ما 5096 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

م. ن. ڕەحمان

جەللادەکان هەمیشە دەستێکی شکاویان هەیە

بۆ نووسینی پەیڤ

دەستەکەی تریان

پۆلیسێکی ترسنۆك گرتویەتی

 

 

ئیگۆی دوو جەللاد

 م.ن ڕەحمان

 

یەکەم --- ساڵی یەك وەرز---

**

زۆرانەکان

ناهێڵن

بەهارێكی دڵناسک

وەکو  گیانەوەرانی دی

بتهێنێتە جۆش  

کاتێك لەسەر لاشەی سەهۆڵبەدانی زستان

نەرم نەرم هەڵدەپەڕێ

لای تۆ وەرز هەر زستانە

بە کاتژمێری ئەو زیندانەی خۆری

لێ هەڵنایەت

لەو زیندانەدا

جەللادەکان هەمیشە دەستێکی  شکاویان هەیە

بۆ نووسینی پەیڤ

دەستەکەی تریان

پۆلیسێکی ترسنۆك گرتویەتی

 بێتوانا لە گرتنی تاوانبارو

جەربەزە  لە ئازاردانی  بێتاوان

رەوایی

لە دادێکی  شەلەوە وەردەگرێ

هەروا دەبێ

کە باهۆزەکانی لوتکە

عەیامێک بێ چەکوشی ناو هۆڵەکانی بجوڵێنێ

ئەم زێرابانە هەر پڕ نابن و پڕ نابن و پڕ نابن

تا لافاوێکی تری نوح ئاسا

قڵیشەکانی سەر زەوی

سەرڕێژ نەکا

***

دووەم

--- پۆلیس---

**

پۆلیس لەسەر شێوەی بۆق

لە هەر ژینگەو رەنگێکی هەیە

هەنە شین و

هەنە سپی و  هەنە سەوز

بەڵام لە خوودا نزیکترن لە سەگ

ئەوی ئیستقانێکی بۆ هەڵدا

کلکی  بۆ دەلەقێنێ

لەهەندێ جێ

بۆ پڕکردنەوەی موچە

سەرانە دەسێنێ

یان لەگەڵ دزدا دەبێتە هاوبەش

لە هەندێ جێش  

بۆ پاس کردنی دەسەڵات

بەکاردێنرێ

جارانێکیش

گەر نەتوانێ تاوانکار بگرێ

یەخە بێتاوانان ئەگرێ

بە گشتی پۆلیس

مەترسییە  بۆ ئاسایشی هاوڵاتیان

کەمجار ئیشی باش دەکەن و

زۆر جاریش بار

لە هەردوو دۆخ

لە ژێر تیغی شمشێرو

دیدی یاساوڵدا

دەبنە مەردۆخ (١)

..........

١- مەردۆخ وەك سیمبوڵ لە داستانی بابلییەکانەوە سوودی لێبینراوە

٢- لێرەدا پۆلیس دەکرێت راڤەی مەجازی و حەقیقی بۆ بکرێت

گەڕان بۆ بابەت