و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
وام به خه‌یاڵ داهات
به‌و ڕێیه‌ی وتم ده‌گه‌ڕێیه‌وه
به‌ڵام من پیر ده‌بم و ناوی تۆم له‌بیر ده‌چێته‌وه
(له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم له خه‌یاڵمدا دروست كردووه)
دوو شیعر له (سێلیڤیا پلاس)ـه‌وه(*)
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
- هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده
به ماچێك هه‌ڵمبخه‌ڵه‌تێنی
هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك هه‌ڵمبخه‌ڵه‌تێنی
وا پێشان بده‌ی
باڵدار هاتوون لێره بمێننه‌وه
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگ ئه‌دا
به گاڵته و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا.
ئه‌و به‌رده‌ی دڵی نییه
ده‌توانێ خۆی بگۆڕێ
پاكیزه له‌و شوێنه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن
(ڤینۆس)ی هه‌وه‌سباز لێی ڕاده‌كشێ:
هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی.
پزیشكی ڕه‌ندمان پێی وایه
ئێش ئیشی ئه‌وه
نه‌خۆشه سه‌رگه‌ردانه‌كانیش
قسه له قسه‌ی ناكه‌نه‌وه:
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگیش ئه‌دا
به ڕق و گاڵته‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا .
هه‌ر تۆلازێكی سینگڵی به‌كه‌ڵ
له ترسی ئیفلیج بوون هه‌ڵده‌له‌رزێ
پیره‌مێردی ڕه‌به‌نیش له هه‌وره‌بانه‌كه‌دا
به درێژایی ڕۆژێ ده‌گری :
هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی.
ماره نه‌رم و نیانه نه‌مره‌كان
هه‌رێی به‌هه‌شت
به‌و مناڵه لێبڕاوانه‌ی شێتی شادین ئه‌دا
ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگیش ئه‌دا
به گاڵته‌و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا.
زوو یا دره‌نگ
شتێك ڕوو ئه‌دا میزاج تێك بدا
باڵداره خۆشخوانه‌كان
كه‌ل و په‌لیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و
دوور ده‌فڕن
بۆیه هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده
به ماچێك بمخه‌ڵه‌تێنی
چوون ئه‌و پیاوه‌ی ئاوزنگ ئه‌دا
به گاڵته و ڕقه‌وه ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كا.
- گۆرانییه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ كچێكی شێت
چاو ئه‌ترووكێنم
دونیا هه‌مووی ده‌مرێ
پێڵووم بڵیند ده‌كه‌مه‌وه
جارێكی دی هه‌موو شتێك له‌دایك ده‌بێته‌وه
(له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم به خه‌یاڵم دروست كردووه)
ئه‌ستێره‌كان سه‌مای ڤاڵس
به ڕه‌نگی سوور و شین ده‌كه‌ن
ڕه‌شی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌غار دێته ناوی
چاو ده‌نووقێنم و دونیا هه‌مووی ده‌مرێ.
خه‌ونم دی فریوت دام
له‌گه‌ڵت بێمه سه‌رجێ
تا عه‌قڵیشم له‌ده‌ست دا
گۆرانیت بۆ چڕیم
ئیتر تا شێت بووم ماچت كردم
(له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم به خه‌یاڵم دروست كردووه)
خواوه‌ند له ئاسماندا هه‌ڵده‌دێررێ
ئاگری دۆزه‌خ لێ ده‌چنه‌وه:
پیاوه‌كانی شه‌یتان فریشته باڵداره‌كان ده‌ڕۆن
چاو ده‌نووقێنم و دونیا هه‌مووی ده‌مرێ.
وام به خه‌یاڵ داهات
به‌و ڕێیه‌ی وتم ده‌گه‌ڕێیه‌وه
به‌ڵام من پیر ده‌بم و ناوی تۆم له‌بیر ده‌چێته‌وه
(له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم له خه‌یاڵمدا دروست كردووه)
بۆ من باشتر بوو
عاشقی یه‌كێ له باڵداره‌كانی برووسكه بم
هه‌ر چی نه‌بێ لانی كه‌م
كه به‌هار جارێكی دی دێته‌وه
ئه‌ویش به ژاوه‌ژاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه
(له‌و باوه‌ڕه دام من تۆم له خه‌یاڵمدا دروست كردووه)
چاو ده‌نووقێنم، هه‌موو دونیا ده‌مرێ.
(*) ژنه شاعیرێكی ئه‌مه‌ریكاییه له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا خۆی كوشتووه
ساڵی 1982 دوای مردنی خه‌ڵاتی -پۆلیتزه‌ر- ی پێ دراوه .
(**) له ماڵپه‌ڕی ( القصيدة كوم )ـه‌وه كراوه به كوردی .
بڕوانه :
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=3751
https://www.alqasidah.com/epoem.php?ie=3745