ما 1561 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە هاورێ نەهرۆ

ئەگەر بەرهەمهێنەرانی روشنبیری نەرویجی وا هەست بکەن هەر هاوکارییەک شەرعیەت بە شەڕی دەوڵەتی روسیا ئەدا دژی ئۆکرانیا دەبوایە هاوکاریەکانیان ڕابگرتایە، لەهەموو حاڵەتەکانی تردا پیویستە بەردەوام بەرهەم و دەربڕینی روشنبیری روسی بخوێنرێتەوەو ببینیرێ.

 

کولتوری روسی دەبێ بەردەوام ئەزموون بکرێ            

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی نووسیویەتی

وەرگێرانی لە نەرویجییەوە / هاورێ نەهرۆ

لەم بەهارە دەبوایە هامشۆکەرانی سینەمای نەرویجی فیلمی (هەڵهاتنی کابتن فولکونوگوڤو) ببینیایە، رووداوی فیلمەکە لەسەر یەکیتی سوڤیەتە لە ساڵی ١٩٣٨ لە ژێر دەسەڵاتی ستالین بەپێ بۆچوونی دابەشکەری فیلمەکە ڤیدالگۆ (دژی دەسەڵاتداری یە).

ئێستا هیچ بەشێک لە فیلمەکە نیشان نادرێ، دابەشکەرانی نەرویجی بایکوتیان هەڵبژارد سەبارەت بە تێکرای فیلمی روسی، ئەمەش بەندە بەو پەیوەندی یەوە کە لە ئەکادیمیای فیلمی ئۆکرانی یەوە هات.

لە سەرتاپای ئەوروپا و لە جیهانی سینەما دا هەمان کاردانەوە ئەبینین، ئەم کاردانەوەیە سەبارەت بە پەلاماری روسیا بۆ ئۆکرانیا حەکیمانە نییە، سەرەتا و یەکەم لەبەر ئەوەی بایکۆتی گشتی دژ بە کولتوری روسی ئەوانەش دەگرێتەوە کە رەخنەگرانی هەڵسوڕاون دژ بە ڕژێم.

بەرهەمهێنەرانی رۆشنبیری زۆر کەم نوێنەرایەتی یان بوقی دەوڵەتی روسیان.

بمانەوێ یان نامانەوێ بەم شێوەیە مامڵەی لەگەڵ کراوە، ڕاستتر ئەوەیە بەشێک لە وەزیفەی هونەر خوڵقێنەری دیالۆگ و لێک تێگەیشتنە لە رێگای خەڵکەوە .

دووەم، روون نییە مەبەستی بایکوت چی یە و چی دەپێکێ، لەکاتێکدا سزای سیاسی و ئابوری دەیەوێ فشار بخاتە سەر دروستکەرانی بڕیار وڕای گشتی خەڵک لە روسیا.

جێگای گومانە کە ئەم بایکۆتە کولتوری یە دەتوانی بەشدار بێ لەو بوارانە دا، لەبنەرەتدا کاریگەریی سیمبولی یە، بەڵام ئەوەی کە سەخت و دژوارە کە بایکۆت ئامانجی دەربڕینی روشنبیری بێت لەگەڵ پەیوەست کردنی بەڕژێمەوە.

وادیارە ئەوەی زۆر جێگای لێ حاڵی بوونە کە پەیمانگاکانی کولتوری نەرویجی کۆتاییان هیناوە یان پشوویان وەرگرتووە سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ پەیمانگاکانی دەوڵەتی روسی.

بەڵام هونەرو روشنبیری بەشدارە لە دروستکردنی پرد و کوپری.

لە هەمان کات دا نابێ خۆمان لە ژێر کورسی بشارینەوەو بڵێن هونەرو روشنبیری بەشدارە لە شەرعیەت دان بە ڕژێم .

ئەگەر ئینسان بەربڵاوی چەمکەکانی روشنبیری بکاو وەرزش پەیڕەو بکا.

ئەمە زۆر روونە کە دەسەڵاتی رژێم وەرزش بەکار دەهێنێ وەک نیشانەی بە هێزی و سەرکەوتن، بریارەکانی قەدەغە کردنی روسیا لە رووداوە وەرزشیەکان تا ڕادەیەک مەعقولە .

بەڵام لێرەش ڕەش و سپی نییە، بایکۆتی وەرزشی تیپی مناڵانی روسیاو بلا روسیا گرتووتەوە کە بە نیاز بوون بەشداری خولی تۆپی پێ بکەن لە نەرویج، ئەمە زۆر کێشەو گرفتە، بەروونی جیاوازە، لە نێوان وەرزش وانانی پروفیشیناڵ کە بۆ شەرەف و پایەبەرزی روسیا تێدەکۆشن لەگەڵ مناڵان کە یاری تۆپێ پێ دەکەن لەسەر سنوورەکانی نیشتمانی.

بایکۆتی سەراپای کولتوری پەیوەندی بە هیچەوە نییە، ئەوە کولتوری روسیا نییە چووە بۆ جەنگ دژی ئۆکرانیا.

ئەگەر بەرهەمهێنەرانی روشنبیری نەرویجی وا هەست بکەن هەر هاوکارییەک شەرعیەت بە شەڕی دەوڵەتی روسیا ئەدا دژی ئۆکرانیا دەبوایە هاوکاریەکانیان ڕابگرتایە، لەهەموو حاڵەتەکانی تردا پیویستە بەردەوام بەرهەم و دەربڕینی روشنبیری روسی بخوێنرێتەوەو ببینیرێ.

سەرچاوە

روژنامەی کاغەزی ئافتن پوستنی ئەمرۆ

٧ ی مارسی ٢٠٢٢

 

گەڕان بۆ بابەت