و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌ی كه‌ژاوه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌مگین
ئازیزانمان ڕۆیشتن
له فرمێسك زیاتریان بۆ به‌جێ نه‌هێشتین
گوڵیش له بێستانی دونیای مه‌دا
بۆن و به‌رامه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه
به ته‌نیا من
بێ فرمێسك ده‌مرم.
دوو قه‌سیده‌ی دی له (عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی)ـه‌وه
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
سۆنیا و ئه‌فسانه
ئه‌وانی دی
له شه‌وی نه‌خۆشخانه‌دا ده‌مێننه‌وه
بێ ئه‌شك
له‌سه‌ر پێخه‌فێكی خۆڵه‌مێشدا
سیس ده‌بن
(سۆنیا) نه‌بێ
له گۆرانییه‌كانی (سوندوباد) ده‌مێنێته‌وه
ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌گێڕدرێته‌وه و
سترانێك له ته‌نیایی قاوشان
له بیابانی شه‌وی فهوتاوان
ده‌گوترێته‌وه
ئه‌ی كه‌ژاوه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌مگین
ئازیزانمان ڕۆیشتن
له فرمێسك زیاتریان بۆ به‌جێ نه‌هێشتین
گوڵیش له بێستانی دونیای مه‌دا
بۆن و به‌رامه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه
به ته‌نیا من
بێ فرمێسك ده‌مرم .
(2)
ئه‌و پیاوه‌ی گۆرانی ده‌چڕی
له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی (تاران) ێدا بینیمان
بینیمان گۆرانی ده‌ڵێ
وامان زانی (عومه‌ری خه‌یام)ـه خوشكۆڵێ!
ده‌م داچه‌قیو ، برینێكی قووڵی به هه‌نییه‌وه بوو
چاوی وه‌ك سپێده
سوورهه‌ڵگه‌ڕاو
گۆرانی ده‌وت
نانێك و قورئانێكی
به ده‌ستی ڕاسته‌وه بوو
بۆمبایه‌كی به ده‌ستی ڕاسته‌وه بوو
عومه‌ری خه‌یام گۆرانی ده‌گوت خوشكۆڵه
خوا و كێڵگه‌كانی دۆن
گۆرانی بۆ مناڵه له خاچدراوهكهی له باخی شادا
ده‌ڵێن
كه مه‌رگ په‌نای دابوو
له نزیك ئه‌وه‌وه
له جه‌وسه‌ری دونیای وی‌دا
بانگی كردین و بانگی كرد
بانگی كه‌ڵه‌شێر خوشكۆڵه!
له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌جێمان هێشت
چاوی نهدهبزووتن
- (خودا حافیز)
ئه‌مه‌ی وت و
ئاهی له ده‌مدا خنكا
- (خودا حافیز تاران
خاوه‌نی شكۆ
خوداحافیز ماڵه‌كه‌م
خوداحافیز دایكه!)
گولله‌یه‌ك ته‌قییه‌وه و ئاخی له زاردا خنكا.
* * *
له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی (تاران)ێدا بینیمان
خۆر له شه‌ودا گۆرانی ده‌چڕێ
خواوه‌ند و مه‌رگ گۆرانی ده‌ڵێن
ده‌م داچه‌قیو
برینێكی قووڵی به نێوچه‌وانه‌وه‌یه.
(*) له (عبدالوهاب البیاتی – الاعمال الشعریة) جزمى یه‌كه‌م
بڵاوكردنه‌وه‌ی (المؤسسة العربية للدراسات والنشر-بيروت) 1995
كراون به كوردی – بڕوانه ل 216 و 280 .