ما 1186 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دڵکەش قادر

لە ساڵی نوێدا 

من تاسووخێكی نایابم بە دیار وێنەكەتەوە دانیشتووم

تا ڕژانی خەیاڵ

كات بە كەڵكی بێدەنگی نایەت

ساڵی نوێ

 

دڵكەش قادر

 

لە ساڵی نوێ دەرگاكانی ھاتن قفڵ مەكە

لە گۆشەیەكی دیكەوە 

لە پەنجەرەیەكی دیكەوە

ناتوانم سەیری ڕووناكی كەم

ناتوانم لە ڕوو لە تیشكێكی دیكە كەم

كاتێ سەراسیمای تۆمە.

 

لە ساڵی نوێدا ناتوانم خەون بە تۆوە نەبینم

من لە ھەمووجێما تۆ

تۆ لە ھەموو جێتا من قفڵكراوم.

ساڵێكی دیكەش بڕوا 

من ھەر لە خەیاڵی تۆدا یارییەكی منداڵانە دەكەم.

 

دەلاقەكانی ھاتن دامەخە

من سەر بە تەریقەتی عیشقم

لە بەرقاپی خانەقای مەولا سەرەتاتكێی بینینی دوا تابلۆی نیگای تۆم

شوێن تا ئەوجی بیركردنەوە كڵۆڵ

تاكشانی ئێوارە سێبەری سنەوبەرێكی تەڕ.

 

لە ساڵی نوێدا 

من تاسووخێكی نایابم بە دیار وێنەكەتەوە دانیشتووم

تا ڕژانی خەیاڵ

كات بە كەڵكی بێدەنگی نایەت

من بڵێسەم دێ لە قسە و

ھاژەم دێ لە ڕژانی جوانی

ئەگریجەم لە تابلۆیەكت بئاخنە و

بۆ تێپەڕینی ترپەیەك لە ساڵی نوێدا

سڵاوێك بنێرە.

 

گەڕان بۆ بابەت