بووه به شه‌ر و سه‌ركه‌وتن و گیانی فیداكاری له نێوان تاكه‌كانی وڵات‌دا بۆیه هه‌میشه زه‌مه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كان هه‌بووه . زۆر جار ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت له هونه‌ردا به مه‌به‌ست تێكه‌ڵاوی یه‌ك ده‌بن هه‌ندێك جاریش هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ی ئه‌و فیلمسازانه‌ی كه مه‌یلی سیاسی‌یان هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن له فیلمه‌كانیان چۆنێتیی تێكه‌ڵاوبوونی ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت له ژیانی خه‌ڵك و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانیان پیشان بده‌ن، بۆ تێگه‌یشتن له ده‌لاله‌تی ئایدیۆلۆژی و ده‌لاله‌تی سیاسی ده‌شێت چه‌ند جیاكاریكردنێك له نێوانیاندا سوودبه‌خش بێت، ده‌شێت ده‌ركه‌وتنی سه‌لاجه‌یه‌كی پڕ له خواردن له فیلمێكی ئه‌مه‌ریكیدا بۆ بینه‌رێكی یه‌كێتیی سۆڤێت وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی سیاسی ده‌ربكه‌وێت، چونكه سه‌لاجه‌ی پڕ له خۆراك ئاماژه‌یه بۆ سك تێرێتیی سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر سك خاڵێتیی كۆمۆنیستدا، ئه‌م نموونه‌یه گوزارشت له سیمایه‌كی سیاسی ده‌كات له روانگه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه . هه‌روه‌ها شانۆی جه‌نگ له مێژوودا ره‌نگه كاریگه‌ری جه‌نگ و ئاسه‌واره ده‌رونییه‌كانی به سه‌ر هزرو هونه‌رو تێكڕای ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانه‌وه كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئان و ساتێكی دیاری كرا‌و نه‌بێت به‌ڵكو هه‌میشه شوێنه‌واره ره‌ش و تفت و تاڵه‌كانی جه‌نگ ، به به‌رده‌وامی له هزرو ده‌روونی بینه‌ردا زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ده‌بن به كه‌ره‌سته بۆ گه‌لێك كاری درامی ، ئه‌ی ئه‌وه نیه هه‌تا ئێستاكه‌شی له گه‌ڵ دابێت زۆر له گه‌لانی دنیا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كه‌وتنه ژێر ته‌وژم و گێژه‌ڵوكه‌ی جه‌نگه جیهانیه‌كان و شه‌ڕی ڤێتنام و كاره‌ساتی هیرۆشیما و كازانزاكی ، تاوه‌كو ئێستاكه‌ش له ساڵیاده‌كاندا ده‌رهاوێشته و سه‌ربورده پڕ له مه‌رگه ساته‌كانی ئه‌و كاره‌سات و جه‌نگانه ده‌كه‌نه به‌رهه‌می سینه‌مایی و شانۆیی و درامی و ئۆپرایی ، بۆ ئه‌وه‌ی له كرۆكی ئاسه‌واره به جێ ماوه‌كانی ئه‌و جه‌نگانه زیاتر ویژدانی مرۆڤایه‌تی به ده‌رهاوێشته پڕ له تراژیدییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساتانه زاخاو بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا گۆرانی بێژی ناسراوی ئوسترالیا (نی‌ك كیف) به بۆنه‌ی ساڵیادی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م ئۆپپرایێكییان له‌سه‌ر شانۆی (شل شۆك) له برۆكسل پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا زۆر له دیمه‌نه پڕ له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ئه‌و جه‌نگه به‌رجه‌سته ده‌كات و شوێنه‌واره جه‌رگ بڕه‌كانی له سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی دا نیشان ده‌دات، له‌و رۆژانه‌شدا له ئۆسكوتله‌ندا فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به شانۆی جه‌نگ سازكراو یه‌كێ له ئاماده‌بووانی ئه‌و فیستیڤاڵه تیپی ئۆپیرایی بترسبۆرگ بوو كه ئۆپیرای (خه‌ڵكی ته‌رواده) یان پێش كه‌ش كرد ئۆپیرایێكی شانۆیی گۆرانی بوو، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ی ده‌كرد كه له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابووردوودا هۆكارێك بوونه بۆ قاتوقڕ كردنی به‌شێكی زۆر له مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زانكۆی (كۆرنیل) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنفرانسێكی زانستی و په‌روه‌رده‌یی ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری جه‌نگ له رووی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌وه له سه‌ر هه‌لو مه‌رجی شانۆی ئه‌مریكی وه‌ك نموونه‌ش له سه‌ر شانۆگه‌رییه‌كانی (ت .س . ئه‌لیوت) ئه‌نجامدا، و به ده‌یان كۆنفرانس و توێژینه‌وه‌ی جیهانیی تر . هونه‌ر وه‌ك ژیان زیندووه و پشت به چه‌ندین زه‌مه‌ن ده‌به‌ستێت فیلمی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا كه له ساڵی 1789 به‌رپابوو له فیلمه‌كه زه‌مه‌نی فه‌ڕه‌نسا ده‌خرێته‌ڕوو باس له 6 ساڵ دوای شۆرش و حكومڕانی دیكتاتۆری ناپلیۆن ده‌كرێت، له دوای ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه ئه‌وروپا رووداوی گه‌وره‌ی بینی كاتێك جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ته‌واو بوو خه‌ڵك بڕوایان وابوو كه ئه‌مه كۆتایی جه‌نگه له ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌یتوانی گرفته‌كان چاره بكات خه‌ڵك هه‌ستیان به زیادبوونی باجه‌كان كرد كه ئه‌مه ئاماده‌كاری بوو بۆ پڕچه‌ككردن و خۆسازدان بۆ جه‌نگی دووه‌می جیهانی دواتر داڕمانی گه‌وره‌ی ئابوری په‌یدابوو خه‌ڵك تووشی ترس و تۆقین هاتن ترس له نادیار، له ترسێكه‌وه ده‌چوونه نێو ترسێكی دیكه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ ترس و جه‌نگ به‌رده‌وامه، هه‌ر بۆیه شیعر و هونه‌ر بوونه هۆكارێكی هێوركه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك و تاوه‌كو ئه‌مرۆ كاریگه‌ری گرنگیان له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه هه‌بووه .
نوسینی: دانا محمد عبدوڵا
----------------------------------------------
سه‌رچاوه‌كان
1. گفتوگۆی تایبه‌تی ئه‌حمه‌د كامیابی مه‌سك له‌گه‌ڵ (ساموێل بێكیت)ـدا..
2. زه‌مه‌ن وشوێن له شیعری ئیسماعیل به‌رزنجیدا ، سادق ره‌واندزی
3. ئایدیۆلۆجیای سینه‌مایی و تیۆری سیاسی ، تۆنی ماكبین
4. شانۆ له سه‌رده‌می جه‌نگدا ، حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌حمان, وتار
5. جوگرافیا له سینه‌مادا ، سه‌فه‌ر عه‌لی
سەرچاوە: دەنگەکان