ما 3401 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و. سۆران محەممەد

نەوەیەکی تووڕەمان دەوێ

نەوەیەك بگاتە ئاسۆکان

مێژوو هەڵتەکێنێ لە ڕەگەوە

هزر هەڵتەکینێ لە ناخەوە

ئەو نەوەیەی وا بەڕێوە

 

نزار قەبانی و تەنزی سیاسی

و/ سۆران محەمەد
: فەرمانڕەوا)
…………………
هۆ خەڵكينه
پەڕاوم بۆ بكڕن دەربارەم بنووسێ
لەو پەڕاوانەی وەك لەشفرۆش لە شەقامەکاندا دانراون
پەڕەی سەوزی بریقەدار وەکو گژوگیای بەهار
و مرەکەب و چاپخانەکان
لەم زەمانە هەموو شتێ دەکڕدڕێ .. تەنانەت ئەنگوستەکانیش..
میوەی هزر بكڕن.. لەبەردەمم داینێن
و هۆزانڤانێکم بۆ بكوڵێنن،
لەگەڵ خواردنە هەمەچەشنەکانم بۆم دانێن..
من نەخوێندەوارم.. گرێم هەیە وەك شاعیرەکان دەڵێن
کەواتە شاعیرەکانم بۆ بكڕن تا بە شانوباڵاما هەڵبنێن
بمکەنە ئەستێرەی سەر هەموو بەرگەکان
خۆ ئەستێرەکانی سەماو شانۆ هەرگیز لەمن قەشەنگتر نین
من بە پارەی گرانبەها ئەوەی بمەوێ دەیكڕم
وەکو ديوانی بەشار بن بەرد
و لێوی موتەنەبى، وسروودەکانی لوبەيد..
داهاتی مەلاینی خەزێنەی دەوڵەت
میراتی باوکمە بۆم بەجێماوە
لە خشڵەکانم ببەن
و لە کتێبە ناودارەکاندا بنووسن
سەردەمی من سەردەمی هارونە ڕەشیدە
***
: چ نەوەیەكمان دەوێ؟)
……………………….
نەوەیەکی تووڕەمان دەوێ
نەوەیەك بگاتە ئاسۆکان
مێژوو هەڵتەکێنێ لە ڕەگەوە
هزر هەڵتەکینێ لە ناخەوە
ئەو نەوەیەی وا بەڕێوە
ڕووکار جیاواز
لە هەڵەکان نەبورێ..چاوپۆشی نەکا
بۆ کەس خۆ نەچەمێنێتەوە
دووڕوویی نەزانێ چییە
نەوەیەکمان دەوێ
پێشەنگ
مەزن
……………………………………..
*
نزار تۆفیق قەبانچی: لە رۆژی ۲۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۲۳ لە دیمەشق لە دایك بووە، لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ساڵی۱۹۹۸ لە لەندەن بە نەخۆشی كۆچی دوای كردووە، خاوەنی ۳٦ دیوانی بڵاوكراوەیە، یەكەمین دیوانی لە ساڵی ١٩٤٤ بڵاوکردووەتەوە، لە ژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری كردووە، جگە لە شیعر لە بواری دپلۆماتیکی وەك باڵوێز کاری کردووەو لەچەند كونسوڵخانەیەکی سوریا لە پایتەختەکانی پەکین و مەدریدو لەندەن وئەنقەرە دەست بەکاربووە تا ئەو کاتەی لە نیوەی دووەمی شەستەکانی سەدەی رابردوو وەك ناڕەزاییەك لە کاری سیاسی کشایەوەو خۆی بۆ نووسینی شیعر تەرخان کرد.
*
سەرچاوە: مختارات القصائد السياسية، نزار القباني، دار الروائع.
**
ئەم دوو کۆپلەیە بە زمانی عەرەبی:
١
أيها الناس :
اشتروا لى صحفا تكتب عنى
إنها معروضة مثل البغايا فى الشوارع
إشتروا لى ورقا أخضر مصقولاً كأشعاب الربيع
ومدادا .. ومطابع
كل شىء يشترى فى عصرنا .. حتى الأصابع..
إشتروا فاكهة الفكر .. وخلوها أمامى
واطبخوا لى شاعرا،
واجعلوه، بين أطباق طعامى..
أنا أمى.. وعندى عقدة مما يقول الشعراء
فاشتروا لى شعراء يتغنون بحسنى..
واجعلونى نجم كل الأغلفة
فنجوم الرقص والمسرح ليسوا أبدا أجمل منى
فأنا، بالعملة الصعبة، أشرى ما أريد
أشترى ديوان بشار بن برد
وشفاه المتنبى، وأناشيد لبيد..
فالملايين التى فى بيت مال المسلمين
هى ميراث قديم لأبى
فخذوا من ذهبى
واكتبوا فى أمهات الكتب
أن عصرى عصر هارون الرشيد
٢
نريد جيلاً غاضباً..
نريد جيلاً يفلح الآفاق
وينكش التاريخ من جذوره..
وينكش الفكر من الأعماق
نريد جيلاً قادماً..
مختلف الملامح..
لا يغفر الأخطاء.. لا يسامح..
لا ينحني..
لا يعرف النفاق..
نريد جيلاً..
رائداً..
عملاق..
………………………..
ناونیشانی شیعرەکان/
١- السيرة الذاتية لسياف عربى، مقطع رقم ٥
٢- هوامش على دفتر النكسة، مقطع رقم ١٩

 

 

گەڕان بۆ بابەت