ما 2668 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ژینا و مافی ژنان

ژینا ئەمینی، گیانی ئازیزی بە دەستی کۆنەپارێزان و سەرکوتگەرانی دژەژن ئێ ستێندرا و، ئەمە بووە هۆی کاردانەوەیەکی بەرین لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بەتایبەت لە کوردستان و لە ئێران، کە بە گشتی جێگای دڵخۆشییە. بێگومان هەڵوێستی بوێرانەی خەڵک دەوری سەرەکی لە کۆتایی هاتن بەم دۆخە دژەئینسانییەی هەنووکە دەبینێ، هەرچەند هێشتا رێگا بە دەمییەوە ماوە.

بەڵام پرسیارێکی سەرەکی ئەوەیە کە تا چەندە رووداوێکی دڵتەزێنی لەم چەشنە بووەتە هۆکاری ئەوەی مرۆڤی کۆمەڵگای ئێمە، بەتایبەت پیاوان، باوەڕیان بە مافی یەکسانی ژن لەگەڵ پیاوان هەیە؟ داخۆ ئەم کاردانەوە جەماوەرییە تەنیا هۆکارەکەی ئەو بێڕەحمی و جینایەتەیە کە سەرکوتگەران بەرامبەر کچێکی گەنجی بێتاوان دەینوێنن، یان رەگی قووڵی لە باوەڕ بە مافەکانی ژنانیش دا هەیە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسان نیە. بێگومان بەشێکی بەرچاو لە خۆپیشاندەران، بە تایبەت ژنان بە شوێن بەدیهاتنی خەونی لەمێژینەی خۆیان واتە بەرابەری ژن و پیاو لە ناو کۆمەڵگادایە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەیش کەم نین کە هێشتا لەگەڵ ئەم پرسە هەڵوێستی شیاویان نیە.

جا بۆیە بە بۆنەی مەرگی ناجوامێرانەی ژینای جوانەمەرگ بکەینە دەرفەتێک بۆ پیاچوونەوە بە بیروباوەڕەکانمان سەبارەت بە مافی ژنان. مافێک کە بە بێ بەدیهاتنی، بنەمای توندوتیژی لەگەڵ ژنان هەر دەمێنێ.

سایتی قەڵەم

١٩ مانگی نۆی ٢٠٢٢  

گەڕان بۆ بابەت